یەكێتی نیشتمانی و جەلال تاڵەبانی بەم پیاوە گەندەڵانەوە دەیانەوێ لە كەركوك سەركەون !!

Monday, 17/08/2009, 12:00


سەیرەكە لەوەدایە هەرچی كەسێك لەكەدارو جاش ونافەگ شل و هەڵقەلەگوێ و نۆكەری ئەو حزبی بەعسە نەبووبێ بەتایبەت لەشاری كەركوك , جەلال تاڵەبانی و تەنانەت بنەماڵەی بارزانیش ئەوەندە گرنگی پێنادەن و لەریزەكانی ئەو دوو حیزبە جێگایان نابێتەوە , بۆیە دەبێ یا دەس بەكڵاوەكەی خۆتەوە بگری و (مەردی و سەلامەتی) بژیت , یا دەبێ بچیتە دەرەوەی سیاسەت و كوردایەتی كە تاسەرئێسك تام و چێژی تیا نەماوەو تەنها خەڵكانی لەگام و ناماقوڵ و نەویستووی ناو كۆمەلأ هێنراونەتە پێش بۆ ئەو كارە پیرۆزە و هەر ئەوانیش لە پێشەوەی هاوكێشەكانەوەن , بۆ نموونە لەكەركوك لەدوای ئەو هەموو پیاوە یەكی یەكیانەی سەركردایەتی هەر لە شەهیدان عەلی عەسكەری و سیروان تاڵەبانی و ئازاد هەورامی و مامە ریشەو لە زیندووەكانیش ئەوە ئیحسان نەجم (ئەبو شەهاب) و عەلی بچكۆل و كێ و كێی دیكە كوان و چییان لێبەسەرهات , خۆ زانینی ئەم هاوكێشەیە ئاســانە و هەر دەچینەوە سەر ئەو قسەیەی پێشوومان كە ووتمان (هەرچی كەسێك لەكەدارو جاش و شەرواڵ پیس و هەڵقەلەگوێ و نۆكەری ئەو حزبی بەعسە نەبووبێ بەتایبەت لە شاری كەركوك , جەلال تاڵەبانی و تەنانەت بنەماڵەی بارزانیش ئەوەندە گرنگی پێنادەن و لەریزەكانی ئەو دوو حیزبە جێگایان نابێتەوە) , نموونەی ئەو پیاوانە زۆرن یەك لەوانە كەسێكی وەكو شێخ پیرۆت كە ئەگەر بڕوانامەی كۆلیژەكەی لێوەرگریتەوە تەنها وەكو كەسێكی لێكەوتەو قومار چی دەمێنێتەوە , كەچی بۆ یەك رۆژیش كوردایەتی نەكردووەو لە ساڵانی هەشتاكانیش لە سەر (تجاوز و الخرق الحدود) گیراو حوكم درا و ئێستا لەپاڵ دەسەڵاتی تاڵەبانی ئەو سجنەی بۆ كراوە بەكوردایەتی و لەوپەڕی سەڵتەنەت و داگیركردنی زەوی وزاری دەوڵەت و خەڵكییە و تەنانەت هەر ریزە دوكان و قەیسەرییە بەناوی ئەوەوە دروست دەكرێ , ئەوە گەڕەكی بەرتەكیە و پێش و ئەمبەرو ئەوبەری كنیسەكەى سەر رێگای كەركوك - سلێمانی شاهیدن . یان كەسێكی وەكو رەمەزانی حاجی رەشید نەك پیاوەتی تیا نابینرێ بەڵكو ژنانییەكی عەیار بیست و چوارەو بەزۆرو خواهێشت بەزەڕڕە پیاوەتی تیا بەدی ناكەیت , كەچى پاڵێوراوی ئەم جارەی پلینۆمەكەی جەلال تاڵەبانییە بۆ سەركردایەتی یەكێتیی كە گوایە لەجێی ئەو سەركردایەتییانەی وازیان هێناوەو چوونەتە لای بەڕێز كاك نەوشیروان مستەفا . یاخود كەسێكی وەكو كاوە سلیم هەرچەندە ئێستا من ناناسێتەوەو هەقی ئەوەشی دەدەمی چونكە بۆ ساڵانێكی زۆر دەچێ یەكتریمان نەدیوە , بەڵام ئەوەی بەبیر دەهێنمەوە كە لە مەكتەبی (سانەوی رسالە) كاتێ كە ئەو مەسئولی (ئیتحادو تەڵەبە) بوو ئێمە كۆمەڵێك گەنجی خوێن گەرم و خاوەن فیكرێكی چەپ بووین و سەر بە رێكخستنەكانی شۆریجە و لە رێكخراوی باباگوڕگوڕ كاری نهێنیمان دەكرد , ئەم بەناو پیاوە لەوساڵانە لە مەكتەبی (الرسالە) لە شۆریجەی كەركوك (رئیس ئیتحادی تەڵەبە و شەباب) بوو لەو مەكتەبەی كە ئێمەی تیا خوێندكارو قوتابی بووین , كەسێكی تا بڵێی لەگام و ماستاو چی و ئەگەر پێی بكرایە پێڵاوی بۆ خوێڕیترین كەسی بەعس دادەناو بەدەوریاندا دەهات تا ئەوانیش پێی بڵێن (عافیە , بارك الله) , لەگەلأ ئەوەشدا برازای شەهید موحسین بوو كە لە لەساڵی 1985 تەحسین شاوەیسی گەورە جاش لەگەلأ مامە ریشەی رەحمەتی شەهیدی كرد , هەروەها كاتێ كە گیرا لەلایەن ئەمنەوە بە توهمەی كێشەیەكی تر كە لەسەر (حەمە كەلانە) ناوێك (نازانم ووتیان لەو ساڵانەی دوایی گیراوەو گوایە ئیعدام كراوە) , كە خزمی خۆی بووەو كاتێ حوكمیش دراوە لە ئەبو غرێب بۆ ماوەیەكی زۆر ئەم (كاوە) یە لە قاوشـی ســجنەكانی(لەواتەو دزو ... شتی تر ) دا ماوەتەوە و لەگەلأ سیاسییەكاندا نەبووە , ئەمە خۆی . هەروەها برایەكی كاوە بەناوی كەنعان سلیم كە ئەمیش لەسەر تەزویری نفوس گیرابوو كەچی ئێستا خۆیان كردووە بە زیندانی سیاسی و وام بیست (كاوە) بۆ ماوەی چەند ساڵێك لێپرسراوی ئەو كۆمەڵەی سجنە سیاسییانە بووەو زۆریش ئیستفادەی كردووە لەرووی دزی و خەڵكی سجن نەكراوی بەپارە كردووە بە سجنی مەحكومكراو بەمەش شوهرەتی دەركردووەو زۆر شتی دیكەش , هەروەها ئەم بنەماڵەیە لەكاتی خۆی حاشایان لە شەهید موحسینی مامیان كردووەو ئەو رۆژەی كە موحسین لەلایەن تەحسین شاوەیسەوە لەگەلأ مامە ریشەدا شەهید كران مامەیەكی دیكەی ئەم كاوەیە بەناوی اسماعیل لەلای تەحسین شاوەیس جاش و مەفرەزە خاسە و چەك بەشان بووە , نازانم ئێستا كاوە بیری كەوتۆتەوە كە كاتی خۆی چ پیاوێك بووەو كەچی ئێستا بووەتە دەم سپی و تەپڵكوتی تاڵەبانی و لە كۆبوونەوەكانی تاڵەبانیدا ئامادە دەبێ , دەك پیرۆزتان بێ كوردە نەگبەتەكە و سەرۆكە خرفاوەكە, دەڵێن ئێستا كاوەو رەمەزان رەشیدو كۆمەڵێ گەندەی تری كەركوك مورەشەحی تاڵەبانیین بۆ سەركردایەتی لە كۆنگرە یا پلینیۆمی ئەمجارە . ئێمەش دەڵێین پیرۆزتان بێ , بەس نییە خۆمان نەفەوتان و نەكوژراین , ئەوەش لەبەر ئەوەی زۆر دەمێك و ساڵانێكە لە شۆڕشەكەی مەلا مستەفاوە تێگەیشتین شۆڕش تەنها بۆ گیرفان و پیاوە هیچ و پوچەكانە , ئێمە مەردی و سەلامەتیمان هەڵبژارد و بۆ خۆمان بەفەقیری ژیاین پاشان فرەسەتێكمان بۆ هاتە پێش و دەروویەكی دەروازەی هەندەرانمان بۆ كرایەوەو خۆمان قوتار كرد لە ئێوەی تا سەر ئێسك گەندەڵ و دزو داوێن پیس .. ئێستا بەسەربەستی و بەسەربەرزی ئەژین بۆ ماڵ و منداڵ و كەس و كاری سەربەرزمان , ئەوەندەش ئیسراحەتین كە لە چاوی ئێوە دوورین هەرچەندە دووری لە كەس و كارو ووڵات گرانە بەڵام ئێوەی پیس و پڕ فێڵ و كەم كەرامەت هەموو شتە پیرۆزەكانتان لە پێش چاومان رەش كردووە بۆیە تا رادەیەك ئاسودەین , ئێوەش پیرۆزتان بێ بەرگی خۆفرۆشی و میللەت فرۆشی . هەر بۆیە دەڵێم با تاڵەبانی ئەم پیاوانە بگرێتە خۆی هەر هیچ نا لەبەر ئەوەی دە ئەوندەی دیكە لیستی گۆڕان بەهێز و بەهێزتر دەبێ . تا ئەڵقەیەكی ترو كۆمەڵێ گەندەڵ ودزو جەردەی تر و ئەعمالی نەگریس كەسانی تر ... بمێنن بەخێر .

لندن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە