کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا سواڵى سەرۆك بۆ گێڕانەوەى كەركوكە ؟؟؟

Wednesday, 10/04/2013, 12:00







بە داخەوە ئەستێرەى بەختى وەزیفى سەرۆك ڕووەو خامۆش بوونە و خانە نشینیەكەى بە ڕێژەى لە سەدا هەشتاى مووچەى بنەڕەتى چاوەڕوانێتى , ئیتر دەبێ دەرگاى قەناعەتى لێ بكاتەوە و كراس و بێجامەیەك و ڕۆبێك ئامادە بكات وەك باقى خانە نشینەكانى تر خەریكى باغچەى ڤێلاكەى بێت لە سەرى ڕەش و هەڵسێ بەلاواندنەوەى مناڵە ووردكەكانى مەسرور و مەنسورى كوڕى .
سەرۆك و دەستە و دایەرەكەی و عێل و عەشرەتەكەى خەریكى پینەو پەڕۆ و دڵ دانەوەى سەرۆكن , گوایە بە تەزویرە ملیۆنەكەیان زیاتر لە سەدا چلى دەنگەكانى خەڵك بەدەست دێنن لە هەڵبژاردنى ئەمجارە .
دیارە سەرۆك لە هەموو كەس باشتر دەزانێ ئەمە لە ماستاوێكى خەستى ئەو بەهارەى ماستى مەڕى هەولێرێ زیاتر نیە ، چوار ساڵ لەمەو بەرى لەبیرە، بە هەزار عەلەولا توانى تۆزێك پێش كەمال میراودەلى بێ كەسى بەستەزمان بكەوێ ، ئیتر فازیل میرانى كۆنە ژن هەڵگر و زوڕنا ژەنەكانى یەكێتى لە مەلا بەختیارى موكتەشیفى فەردە دۆلارى كەڕو لێدراوى بن ژێرزەمینەكانى مەسۆولەكان , پەندێك هەیە دەڵێ كە ئارەقەى شەرمەزارى تكا ، ئیتر مرەۆڤ تا ئەو پەڕ لە هەڵس و كەوتە ڕەهایەكان درێخى ناكات .
هەفتەى ڕابردوو بوو لە سوورداش مزگێنى دامەزراندنەوەى تیپ و كەرت و مەفرەزەى بەر گوێ ى خەڵك دا ، هێندە حەماسەتى تیا بوو ، گووتمان ئەمڕۆ نا بەیانى لە ڕمبەى ئاربیجیەكەى و دەست ڕێژى گوللە بیكەیسیەكانى هەموو ڕەبایەكانى ژێر زەمینەكان لە ماوەى چركە ساتێك كۆنترۆل دەكات.
سەرۆك پێى وایە ئەگەر ئەمجارە تەنها ئەمجارە مۆڵەتێكى ترى بدرێتێ ئەوا بەدڵنیایى كەركوك بە كانى دۆمەڵان و هەتا چاو حوكم كات خاكە داگیر كراوەكەى گەرمسێر و جەبەل حەمرین بە چەسپى دوو قلۆ بەكوردستانەوە بلكێنێ و هەركە گەیشتینە ژمارە سەد و چل هەزار دروود بنێرین بۆ باوكى كە وەجاغى كوێر نیە.
ئەگەر ئەمجارە بۆساڵكیش بێت بكرێتەوە سەرۆكە ئیزعاجەكە ، مەرج بێت دەرمانى فوول مواسەفات بۆ ئەوانە دابین بكات كە بۆ سمێڵ چوون ڕیشیان دانا بانى ، بۆ چارەسەرى چاو چوون بە كوێرى هاتنەوە .
ئەگەر ئەجارە ببمەوە سەرۆكە بە زۆریەكە ، شەرت بێت لە هەر تەنكەرێكى دزراوى نەوتى برازاكەم ... ئەى ئەوە نیە هەر ماڵەى بەرمیلێك نەوتى بەلاشى دزیاریمان داونەتێ .
ئاى ئەگەر ئەمجارە تەنها ئەمجارە ، خۆم لەسەر كورسیەكە ببینمەوە ، شەرت بێ لە تەنیشت مەكتەبى سەرۆك ژوور و هەیوانێك بۆ جێگرەكەم بونیات بنێمەوە و برازایەكەم تەوسیە بكەمەوە لە چوار ساڵى ئایندەى ئەویش كوڕێكى بۆ بكەمە وەزیر .
ئەگەر جارێكى تر ئارمە ناشرینە زەرد هەڵگەڕاوەكەى سەرۆكایەتى هەرێم لە پشت سەرى خۆم ببینمەوە ،شەرت بێ تا بەغدا ڕانەوەستم و ئەو هەڵەى كردم نەیكەمەوە تا لە حزورى دەوڵەتى ڕەیس مالكى نەچەمێمەوە نەیێمەوە .
ئەگەر ئەو جارە لەو خەونەم بێدار بمەوە ، باوەڕبكەن لەتەك پەرلەمانتارە ناڕازیەكان دەست بكەم بە تەپڵ لێدان .
ئەگەر ئەو جارە نەبمەوە سەرۆك ؟؟؟
ئاخر چ بڵێمە مەسرورۆكەم ، كێ دەرگام لێ دەكاتەوە ، چۆن بۆ مەسرەتى مەسرورى كوڕم ڕوو لە ویەناى پێتەختى ئوتروش بكەمەوە .
ئەگەر نەبمەوە سەرۆك، دێگەڵە نیوەى ڕێگاتان دەبێت ، كۆشكە سپیەكەى مەكتەبى سیاسیتان و خەستەخانەكەى پار و ئۆتێلەكەى ڕۆیالى دادە هێرۆى بە دەردى لقى دووى پارتیمان دەچێت ، دەبێت سەر لە نوێ چاوە ڕێى پێڵاوى چووپ و ئازووقەى ئاواران بن .
ئەگەر نەبمەوە سەرۆك ، سەدان هیوا موستەفاى بەر لقى چوارتان بۆ دەخەمەوە گەڕ .
ئاخر ئەگەر نەبمەوە سەرۆك ؟
كێیە دەڵێتن شەڕ نابێتەوە ، بۆ شەڕ (كەر)م نیە ، ئەو نیە بە حیكمەتەكانى من ئەنوەرەكانى وەزارەتى میلیشیاى پێشمەرگە مووچە چل ڕۆژیەكان شەڕى ئوممەى عەربیم بۆ دەكەن .
ئەوە نیە ئاسایشە نەخوێندەوارەكانى كوڕەگەورەكەم ، ئاسایشیان لە خەڵك حەرام كردووە ، بۆ دەهێڵم سەردەشت و سۆرانتان تیا بمێنێ .
ئاى ئەگەر نەبمەوە سەرۆك ، زیندانەكەى باستلى ئاكرێ چ ئاش و ئاشەوانێكى تیا ئەخنم بۆ هاڕینى دەنگى نا ڕەزا .
ئەگەر دەرنەچمەوە ، ئەگەر لە گردى زەرگەتە دەست بە ڕوومەوە بنێن سواڵەكەم لێ قەبوول نەكەن ، شەرت بێت وەك زەرگەتە ژەهر بكەمە مەكۆكانتان و دەنكە شخارتەیەكە و تەواو .
ئەگەر پوولێكم پێوەبنێن و بمگەڕێننەوە ماڵ ، سۆێند بێ بەو سوێندە درۆیەى چوار ساڵ لەمەو بەر لە مەجلیس تەشریعەكەى پەرلەمان خواردم ، نەهێڵم بەرماڵ و مزگەوت و مینبەر لە بەعس ى پارتى زیاترى تیا بچێت لە بادینان .
ڕازیم ئەگەر بە قەراریش بێ دەرم چوێنن ، دەنا مەرج بێ منیش دەوڵەتى كوردیتان بۆ بونیات نەنێم .







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە