کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە پێناوی دەنگ کڕیندا 20 وەرەقە هەدیەی جەلالە بۆهەر ماڵێکی خەڵکی کانی سپیکەو دەورو بەری

Monday, 22/06/2009, 12:00


بۆ بەر چاوی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان لە سلێمانی کە سەر بەخۆ نیەو سەر بەحیزبی هەردو بنەماڵەی مافیایە. ئەگەرئێوە وەك کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژرادنەکان ئیدعا دەکەن کە سەر بەخۆن و بێ لایەنن. ئیدعای ئەوە دەکەن هەر کەس و لایەنێك هەوڵبدات بە زەبری پارە دەنگی هاوڵاتیان بکڕێت ئەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و سزا دەدرێت و لیستەکەیان لە هەڵبژاردن ڕەت دەکرێتەوە بفەرمون بزانن جەلالو جەلالیەکان لە گوندەکانی کانی سپیکەو کانی کوردەو کەڵەکن و هەواری شار چۆن بە مەبەستی دەنگ کڕینی هاوڵاتیان لەلایەن کۆمیتەی زەرگەتەوە خەڵک تەفرە دەدەن و بە ماڵانەوە دەگەڕێن لەهەر ماڵەو مناڵێکیان بۆ دەنوسن و دەڵێن 20 وەرەقە واتە 2 هەزار دۆلار هەدیەی جەلال تاڵەبانیتان دەدەینێ . لەم چەند ڕۆژەی رابوردو ماڵ بەماڵی کانی سپیکە گەراون و لە هەر ماڵەو مناڵیکیان نوسیوە کە بەقسەی جاش جەلالیەکانی کۆمیتەی زەرگەتە بێت جەلال تاڵەبانی وەعدی داوە 20 وەرەقەیان بداتێ . ئەدی چەند وەختە کە دەنگو باسی هەڵبژاردن لە ئارادا نەبو جەلال تاڵەبانی لە ئەو هەمو دۆلارەی لەم میللەتە دزیویەتی بۆچی ئامادە نەبو نەك 20 وەرەقە بەڵکو تەنها 2 وەرەقەش بدات بەو خەڵکە فەقیرو هەژارو بێدەرەتانەی ئەو شوێنانە کە هەر کەسە لە بەردو بلۆك و تەنەکە شکاو کوچەیەکیان پێکەوە نابو بۆ حەواندنەوەی ماڵو مناڵەکانیان ئەوەشیان پێڕەوا نەدەبینرا واش شارەوانی بەسەریاندا دەڕوخاندن بە ناوی تەجاوزو قسەی بێ سەرو بەرەوە. کەچی ئێستا کە هەڵبژاردن نزیك بۆتەوەو سوری دەزانن ئەو خەڵکە بڕیاریان داوە دەنگ بدەن بە لیستی جیاواز لەلیستی کەرە دێزەکە. بۆیە جەلالیەکان شەوو ڕۆژ بەدەوروخولیاندا دێن و بەقوربان و بەساقەیان دەبن و ناویان تۆمار دەکەن بۆ مەبەستی تاپۆ کردنی خانوەکانیان و بۆ مەبەستی پێدای 20 وەرەقە وەک هەدیەی جەلال تاڵانی. ئەگەر ئەم خەڵك کڕینە پێشلکردن و لادان نەبێت لەو مەرجو یاسایانەی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دایناوە بۆ سزادانی ئەو لایەنانەی کەدەنگی خەڵکی بە پارە دەکڕن ئەی دەبێت چی لادانبێت لەیاساکانی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان. بۆیە سەرانی ئەم دو حیزبە چونکە کۆمیسۆنیان ماڵی کردوە زۆربەی زۆری کارمەندەکانی کۆمیسۆن پیاوی هەردو حیزبن و سەر بە هەردو دەزگای بەد ناوی زانیاری و پاراستنن لەبەر ئەوە ئەگەر هەزاران پێشلکاری تریش بکەن کۆمیسۆن چاوی لێنوقاندون کۆمیسۆن سزای پێشێلکردنی یاساکانی کۆمیسۆنی تەنها بۆ حیزبەکانی دەروەی یەکێتی و پارتی داناوەو ئەو سزایانەی شمولی سەران مافیا ناکات هەر ئەوەشە وای لەسەرانی مافیا کردوە کە بەدڵنیاییەوە لەسەر ئاستی مەکتەب سیاسیەکانیان بە مناسەبەو بێ مناسەبە هاوار دەکەن کە لیستی کەرەدێزەکەیان لە75% دەنگەکان دێنن. بۆیە ئەم هەڵبژاردنە ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات بەڕێوە یەك دەنک شەرعیەتی نیە و تەنها وەك فلیمی کارتۆنی وایە ساتێكە بۆ سەرگەرمی خەڵک .. بۆیە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کە ئیدعای بێ لایەنی دەکات تەنها بۆ لەخشتە بردنەو هیچی تر ئەگینا مەحروم کردنی چەندین لیستی ترو بەهانە دۆزینەوە بۆیان وەك لیستی هیوا کە بەهانەی ئەوەیان خستە پاڵی کە سەر بە پەکەکەن. مانای چی دەگەیەنێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە