کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ لەم حاڵە بێ سەرو بەرو نامەسئولیەى دەزگایەكى وەزارەتى داد بەرپرسیارە با بێتە وەڵام ؟؟؟

Monday, 19/04/2010, 12:00


لە یەكێك لە دەزگاكانى وەزارەتى داد دەزگایەك هەیە كە بڕیارى زۆر سەیرو سەمەرە دەردەكات لەكاتێك كە كابینەى 6 قوڕگى خۆى دڕی و هاوارى چاك سازیەتى لە بوارى خزمەتگوزارى بۆ هاوڵاتیان و دەرگاكانى لەسەر پشت دەكاتەوە بۆ هاوڵاتیان بەمەبستى گوێ بۆ شل كردن بۆیان .
ئا لەو كاتە لەم دەزگایەى سەربە وەزارەتى داد تازە بەتازە دەرگاى لێپسراوەكان بەڕووى هاوڵاتیان دادەخرێ خەڵكى لە شوێنێكى ساردو سڕو و رەق و تەق رادەگیرى تاكو بەڕێوەبەرى ئەو دەزگایە شتێكیان بەخێرى خۆى لەسەر نووسراوەكانیان و داواكانیان بنووسێت , بینینى سەرۆكى دەزگا هەرنیە مەگەر خۆى داوا بكات.
بەڕێوەبەرى ئەم دەزگایە ناوى(ازادە) ناوبراو وا هەڵسوكەوت دەكات كە وەك دەڵێى ئەو وەزیرەو خۆى حاكمی راست و چەپى ئەم دنیایەیە بە دوو پرسگە پێى ناگەیت ئەگەر خوابكات دڵیان نەرم بێت بۆ بینینى خاوەن شكۆ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە