کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەکوشێکی تر بۆ سەری عومەر نورەدینی ئەندام پەڕلەمان.

Monday, 14/06/2010, 12:00


دوای ئەوەی میدیا دیمانەیەکی سەبارەت بە تۆپبارانەکانی ڕژێمی کۆنەپەرستی ئێرانی بۆ سەر خەڵکی سڤیلی کوردستانی باشور لەگەڵ عومەر نورەدینی ئەندام پەڕلەمانی پارتی ساز دابو دواتریش نوچە نێت هەمان دیمانەی بڵاو کردەوە کە لەو دیمانەیەدا عومەر نورەدینی دەبێژێ (ئەوسنورانەی کە ئێران تۆپبارانی دەکات ئۆپۆزیسیۆنی تورکیاو ئێرانی لێیە) منیش وەك هاوڵاتیەكی ئەم کوردستانە ڕەخنەم لەسەر ئەو دێڕە لێدوانە هەبو بۆیە چەکوشەکەی کوردستانپۆستم لێ ڕاستکردەوە چونکە ئەو جۆرە لێدوانە بە هەمو مانایەك بە شێکە لە دەستنیشانکردن و دەچێتە قاڵبی سیخوری کردن لەڕوی سەربازی و مخابەراتیشەوە سود بە دوژمنان دەگەیەنێ. کەسانی سیاسی و ڕۆشنبیر یان بە ئاگا لە سیاسەتی داگیرکەران و دوژمنانی کورد بەتایبەتی سیاسەتی هین فرسەتی دەزگا موخابەراتیەکانی دوژمنان هەرگیز لێدوانێك نادات تا دوژمن سودی لێببینێ . بەڵام ئەوانەی ئەمڕۆ ئێمە بە نەخوێندەوارو ساویلکەو کۆنە بەعسی و ئاولێکەری ئاشی داگیرکەران و ئەنواع و ئەشکال شتی سەیرو سەمەرە ناوزەد ئەکەن لە نەزانینەوە بێت یان لە دەستی ئەنقەست لێوان لێوو تەژین لە هەڵەو کەمو کوڕی و خیانەت. بۆیە لە ژێر زەبری چەکوشەکەی کوردستانپۆستدا عومەر نورەدینی کێچ کەتۆتە کەوڵی و ناچار بوە ڕونکردنەوە بدات و لە ڕاگەیاندنی حیزبەکەیدا بەتایبەت لە سایتی ڕوناکیدا کە پاراستن ئەیبات بەڕێوە بڵاو بکاتەوە. ئەگەرچی لە ڕونکردنەوەکەیدا ئاماژەی نەداوە بە کوردستانپۆست بەڵکو دەڵێت لەچەند ماڵپەڕو دەزگای ڕاگەیاندن وابڵاو کراوەتەوە کە گوایە من شەرعیەتم بەو تۆپبارانە دابێت. بۆیە کەسانی ساویلکەو نەخوێندەوار . مەبەستی منی هاوڵاتیە . هەستاون بە ئاوەژو نیشاندانی مەبەستەکانی ئێمەو سیناریۆی داتاشراویان بۆ هەڵبەستوین . عومەر نورەدینی هەرچەندە لە ڕونکردنەوەکەشیدا هەوڵی داوە خۆڵبکاتە چاوی خەڵك بەڵام دوبارە کەوتۆتە هەڵەوە کە دەڵێ لەڕاستیدا من وتومە لەو سنورانە ئۆپۆزیسێۆنی لێ یە. نەمگوتوە بارەگای سەربازی ئۆپۆزیسێۆنی ئێران و تورکیای لێیە. عومەر نورەدینی ئەگەر سیاسیەکی ئەوەندە ژیرو کارامەیە دەبوا بیزانیبا کە دەوڵەتی خوێنڕێژی کۆنەپەرستی ئێرانی یا تورکیای فاشی چ جیاوازیەك لە نێوان ئەو دو وشەی ئۆپۆزیسێۆن و بارەگای سەربازیدا دەکات..؟ لەکاتێکدا ئەو ڕژێمە کۆنە پەرستە لەناو خۆی ئێراندا پۆل پۆل لاوو کیژی کورد لەسەر ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندان و کاری سیاسیش نەك چەکداری ، لە زیندانەکان دەئاخنێ و بە هەوەنتەو بەمیزاجی ئایەتوڵڵاکانی لە خواعاسی بو لە داریان ئەدات. ئینجا چ جای ئەوەی ئۆپۆزیسێۆن یان چالاکوانی سەربازی بێتو لەسەر سنوریش بێت. بەڵکو دوژمن تەنها ئەوەی دەوێ کابرا کورد بێت جا گرینگ نیە ئۆپۆزیسێۆنی قەڵەم و ناڕەزایەتی بێت یان ئۆپۆزیسێۆنی چەك. گرینگ ئەوەیە کوردەو بە سیاسەتی مێزەر بەسەرەکانی ئێران ناڕازیە. ئەو بەناوئەندام پەڕلەمانە نەزانە هەروا بۆ شەرعیەتدان و هەڵگێڕانەوەی قسەکانی و تەڕ نەبونی قولە پێی دەڵێت .

ئەوەتا بەڕێز نەجیبە عومەری ئەندامی سەرکردایەتی پارتی چارەسەریش دەڵێت دەوڵەتی ئێران ئەو تۆپانەی هەڵیان دەدات بەر ئەو شوێنانە دەکەوێ کە گوندنشینی لێ یە ، نەك ئەو شوێنانەی گەریلای پژاك یان پارتی کرێکارانی کوردستان ، واتە خۆ ئەوە هەر من نیم وام وتوە نەجیبە عومەریش وایوت.. عومەر نورەدینی ڕاست دەکات کە خاتو نەجیبە عومەر ئەوەی وت. بەڵام قسەکانی خاتو نەجیبە کەدەڵێ ئەو تۆپانەی ئێران دەیان هاوێ بەر گوندنشینەکان دەکەون نەك ئەو شوێنانەی گەریلای پژاك و پەکەکەی لێیە ، نەجیبە عومەر وەك عومەر نورەدینی ئاماژە نادات بەوەی ئۆپۆزیسێۆن لەکام لای تۆپبارانەکەن. بەوەش قسەکانی نەجیبە عومەر کە بریتیە لەسەر لێتێکدانی دوژمن . جیاوای زۆر هەیە لە لەگەڵ قسەکانی عومەر نورەدینی کە ڕاستەو خۆ ئاماژە بەبونی ئۆپۆزیسیون دەکات لەو شوێنە چونکە لە قسەکانی خاتو نەجیبە عومەردا شوێن دەستنیشاننەکراوە تا دوژمن سودی لێوەرگرێت بەڵام لە قسەکانی عومەر نورەدینی دا کە دەڵێ ئەو شوێنانە کە ئێران تۆپبارانیان دەکات ئۆپۆزیسێۆنی ئێران و تورکیای لێیە ئەوە بەشێکە لەدەست نیشانکردن. بەکورتی و کوردی خاتو نەجیبە سەرەڕای ئەوەی لە قسەکانیدا بواری نەهێشتۆتەوە تا دوژمن سود لە قسەکانی وەر بگرێت وتیشی ئەوانەی دەڵێن تۆپبابارانکردنی خاکی کورستان بەهۆی بونی گەریلای پژاك و پەکەکەوەیە زۆر هەڵەن ئەوانە خزمەتی داگیرکەران ئەکەن نەك کوردستان . عومەرنورەدینی لە ڕونکردنەوەکەشیدا ڕێنماییمان ئەکاتو دەڵێت ئەو کەسە. واتە منی هاوڵاتی.، لەجیات ئەوەی ڕای گشتی چەواشەبکات و خۆی بە و ڕەفتارە چروکانەوە خەریك بکات وا باشترە بچێت خۆی بە کارێکی ترەوە خەریك بکات . بۆیە لەوەڵامی ئەوەشدا بە عومەرو ئەوانەش کە وەك ئەو بیر ئەکەنەوە دەڵێم سەرەڕای ئەوەی ئێمە کاسەلێسی هیچکام لەم بەناو حیزبانەی ئەمڕۆی ساحەی کوردی نین کە خۆیان کردۆتە دەمڕاست و دڵسۆزی کوردو دۆزە ڕەواکەی و بە ڕاستو چەپا خەڵكی کوردستان ئەڕوتێننەوەو دەست لەسەر سینگ و بەشەرمەوە لە قاپی دوژمنانی کورد هەڵتروشکاون و لە هەڵپەی پەیداکردنی پارەدان . باچاك ئەو ڕاستیە بزانن ئێمە بێئیش نین بەڵکو ئێمە هەمومان ئەو هاوڵاتیانەین ئیوەمان خستۆتە ئەو پلەو پایەیەی کە ئێستا تیایدان وەك هاوڵاتیەکی ئەم کوردستانەش بە ئەرکی سەر شانی خۆمانی ئەزانین لەدژی هەڵوێستی نەشازو ناشیاوی ئێوەی بەناو خوێندەوارو سیاسی و ئەندام پەڕلەمان و بەناو سەرۆکو چی و چی هەمیشە دەستمان بە چەکوشەکەی کوردستانپۆستەوەیە هەرکات ئێوە بە ئاستەم لە نەزانیەوە یان بە مەبەست کاری نایاسایی دوژمن بە خوێنو گیان و سەرو ماڵی کورد لەهەر کوێ لێ ببینین یا ببیستین ئەوا چەکوشەکەی کوردستانپۆست بۆ وەئاگا هێنانەوەی مێشکی گەنیوتان سازو ئامادەیە ئێوە ئەبێت باش ئەو ڕاستیە بزانن ئێمە شۆڕشی چەکوشین .... وەك چۆن کاوەی ئاسنگەر سەری ڕزیوی زوحاکی بە چەکوشەکەی پان کردەوە ئاواش ڕۆژێ دادێ سەری پڕ لە بۆشی چەوتی ئێوە ئەکەوێتە بەر زەبری چەکوشی کوردستانپۆست کە هەمیشە وا بەدەستی شێرەکوڕانی ئەم میللەتەوە .. جا بۆ ئەوەی کە تۆو سەرکردەو حیزبەکەت فێری سیاسەتی بێ غەلو غەش و کوردایەتی و ڕاستگۆیی و مرۆڤ دۆستی ببن و چیتر خەڵکی کوردستان نەکەنە قوربانی ئابوری گیرفانی خۆتان و سەرانی حیزبەکانتان ودەستبەرداری کڕنوش بردن و بەشەرمەوە دەست بەسینگەوە گرتن بۆ دوژمنانی کورد ببن . وەرن کوردستانپۆست بخوێننەوە چونکە کوردستانپۆست باشترین چارە سەرە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەقڵی سیاسیتان



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە