کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كتێبەكانى كەمال مەزهەریش بخەنە ئاودەست خانە

Friday, 21/08/2009, 12:00


یا ئێمە دەبین یا ئەوان , بە واتایەكى تر یا میللەتە مێگەل ئاساكە یا دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەكە , لە ئێستاوە با بڕیارى لێ بدەین زۆر درەنگمان لێ بەسەر هاتووە. ئەوە من لاى خۆم دەستم پێ كرد. بیرمە لە نیوەى یەكەمى هەشتاكانى سەدەى ڕابردوو بە پارەى كرێكاریم كتێبەكەى (كردستان فى سنوات حرب العالمیە اولى) م كڕى , هێندەى قورئانەكەى باوكم لام پیرۆز بوو , یەك لە بەر پیرۆزى نێوى كوردستانەكە بۆ ئەوێ ڕۆژێ , دواتر بە زمانى عارەبى بوو بۆ ناز كردن بەسەر بەعسیەكان و سەدام كە ئێمەش عارەبى زوبان زانێكى واشارەزامان هەیە كە ئێوەش لێ ى تێ دەگەن , دواتریش دوختۆرو فەیلەسوفێك و مێژوزانێكى جیهانى وزۆر لەولاتریش بێ سڵەمینەوەو شەرم كردن باسى زوڵمى نەتەوەكەیشى كردووە لە بەردەم قەتل و عام كردنى میللەتێكى بێ دەسەڵاتى وەك ئەرمەن لە چوارچیوەى دەوڵەتى ئیسلامى سەڵتەنەتى عوسمانى , كە كوردیش پشكى ئەو تاوانەى بەركەوتوە, ئەگەر بەگەورەیى خۆیان بمان بوورن.
باشە بەڕاستى دەبێت دەسەڵاتى بنەماڵەى بارزانى وەحیان هەبێ , یا شێخن و كەرامەتیان هەیە دەنا چۆن ئەو هەموو زڕتە زەلامە
پەل كێشى سەرى شۆڕ دەكەنو گیرفانیان گەرم دەكەن بە دۆلارى دزراوى میللەت.
باشەگەماڵى نا مەزهەر ئاخر تەنها نۆزدە ڕۆژى ماوە بۆ سى و یەكى ئاب چۆن غیرەتت كرد , چۆن نەڕشایەوە لە حزوورى بچمە ناشیرنەكەى سەرۆكت , ئاخر چى بە خوێنەرەكانت دەڵێى ,بە داخەوە تەنها ئەو كتێبەتم شك دەبرد لە ماڵەوە .لە بەر قەبەیى درۆكانت تووشى گیرانى ئاودەستەكەمانیشى كرد
شەرت بێت نەریتى كتێب سووتاندن و خستنە ناو ئاودەست خانە پەیڕەو بكەین , ئەگەر هەر هەموو میللەتانى دونیاش سەرزەنشتمان بكەن, مردن بۆ نووسەرى درۆزن ڕووڕەشى بۆ هەموو ئەوانەى بە ڕەنگى جیا جیا كار بۆ دەزگاى بەد ناوى پاراستن و زانیارى دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە