کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر جوانە ، بەڵام؟

Sunday, 26/12/2010, 12:00


باوەڕ ناكەم كەسێك هەبێت هێندەى من هەولێرى خۆشبووێت و رێزى لێ بگرێت ، من لە هەولێر لە دایك بوون هەر لە هەولێریش دەمەوێت خوا سپاردەى خۆى وەربگرێتەوە و روحم بكێشێت ، بەڵام ئەوەى من جیادەكاتەوە لەو كەسانەى هەولێریان خۆشدەوێت ئەوەیە كە من بە هیچ جۆرێك لەگەلأ شارچیەتى نیم و پێم كارێكى لە %100 هەڵە و شێتانەیە چونكە مرۆڤ نابێت هێندە بچووك بێت تەنها شارەكەى خۆى لەبەر چاو بێت و نەفرەت لە گشت شوێنەكانى ترى ئەم كوردستانە بكات .
خەڵكى شارى هەولێر زۆر میهرەبان و بە سۆزن لەگەڵ میوان و هەمیشە حەزیان بە كارى خێر و هاوكارى كردن هەیە ، بەڵام هەولێر دواین پلەى گرتووە لە پلەى ناوچەكانى كوردستان لە داواكردنى مافى خۆى و هاتنە سەرشەقام و ناڕەزایى ، گشت شوێنەكان خەریكە ئەتەقنەوە لەوەى یاسایەك دەرچووە بۆ رێكخستنى خۆپیشاندان (باشتر وایە بڵێن دەستەڵاتدار لە كوردستان هەستاوە بە دانانى یاسایەك بۆ قەدەغەكردنى خۆپیشاندان و زاڵ كردنى دەستەڵاتى حەشیرەت گەرى) كە تیادا مافى خەڵكى هەولێر و گشت كوردستان پێشەڵ دەكات لەوەى ئەگەر ویستت خۆپیشاندانێك بكەیت و داوایى مافى خۆت بكەیت یان بڕژێتە سەرشەقام و بڵێت نا ئەوا بە پێ ئەم یاسایە پێویستە بچیتە لایەنى پەیوەندیدار و داوایى موڵەت بكەیت لەوەى كە دەتەوێت خۆپیشاندان بكەیت و داوایى مافى ئاسایى خۆت بكەیت ، بەشێكى زۆرى شوێنەكانى كوردستان هاتنە سەرشەقام و بە یەك دەنگى "نا" یاسایى بوونى خۆپیشاندانیان ڕەت كردووە و داوایان كرد چاو بەم یاسایە بخشێنرێتەوە بڕگەى موڵەت لە یاساكە هەمواربكرێت و بە پێچەوانەكەى جێگیر بكرێت ، ئەوەى جێگایى شەرم و "بەڵام" ە لەسەر جوانیەكانى ئەم شارە ئەوەیە تا ئێستا خەڵكى ئەم شارە بە بێ دەنگى (....) دانیشتوون بێ ئەوەى یاسایەك دەرچووبێك مافیان پێشەڵ بكات و ئازادییەكان بەرتەسك بكاتەوە .
زۆرم پێ شەرمە شارەكانى تر كوردستان بە پێش شارە جوانەكەى من بكەونەوە لە یارى دیموكراسى و ئازادى ، بەڵام چیم پێ دەكرێت پێش هەڵبژاردن بێزار و توڕەیە خەڵكى هەولێر لە دەستەڵاتى گەندەڵ و زۆردار ، بەڵام كاتى هەلبَژاردن بە سۆزەوە بیر دەكەنەوە و دەنگ بە هەمان دەستەڵات دەدەنەوە كە مافى خواردوون و ڕەخنەى زۆریان لێ هەیە، بۆیە پێویستە خەڵكى هەولێر كەمێك وەفایان هەبێت و خۆیان بە دوور بكەنەوە لە یارى سۆز و بە بێ ترس بە دەنگ و پەنجەیان دەنگى نەخێر بەرز بكەنەوە بڵێن (ئێمە جوانین و نەخێریش دەنگمانە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە