کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەركردایەتى سیاسی و ئابوورى و كۆمەڵایەتى كوردستان لە كۆێ خەوتووە

Saturday, 21/08/2010, 12:00




بە فەرمانى سەركردە سەربازى و سیاسی و میتى توركى و بە بەرنامەیەكى داڕێژراوى تۆكمە دەشەڵاتدارانى توركیا لە ڕێگەلى كەسانى ئابوورى و هۆنەریەوە هەوڵى تەتریك كردنى شارى كەركوك دەكەن و بۆ ئەم مەبەستە بە ناوى یارمەتى دانى خەڵكى هەژارى لادێ كانى كوردستان واشارى كەركوكیان كڕى.
بەڕێگایەكى سیاسى نهێنى تۆكمە گۆرانیبێژى بەناوبانگ ابراهیم تاڵساس لە ژێر پەردەى كۆمپانیاى عادل متحدە هەستاون بە كڕینى باڵەخانە و هۆتێل وزەوی و جێگا گرنگ و ستراتیژیەكانى كەركوكیان كڕی ئەمەش بە فەرمانى سەركردایەتى سیاسى توركیایە.
ئەى خەڵكى بەشەرەفى كوردستان و ئەى سەركردە خەواڵوەكانى كورد بەسسسسسە لە خەو هەڵسن كەركوك لە تەعریبەوە دەگۆڕێت بە تەتریك ڕجاتان لێدەكەین بەسە خەو.
زۆربەمان خەیاڵى ئەوە دەكەین كەوا ئێوەى سەركردەى سیاسى شەریكى تاتڵساسن یان ئەوەتا دەرزى بێ هۆشیتان لێدراوە.
بەسە خۆشباوەری و بەسە هەڵخەڵەتاندنتان بە یارمەتى دانى گوند نشینەكانى كوردستان یان دەشتى بە هەشت ئەگەر ابراهیم تاتڵساس كوردى خۆش دەوێت و دەیەوێت كورد بارى ئابوورى باش بێت با كارگەى گەورە بكاتەوە تا خەڵكى هەلى كارى بۆ بڕەخسێت و تاتڵساسیش سەرمایەكەى فراوانتر بێت كەچى هەركەسێ هەڵدەستێ دێت بودجەكەمان دەبات و خانوەشمان بۆ دروست دەكات بەڵام بە سێ قاتى بارەى تێچوونى بۆیە داواكارین سەركردایسەتى كورد هیچكە بە خەو و خەیالأ نەژێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە