فەرهاد سەنگاوى نەبووە بەیەكێتى بەڵام بێدەنگ كراوە
Thursday, 04/03/2010, 12:00
فەرهاد سەنگاوى لەسەروبەندى هەڵبژاردنەكەى 25-7-2009دا بەشێوەیەكى ئاشكرا وبەگشتى بانگەشەى بۆلیستى گۆڕان دەكرد هەموومان لەتیڤیەكانەوە بینیمان كە هاوڵاتیانى هەژارى كوردستان چۆن كۆڵیان دەكرد وچەپڵەیان بۆلێ ئەدا,ئەم پێشوازیەگەرمە بەهۆى لیستى گۆڕانەوە بوو بەڵام فرهاد گومڕا بوو بوو واى دەزانى لەبەر كەسایەتى خۆیەتى وخەڵك لەبەرئەوگۆڕانە ولەبەرئەو كۆدەبنەوە ,ئەمە بووەهۆى ئەوەى كەفەرهاد بیانوو بە گۆڕان بگرێت وداواى پۆست وئیمتیازى لەگردەكەكرد بەرپرسانیش لەگردەكە داواكاریەكەیان جێ بەجێ نەكرد چونكە كەس پلەوئیمتیازى نیە تا فەرهاد هەبێت, بێدەنگ بوونى لەگۆڕان دەگێڕمەوە بۆچەند خاڵێك :
1- واى دەزانى بەساردبوونەوەى لەگۆڕان جەماوەرى گۆڕان كەم دەكات ودواتر دێن بەدوایداو بەپێشوازى وپلەوئیمتیازەوە دەیگێڕنەوە وئەوكاتەش پەیامێك بدا بەڕاى گشتى كە گۆڕان بێ فەرهاد سەنگاوى هیچ نیە,بەڵام خەڵكى هۆشیارى كوردستان گرنگیان بە ساردبوونەوەكەى نەداو خەیاڵەخاوەكەى وادەرنەچوو.
2- لەدواى ئەوەى بۆى دەركەوت كە گردەكە بایەخى پێنادەن سەردانى كۆسرەت ڕەسوڵى كرد بەڵام ئاوڕێكى لەخۆى دایەوە پێى شەرم بوو بەتەواوەتى بگەڕێتەوە و ئەوەندەى ترماڵى وێران دەبوو بەڵام لەڕقى سەرانى گردەكە نەیدەویست بگەڕێتەوە وجارێكى تر كاربۆگۆڕان بكات لەڕوویشى نەدەهات ببێتەوە بەیەكێتى هەربۆیە بەڕێوی یەتى خۆى بڕێك پارەى لەكۆسرەت وەرگرت ووتى" ئیش بۆگۆڕان ناكەم وەك بێلایەن دەمێنمەوە تازە عەیبە ببمەوە بەیەكێتى بەڵام بەڵێن ئەدەم خەڵك لەدژتان هان نەدەم ئێوەش ئەوەتان بەلاوە گرنگە بەعەرەبى (ێامت دەبم)كۆسرەت بەمە ڕازى بوو.
3- فەرهاد وویستى بەم بێدەنگیە پێمان بڵێ من لەدژى كەس نیم ومتمانەم پێبكەن تاجەماوەر باوەشى بۆبكاتەوە وئەویش بەئارەزووى خۆى بازرگانى بەدەنگى خەڵكەوە بكات ,بەڵام ئێمەدەزانین بێدەنگ بونت لەوگەندەڵی ودزیە زۆرەى كەخۆت ئاماژەت پێدەدا ماستەكەگوریسێكى تیایە.وبێدەنگ بونت واتە خنكاندنت بە دراو.
4- دواى ئەوەى زانى جەماوەر لەناوگۆڕاندایە هەڵوێستى وەرگرت ووەك خۆشاتكردنەوەیەك وبەبەرنامە سیدیەكى دەركرد وویچنەیەكى بۆ[كەى ئێن ئێن وكوردسات وگەلى كوردستان وزاگرۆسى]نارد بەڵام كەى ئێن ئێن داى نەبەزاند لەسیدیەكەدا دەڵێت" من یەكێتى وگۆڕان وپارتیم " یانى من ئەوقسانەى دەمكرد هەمووى درۆبوو ڕەش وسپى وەك یەك دەبینم ,كە لەهەموودنیادا خیانەت ودزى هەركەس بیكا فەرقى نیە بەڵام لاى فەرهاد جێگاى بایەخ نیە.
ئێمەش وەك خەڵكى كوردستان پێت دەڵێین ئەو مۆدێلە بازرگانیەى كەبەتەماى داى بهێنیت بۆهەڵبژاردن وئەومامەڵەى كە دەیكەیت بەدەنگى خەڵكى ڕەش وڕووتى كوردستانەوە تەنها خەیاڵێكى خاوەو لەمێشكى خۆتدا یە لاى خەڵكى گۆڕان خواز وماف خوراو گرنگى نیەو دەستەكەت كەشفە خەڵك هۆشیارترە لەتۆ .ئەوەتۆشمان خستە زبڵدانى مێژووەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست