ئاواتەكانی 2010 لە2011 دێتەدی؟
Monday, 03/01/2011, 12:00
كۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەموو كاتێك بۆ ماڵ ئاوایی لەكۆتایی ساڵێك وپێشوازی ساڵێكی نۆێ ئاهەنگ دەگێرن، كۆمەڵگەی كوردی ئێمەش بەهەمان شێوە بەدەرنین لەگێرانی ئاهەنگی كۆتایی ساڵ و پێشوازی سەری ساڵی نوێ، هەرچین وتوێژێكی ئەم كۆمەڵگایە بەشێوەیەك خۆیان ئامادە دەكەن بۆ ئەم بۆنە یە كەساڵێك دەچێتە سەر تەمەنی چەق بەستوومان. ئەگەرسەیری ژیانی رۆژانەی زۆر بەی زۆری تاكی كوردی بكەین دەبینین وەك كاسێتێكی ڤیدۆیی وایە دەچیتەوە سەرەتاوكۆتایی هەرهەمان فلیمە لێدەدرێتەوەرۆژانە. رەنگە لاى هەندێك كەس كەكەمینەیەكی زۆر كەمن ژیانی رۆژانەیات جیاواز بێت لەژیانی زۆرینەی خەڵكی تر ئەویش بەهۆی دەسەڵاتەكەیەوە. ساڵی 2010 مان تێپەران كۆمەڵێك ئاواتی چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵك نەهاتەدی .هەرلەجێبەجێ كردنی بریاری 140 بۆ داواكاریەكانی خەڵك. ئەگەر لەكەسێكی شۆفێری نێوان دەربەندیخان و كەلار بپرسیت ئاواتت چی بوو لەساڵی 2010 ونەهاتەدی دەڵێت بەدووساید كردنی رێگای نێوان دەربەندیخان كەلاربوو بەڵام نەهاتەدی. من ناڵێم تەنها شۆفێری نێوان دەربەندیخان و كەلار ئەو ئاواتەیان نەهاتەدی هەموو ئەو شۆفێرانەی كە لەنێوان شارەكاندا هاتوو چۆ دەكەن ئەو ئاواتەیان هەیە كە رێگا كانیان بۆ بكرێتە دوو ساید لەبەر سەلامەتی ژیانی خۆیانوهاوڵاتیان.گەرلە كەسێكی شاری سلێمانی بپرسیت ئاواتی ساڵی 2010 چیی بوو نەهاتەدی رەنگەبڵَێت نەخۆشخانە 400 قەڵەوێرێكە بێت یان قیرتاوكردنەوەی جادەكەی مەلیك محمود بێت یان كۆنترۆڵكردنی بازاربێت. رەنگە هەموومان سەیری ئەوەمان كردبێت كەلەبۆنەوئاهەنگەكاندا هەموومان لەناو ماڵ و منداڵی خۆمانداین وبەشادیەوە پێشوازی لەبۆنەكان دەكەین .بەڵام ئەوانەی كەناتوانن وەك پێویست لەگەڵ منداڵەكانی خۆیاندا شادی بەرنە سەر هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆیە، وازیان لەهەموو بۆنە خۆشەكان هێناوە ژیانی خۆیان تەرخان كردووە بۆ پاراستنوو رێكخستی كاروباری هاوڵاتیان لەهەمووبۆنەو ئاهەنگەكاندا. بەڵام ئایە ئەوانیش لەساڵی 2010 ئاواتەكانیان هاتەدی مووچەكانیان وەك پۆلیس و ئاسایشی حوكمەتی فیداڵ ئەژمار دەكرێن یان بوونەتە خۆراكی یاساوپەپێی یاسا ناتوانن داوای مافەكانیان بكەن دەبێت خەڵك دوابكات مافەكانیا بۆ بگەرێتەوە . گەر لەدایكێكی جەرگ سووتاو بپرسین ئاواتەكانت لەم ساڵدا هاتەدی دەڵێت كام ئاواتەم ئەوەی كەكورەكەم لەشەری ناوخۆوە دیارنیەو تائێستا نەگەراوەتەوە یان ئاواتی سگ هەڵگوشینم من ئاواتم ئەوەبوو كورەكەم لەگەڵمابوایەو بەدەستوو مەچەكی خۆی بژێوی بۆ پەیدادەكردم نەك بۆ كارێك رۆیشت تائێستا بێناونیشانەو منیشی لەم كڵۆ لیەبەتەنها جێهێشت بۆ مەینەتی ژیان هەررۆژە لەدەگای یەكێك دەدەم بۆ بژێوی رۆژانەم. پیاوانی بەتەمەنی كۆمەڵگەی كوردی ئێمە كەلتورێكی نەتەوەیی ئێمەن پێویستە بەرگریان لێبكرێت و بپارێزرێن لەسەرماو گەرما نەك تادەمرن دەبێت راكەن بەدوای كاركردندا مرۆڤ تەنها بۆ كارركردن نەهاتۆتە ژیانەوە تامردن پێویستە لەخێرو خۆشی ژیان بێبەش نەكرێت بەتایبەتی لەم سەردەمی جیهانگیریەدا.ئاواتەكان لەساڵی 2010 زۆر بوون نەهاتنەدی بەڵام جۆریان هەبوو رەنگە هەموومان كەسێكمان یاخود ناسیاوێكمان هەبێت دەسەڵاتداربێت گەرلێی بپرسیت ئاواتەكانی ئەم ساڵی 2010 چیی بوو كەنەهاتەدی و جیاوازی بكەیت لەگەڵ ئاواتەكانی زۆرینەی خەڵكی زەحمەتكێشی كۆمەڵگەكەمان ئەو ئاواتەكانی ئەوەبووە كە كۆشكێكی گەورەتری بكریایە یاخود مۆنیكایەكی فوولتری بكریایە یاخود سەفەرێكی زیاتری بكردایە یاپۆستەكەی بەرزتر بوایە..هتد.من ناڵێم باهەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەیەكسانی بژین(سۆشیالیزم) پەیرەكەین هەرچەندە ئەوە ئاواتی چەندین ساڵەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بوو. بەڵام دوایی دەركەوت كەتەنها دروشمی بریقەداربوو. بەڵام ئەوەی كە پێویستە لەكۆمەڵگەدا رەچاو بكرێت مافەكەدەبێت بۆ هەمووانبێت كۆمەڵك كەس داگیری نەكەن هەربۆ خۆیان وبەهاوڵاتی رەوانەبینن. بۆ دەبێت كەسێك لەم سەردەمی جیهانگیرو ئازادیەدا بگەرێت بەدوای بژێوی رۆژێكی خێزانەكەیداو چەندەسانێكیش بگەرێن بەدوای بلیتی فرۆكەی سیاحیدا كەدەڵێن(زۆری لەبەرهەم هێنانوو نارێكی لەدابەش كردندا) لەخۆمان رووی داوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست