کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسان وكارگیرانى لیژنە ناوچەكانى لقى10ى پارتى خانوەكانتان لە شوشەیە بەرد لە مالى خەلك مەگرن

Thursday, 04/02/2010, 12:00


ماوەیەك بوو (ادریس ێبرى) بەرپرسى ل .ن.سوران 1 وە فیێل ێادق بەرپرسى ل .ن.ماموستایان خەتى تەلەفونەكانیان گەرم بوو پەیوەندیان بە سەرپەرشتیاران و فەرمانبەرانى ناو پەروەردە دەكرد بۆ ئەوەى زانیارى گەندەڵیەكانى پەروەردەیان پێ بدەن وەك جەرگ سوتاوێك بۆپارتى و حكومەتى هەرێم دیارە ڕێژەى دڵسۆزى ئەمانە لەسنوور بەدەرە بە داخەوە سەد جار بەداخەوە وەك بڵێ ى سەنگەریان لە دوژمنان گرتوە . شتیكى پیرۆزە گەر نیاز پاكى تیابێت بەڵام سەیرە كۆرە بەكۆرە بڵێ هى منت بەچاوى زۆر خۆشە شەریفێك بە خەڵكى تر بڵێت نا شەریف وەدەست پاك تر بێت بە خەڵكى تر بڵێت دز وەبە غیرەت تر بێ بە خەڵكى تر بڵێت بێَ غیرەت دڵسۆزتر بێت بە خەڵكى تر بڵێت نا دڵسۆز ....هتد تخوا شەرم نیە لقى 10ى پارتى بارەگاكانتان لێواو لێو بێ لە گەندەڵى باس لە گەندەڵى خەڵك بكەن . باشە من لێتان دەپرسم پێناسەى گەندەڵى چییە؟ وەچۆن لە گەندەڵى گەیشتون؟ ئەوەتا لە ساڵى 2008وە (ادریس ێبرى) بەرپرسى ناوچەتان لەسەر میلاكى پەروەردەى سۆران دامەزراوە بە ماموستاى ئامادەیى پسپۆرى ئینگلیزى كە فڕى بەسر ئینگلیزى هەر نییە زەحمەتە ئینگلیزى بزانێ باشە ئەگەر ئەم كەڵە پیاوە ئینگلیزى دەزانێ من پێشنیار دەكەم با ببێتە مترجم لەناو بارەگاى لق لە كاتى سەردانى بیانیەكان بەهەر حاڵ فاخیر حەسەن كە سەرپەرشتیارى یەكەمە ئەم زاتەى لە قوتابخانەیەكى بنە ڕەتى داناوە لە گوندى بێلنگر بێ ئەوەى یەك سعات دەوام بكات گریمان ئەم زاتە مانگانە 500000 پێنج سەد هەزار وەردەگرێ ساڵێ دەكاتە شەش ملیۆن ئەگەر خەڵك وەێلى وەهمى دروست كردبێ باشە ئەمە موچەى وەهمى نیە باشە فاخیر حەسەن زۆر جار كە كوڕە فەقیرێك یان كچە فەقیرێك یەك ڕۆژ دەوام نەكات بە خێرا غیاباتى دەنوسن و موچەى دەبڕن چاك دەزانم ئەمانە ماستاو گرتنەوەیە بۆ حزب لە سەر حیسابى خەڵكى ڕەش وڕووت . بابێمە سەر باسى زاتێكى ترتان كارگێڕى ناوچەتان (حكمەت سلمان) كە موشرفى پسپۆریە واتا پسپۆر لە دزى و ساختەكارى لە مقاوەلاتەكانى لق پشكى باشى هەیە بڕۆ تەماشاى ئیفادو نۆژەن كردنەوەى قوتابخانەكان بكەن وە لە سەرچاوەیەكى نزیك لە بەشى شەهیدان پێ ى رَاگەیاندم ئەم زاتە برژنێكى خۆى بە ناوى (ف) كە خێزانى (خ) برایتى كە بە مردنى خۆى مردوە نفوسێكى تزویرى بۆ دورست كردوە وە كردویەتیە خێزانى برایەكى ترى كە شەهیدە بەڵام لە ئەساسەوە ژنى نەبوە بەناوى (م) بە مەرجێ مووچەى شەهیدانە بۆ براژنەكەى بێت وە زەوى و خانوى شەهیدانە بۆ خۆى بێت واللە بابە خۆش معامەلە .سەرەڕاى ئەمەش خانوەكى خۆى بەكرێ داوەتە پەروەردە بۆ سێ چوار مامۆستاى ئافرەت مانگانە بە 400000 چوارسەد هەزار دینار با پەروەردەش باش بزانێ ئەگەر ئەم خانوە هى ماموستا حكمەت نەبا ئامادە نەبوو خانو بۆ مامۆستایان بگرێ ئەمە تەنها بۆ بێدەنگ كردنى ئەم زاتە یە. مامۆستایەكى تر هەیە مەوزوعەكەى جیاوازە پەیوەندى بە ناوچەو لق نیە بە ناوى (فرید مێتەفا) یە ناسراو بە فرید حزب اللە گوا یە پیاوى شێخ ئەدهەم بارزانیە ئەم موجرمە مانگانە نزیكەى (1500000) ملیونێك و پێنج سەد هەزار وەردەگرێ تەنانەت یەك رۆژیش دەوامى نەكردوە گوایە ماموستاى شورشى ئەیلول بوە سەردانى ئید ارەى چەند قوتابخانەیەك دەكات قاچ ئەخاتە سەر قاچى باسى خۆى ئەكات كە تا ئێستا چوار تا پێنج زەویم وەرگرتوە وەچۆن ئێوەى مامۆستایان زەویتان وەرنەگرتوە گەر غەیبەت نەبێ تۆزێكیش لە میمون ئەچێ باشە بۆ ناپرسن ئەم كابرایە بۆ دەوام ناكات باوەر ناكەم شێخ ئەدهەم لەمە پشتگییرى لێ بكات باشە ناوچەى مامۆستایان پەروەردەى سۆران خۆ بەسەدان پێشمەرگەى شۆرشى ئەیلول گوڵان وەك پێشمەرگە دەوامى خۆیان دەكەن باشە فرید حزبواللە كێ ئەم حەقەى بە تۆ داوە ئەم معاشە زۆرە وەرگریت و ڕۆلەیەكى ئەم میللەتە خێر لەخۆ نەدیوە فێرى ئەلف وبێ یەك نەكەیت باشە كاك فرید خەڵك خوێنى داوە خۆ كفر نەبوو لەكاتى شۆڕشى ئەیلول یەك دوو مانك دەرست گوتۆتەوە لە ترسى چەك هەڵگرتن دەڵن كاتى خۆى عبدالعزیز تەیب عەفوى كردوە باشە خۆ كابینەكەى ئەم ماستاوچیە نەما كابینەى دواى ئەویش نەما باشە خۆ ئەگەر هەر فەرمانێك بێت ساڵانە دەبێ نوێ بكرێتەوە من سەرم لێ شێواوە ئەمە چ ئیدارەیەكە باشە بۆ دەرزى دەبینن گاى گەورە نابینن ئخرپێم ناڵێن بۆ؟؟؟؟ بۆیە گۆرانیەك هەیە دەڵێ بێزارم لە هەواڵى ئەم شارە كێ ماندوە وكێ پارەدارە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە