ڕیسوایی و شەرمەزاری بۆ بنەماڵەی ئستخباراتە سەر سوورەكان... نانا ببورن جامانە سوورەكان
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
ڕیسوایی و شەرمەزاری بۆ بنەماڵەی ئستخباراتە سەر سوورەكان... نانا ببورن جامانە سوورەكان
تادوێنی ئستخباراتە سەر سوورەكانی ڕژێمی بەعس بە شەق و شەلاق لە گەنجەكانی ئەم ووڵاتەیان دەداو ڕاپێچی مەرگیان دەكردن . ئەمڕۆش بنەماڵەی تیرۆریستە سەر سوورەكان هەمان كار دەكەن، با بنەماڵەی ڕژێمی لەناو چوو نیگەران نەبن بەوەی كۆتاییان هات و وەجاخیان كوێرە ،ئەوە نیە لە جیاتی بیریە سوورەكان جامانە سوورەكان گەنجان و لاوانمان ڕاپێچی مەرگ دەكەن ، ئەوسا چالاك وان و كوڕە پێشمەرگەكان چەندەها چالاكیان دەكرد لە شوێنە هەستیارەكانی ڕژێم وەك تۆڵە سەندنەوەی خوێنی شەهیدەكانمان، بۆیە دوژمنیش ئەوەی پێ قبوڵ نەدەكراو لاوانی قەتڵ و عام دەكردو مەرگی پڕ سوێی دەكرد بە قوڕگیاندا ، خۆ ئەمڕۆ ئەو چالاكیانەش ناكرێت تەنهاو تەنها داوای ئاشكرا كردنی موڵكی میلەتی ڕەش و ڕووت دەكەن، داوای ئەو حەقە دزراوانەی چینی هەژارو بێ دەرەتان دەكەن ، دەبێ ئەو سەر سوورانە بۆ هێندە كێچ لە كەوڵن بە قسەی حەق ؟ ئەگەر وانیە ، بۆ ڕۆژنامەنوسان تیرۆر دەكەن بە ئاشكراو بەبەرچاوی خەڵكەوە ؟ سەردەشتی جوانەمەرگ تۆ بپرسە بڵێ ئایا ڕق و كینەی ئەم بنەماڵەیە هێندە سەختە كە قسەی حەقیان پێ قبوڵ نەكرێ و كار بگاتە ئەوەی خۆێن ڕشتن سزا بێت ؟بەڵێ بەڵێ سەردەشت گیان پەردە پۆش كردنی كارە قیزەونەكانیان هێندە گرنگ تربوو كە دەبوو خوێنی تۆیان بۆحەڵاڵ بكردایە . با بنەماڵەی تیرۆریستان هۆشیار بن لەوەی یەك سەردەشت نیە لەم ووڵاتە چەندەها سەردەشت هەیەو چەندەهای دیكە بەڕێوەیەو لە دایك دەبێ ، دوا پەیامی شەهیدی قەڵەمیش هەر ئەو داخوازیەیە كەنابێ بێ دەنگ بین لە ئاست بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی ئەم ووڵاتە لەلایەن تیرۆریستە دەمامەكدارەكان . تەنها شتێك ماوە بیڵێم سەرانی چەتەو ڕێوی ووڵاتانی بیگانە و شێری ووڵاتی خۆتان ووڵاتی میڵەتی ڕەش و ڕووت ، پێشتر ناوتان هەر پیس بوو بەم كارەشتان هێندەی كە ناوتان چووە زبڵدانە گەورەكەی مێژووەوە ....
هەموو لەگەڵ ئێوەداین شەهیدانی لاو سۆران و سەردەشت
ئێوە هەمیشە زیندوو ڕادەگرین لە ناو دڵماندا
هاوڵاتیەك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست