دیمه‌نی سوله‌یمانی
Saturday, 15/09/2012, 12:00
گوڵ وا چرۆی کرد به‌هار هاته‌وه
ده‌نگی کنا له‌یل شه‌و ده‌باته‌وه
ده‌نگی چرپه ی ئاو کاتی به‌یانی
وا ده‌گرێته خۆی پانتایی جوانی
بۆنی هه‌ڵاڵه و نێرگز و به‌یبون
ته‌ڕاتی شه‌ونم ئه‌خاته ده‌رون
جێگای به‌ر سێبه‌ر کزه هه‌تاوه
دیمه‌ن وا له‌ناو جوانی خنکاوه
له‌سه‌ر لقی دار گه‌ڵا ڕژاوه
وا ڕۆح ده‌خاته جه‌سته‌ی هۆنراوه
سیحری ته‌بیعه‌ت جوانی دڵ بزێۆ
چۆن زه‌رده‌خه‌نه‌ی خستۆته سه‌ر لێو
گاهێ چیایی به‌رز کێو و بناری
خۆشترین ئاواز ده‌چڕێ که‌ناری
سه‌یری گژو گیا له به‌نده‌ری گوڵ
تا ئێستا گه‌ردون پێی نه‌داوه تل
داری چواله‌ی ڕو له هه‌تاوی
وه‌ک بوکی شه‌رمن هه‌ڵدێنێ چاوی
گزنگی هه‌تاو بریقه‌ی ئاوه
ده‌ڵێی ئاڵتونی به‌سه‌ر ڕژاوه
که ده‌چیه به‌رزی لادێت لێدیاره
جه‌نه‌تول مه‌ئوا له سه‌ر چناره
چونکه سوله‌یمانی خاکی گوڵزاره
زۆر لام شیرینه زۆر لام نازداره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست