نامەیەكی ئاگاداركردنەوەی گرنگ بۆ نێچیرڤان بارزانی

Thursday, 22/10/2009, 12:00


بەڕێز ، دوور لە تەشهیر و عاتیفە و بەزمانێكی پرۆفێشنەڵانەی پوختەوە بە بەڕێزت ڕادەگەیەنم كە بوونی (سیروان أبوبكر عزیز) لەوەزارەتی سەرچاوە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیانێكى بێهاوتای گەیاندووە بە وێنەی حكومەت لەبەرچاو ئەو كۆمپانیا ئەجنەبیانەى كە لە مەجالی نەوت كاردەكەن لە كوردستان. ئەو وێرانكاریەی كە سیروان ابوبكر كردویەتى بۆتە هۆی دروست بوونی ڕێگرێكی زۆر مەزن لە بەردەم جێبەجێكردنی سیاسەتی نەوت و گازی حكومەت وە ئەگەر كار وەها بڕوات مەسەلەكان بە تەواوی لەدەست دەرئەچن و زیاتر سومعەی حكومەت و بەڕێزتان لەكەدار دەكەن.



بەكورتی سیروان ئەبوبەكر ڕێگری دروست دەكات لەبەردەم بچوكترین تاوەكو گەورەترین كاری كۆمپانیا نەوتیەكان وە زۆر بە گران كارەكانیان ڕایی دەكات و بەبێ هیچ پاساوێك ڕێگریان لێدەكات، كار گەیشتۆتە ئەوەی دەخالەت دەكات لە ڕێگەپێدان یان پێنەدانی هەركەسێك كە بیەوێت سەردانی وەزارەتی ناوبراو بكات. تەنانەت ئەگەر میوانێك مەوعیدی هەبێت لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەت ئەوا پێویستە سیروان أبوبكر ڕەزامەندی بدات بە استعلامات ئینجا ڕێگە بە میوانەكە دەدرێت بچێتە ناو بینای وەزارەتەوە.



لە نتیجەى گفتوگۆ لەگەڵ 18 كۆمپانیای ئەجنەبی كە لە بواری نەوت كاردەكەن لە كوردستان و لەگەڵ وەزارەت كاریان هەیە، سەرجەمیان بەتەواوی بێزاربوون لە هەڵسوكەوتی سیروان أبوبكر چونكە كاریگەریەكی نێگەتیڤی كردۆتە سەر كارەكانیان.



بۆیە زۆر پێویستە كە بەڕێزتان ئەمر بكەن بەلێكۆڵینەوەیەكی وورد و دروست لە ژێر ئیشرافی شخێی خۆتان بۆ گەیشتنە قەناعەت و وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بە رامبەر بە كەسی ناوبراو پێش ئەوەی لەوە زیاتر ناوى وەزارە ت و حكومەت و كورجوستان و بەڕێزتان خراپتر بكات.



بەهیوام ئەم نوسینە بگات بە بەڕێزتان و كاری لەسەر بكەن چونكە لە بەرژەوەندی گشتی دایە.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە