کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنە ڕەفیق حزبى و تازە دكتۆرى تەزویرچى (د. سعید خۆشناو) چێگەى زندانى یە نەك پەرلەمان

Saturday, 26/06/2010, 12:00


سەرەتا دەمەوێت تیشكێك بخەمە سەر كەسایەتى ئەم كۆنە ڕەفیقەو تازە ئەندام پەرلەمانەى هاوپەیمانى كوردستانى لە پارلەمانى عێراق. رفیق سەعید خۆشناو بە ئەسڵ خەڵكى دەڤەرى خۆشناوەتىیە لە سەردەمى ڕژێمى بەعسى گۆڕ بەگۆڕدا لە شارۆچكەى شەقڵاوە دائەنیشت و دوكانى فڕۆشتنى پێڵاوى لاستیكى هەبوو لەناو بازاڕى شەقڵاوە. لە ساڵى 1982 وە پەیوەندى كردووە بە ڕژێمی بەعسەوە لە شەقڵاوە و بووە بەبەرپرسى تەلەبەو شەباب لە شەقڵاوە لەگەڵ وەرگیرانى لەزانكۆ بووە بە نەسیر موتەقەدم و پاشان هەر لە ژیانى زانكۆییدا لەبەر چالاكى زۆرى بۆ بەعس كراوە بە ڕەفیق حزبى.....وەپاش زانكۆ یەكسەر بەقەبول خاس وەرگیراوە بۆ ماستەر لە بوارى فیزیاى ناوەكى لە زانكۆى بەغداد وبەشى پراكتیكى توێژینەوەكەى لە مەعاملى ناوەكى ڕژیمى بەعس تەواوكرد لە ساڵى 1988 كە لەوكاتەدا كورد ئەنفال دەكرا و بەجەكى كۆكوژ دەكوژرا؟؟؟؟
رفیق سەعید خۆشناو زۆرێك ئەزیەتى خەڵكى دەڤەرى شەقڵاوەى دەدا لەبەر ئەوە كە ڕاپەڕینە مەزنەكەى بەهارى 1991 ڕوویدا نەهاتەوە كوردستان و لەبەغداد دڕێژەى بەخزمەتكردن بەڕژێمى بەعس دا.....لەساڵى 1994 بەفەرمانى بەعس چووە وڵاتى لیبیا لەگەڵ پۆلێك ڕەفیق حزبیدا كە پسپۆڕیان لە بوارى ناوكیدا هەبوو بەمەبەستى گەیاندنى زانیارى زانستى لەو بوارەدا بە بەرنامە ئەتومیەكەى ئەوكاتەى قەزافى......
پاش ڕووداوى 31ى ئابى ساڵى 1996 و داگیركردنى هەولێرى پایتەخت و گەڕانەوەى زۆرێك لەبەعسییەكان بۆ هەولێر و نەمانى ترس و خۆخڕكردنەوەى بەعسییەكان بۆچارێكى تر لە هەولێر وە پاش ئەوەى كە وڵاتى لیبیا ئاستى نزمى زانستى زانیین ڕەوانەى عێراق كرانەوە لە ساڵى 1998 .....وە وەك پیشەى هەمیشەیى بەعسییەكان كاكە رفیق سەعید خۆشناو هەلى ئاسایی بوونەوى بەعسی بوونى لە هەولێر قواستوەو گەڕایەوە كوردستان و خزمانى خۆشناوەتى كرد بەواسیتە بۆ لێخۆشبوونى و بەڵێنى دا كە كار بۆ پارتى بكات بەلە بەرچاوكرتنى كەمى ئەندامى پارتى لە ناو زانكۆى سەڵاحەددینى ئەو كات و لەلایەكى تریشەوە بوونى د.سەعدى بەرزنجى كۆنە ئەمین عام لە بەرپرسیاریتى لیژنەى ناوچەى زانكۆدا كە ئەو كات ڕاستەوخۆ سەر بە مەكتەبى سیاسی پارتى بوو توانى خۆى بخزێنێتەوە كوردستان؟؟؟؟
پاش ئەوەى كە لە ساڵى 1998 لەبەشى فیزیك-كۆلێژى پەروەردە لە زانكۆى سەڵاحەدین دامەزرایەوە مامۆستایانى ئەو بەشە ناڕەزایەتیان دەربڕى بەرامبەرى بوونى لە بەشەكەدا و تەنانەت هیج وانەیەكیشیان پێنەدا كەبیڵێتەوە چونكە ئاستى زانستیشى زۆر لاوازبوو. وە پاش ئەوەى د.سەعدى بەرزنجى بوو بە سەرۆكى زانكۆى سەڵاحەدین ناوبراوى ڕەوانەى كۆلێژى كشتوكاڵ كرد وەكردى بە جێگرى ڕاگرى كۆلێژ و لەهەمان كاتدا كرا بەبەرپرسى شانەى پارتى لەهەمان كۆلێژ جونكە لەوكۆلیژە جەلالى زۆر لێبوو بۆ ئەوەى بیانكات بە پارتى بەبەكارهێنانى پۆستەكەى.
لە سایەى بەڕێوەبردنى حزب و كۆلێژدا لە ماوەى 1999بۆ كۆتایى 2004 ناوبراو لەژێر فشارى فەسڵكردن بەكارهێنانى نایاسایى دەسڵاتى زۆر ئەندامى یەكێتى كرد بەپارتى و بەوەوە نەوەستا هەچ كەسێك بیویستایە لە خوێندنى باڵا وەرگیرێ دەیبردە ژورەكەى خۆى و فۆرمێكى پارتى دەخستە بەردەستى و پێى دەوت فەیلەسوفیش بیت ئیمزا نەكەى لە ماستەر ودكتورا وەرناگیرێت؟؟؟؟ بەم كارە بەعسیانەشى زۆر كەسى كرد بەپارتى چونكە بەبێ تەزكیەى ئەو كەس لەوكۆلێژە لە خوێندنى باڵا وەرنەدەگیرا؟؟؟؟ بەمەش خۆى لاى پارتى بردە پێشەوە.
لە لایەكى ترەوە كۆمەڵێك كۆنە ڕەفیق حزبى بەعسى گۆڕبەگۆڕى هێنایەوە كوردستان و كردنى بە پارتى بۆ بەهێزكردنى پێگەى خۆى لەلاى پارتى و حكومەتى بەعسیش؟؟؟؟؟ لەوانەى كە لەسەردەمى زێڕینى ئەودا هاتنەوە هەولێر ئەمانەن:
د.عادل رەفیق حزبى
د. عبد الجبار رەفیق حزبى
د. امجد بویا رەفیق حزبى
د. فاروق تەیب جمعە رەفیق حزبى
د. رفعت احمد واحد رفیق حزبى
د.حسین رفیق حزبى
لە لایەكى ترەوە لەبەر ئەوەى كە ئەو كاتە بروانامەى دكتوراى نەبوو پێشنیارى كرد كە د.فرهاد حسن عزیز (كە جێگرى بەرپرسى قوتابیانى بەعس بوو لە بەریتانیا و كۆنە رەفیق حزبى) كرا بەڕاگرى كۆلێژ؟؟؟؟؟؟؟ وە بۆ چێگرى خۆى لەشانەكەى پارتى (سۆران دنون) ى كرد بە چێگرى خۆى كە ئەویش كۆنە نەسیر موتەقەدم بووە و لەكۆلێژى پەروەردە بەتەزكیەى بەعس وەرگیرابوو وە ئیستا جێگرى ڕاگرى كۆلێژى كشتوكاڵە .....بەم شێوەیە چێگەى بۆ كارى دووسەرى سازداو لەوكاتەوە بەعسێكان لە سەرچەم پارێزگاكانى عێراقەوە ڕوو لەو كۆلێژە دەكەن؟؟؟؟بۆ نموونە:
1- د. اسیر كامل كساب لەهەڤاڵەكانى سەدام حسین و كۆنە ڕەفیق حزبى بووە.
2- د. هانى هرمز رەفیق حزبى و سەرۆكى یەكەى ئاژەڵى لە مەشروعى ئیبائى زراعى بۆ بەخێوكردنى ئاژەڵەكانى سەدام لە ئەبوغرێب.(ناوبراو لەدهۆك دەركرا چونكە قسەى بەكورد كردبوو لە كۆنگرەیەك لەبەیروت دواى ڕووخانى ڕژێم كەچى لە هەولێر پەنادرا)
3- د. چیاو رەفیق حزبى و مامۆستا لە زانكۆى تكریت دواى ڕوخانى ڕژێم لە هەولێر گیرسایەوە؟؟؟؟.
سەرەڕاى هەموو ئەمانەش رفیق سەعید خۆشناو بە ئیستغلال كردنى پۆستى حزبى لە خوێندنى باڵا وەرگیرا كە تەمەنى وەرگرتنى تێپەڕاندبوو؟؟؟ پاش وەرگیرانى لە خوێندنى باڵا-دكتورا لە ساڵى 2004-2005 لە بەشى فیزیك كۆلێژى زانستى زانكۆى سەڵاحەدین دەست هەڵگرتنى لەپۆستى جێگرى ڕاگرى كۆلێژى كشتوكاڵ و گوڕینى ڕاگرى كۆلیژى كشتوكاڵ زۆر كەندەڵى دارایى كاكە رفیق سەعید خۆشناو دەركەوت بەڵام ناوچەى زانكۆى پارتى نەیهێشت ناوبراو هیچ لێگۆڵینەوەى لەگەڵدابكرێت، وەك باسكى بانان بۆى دەرجوو؟؟...دواى دەستپێكردنى خوێندنى كۆرساتى دكتوراكەى كاكە رفیق سەعید خۆشناو ڕووى ڕاستى دەركەوت و ئاستى نزمى زانستى بۆ هەموو لایەك دەركەوت، بەشێوەیەك كە حزبەكەى خۆشى بۆ پینە نەكرا (بڕوانە ژمارە (28 )ى بەروارى 17-9- 2005 ى ڕۆژنامەى ڕوانین كە ئۆرگانى یەكێتى قەتابیانى كوردستانە) جونكە كاكە رفیق سەعید خۆشناو بۆ دەرچوونى لە كۆرسات هەموو ڕێگەیەكى ناشەرعى گرتە بەر هەر لە بەكارهێنانى پۆستە حزبیەكەى بۆهەڕەشەو گوڕەشە و بەڵێنى دانى پۆستى ئیدارى بە مامۆستاكانى و بگرە بەڵێنى دانى بەرتیل و ....هتد.بۆ ئەوەى دەریچێنن؟؟؟ بەڵام مامۆستا سەربەرزەكانى كۆلێژى زانست بەوانە ڕازى نەبوون وبە نەخێر وەڵامیان دانەوە ئەوە بوو كەوتە دەورى دووەم و وەزعى زۆر خراپ بوو، پەناى بۆ پ.د.موزەفەر برد و جووە ماڵەوەیان و پێی وتبوو دەستت ماچ دەكەم بەس دەرمچێنە؟؟؟؟ بەڵام پ.د.موزەفەر ڕازى نەبوو كە دەریچێنێت مەگەر بەهەوڵى زانستى خۆى نەبى...... بۆیە كەزانى كارەكە بەرەو خراپە دەچێت دەبێت تەرقین قەید بكرێت لە خوێندنى دكتورا پەناى بردە ناوچەى زانكۆ بۆ یارمەتیدانى (كە خۆى كارگێرى ناوچەیە) ئەوە بوو بە تەنسیق لەگەڵ ڕاگر و چێگرى ڕاگرى ئەو كاتەى كۆلێژى زانست بە بێ زانینى لیژنەى زانستى بەشى فیزیك و لیژنەى زانستى كۆلیژ پرسیارەكانى كاكە رفیق سەعید خۆشناو گۆڕى و وەڵامیشیان پێدرا؟؟؟؟ وە كە ڕۆژى ئیمتحان مامۆستاكان دەچن بۆ هوڵەكانى تاقیكردنەوە جێگرى ڕاگر نایەڵێت بچنە ژوورەوە كە مامۆستاكان بەم كارە دەزانن دەیكەن بە هەڵا، چونكە كارى وا لەهیچ زەمانێكدا و لە هیچ زانكۆیەكدا ڕووینەداوە؟؟؟؟؟...ئەوە بوو مامۆستاكان سكاڵایان كەیاندە سەرۆكایەتى زانكۆ و سەرۆكایەتیش لیژنەى لێكۆڵینەوەى دروست كرد، بەڵام ناوجەى زانكۆ نەیهێشت هیچ كاریك بەرامبەر ئەم ڕەفتارە قێزەونە بكرێت؟؟؟؟؟؟....جونكە لێپرسراوى لیژنەى ناوچەى زانكۆش د.ئاراس خۆشى كێشەى هەبوو بە حەوت ساڵ دكتوراكەى لە كۆلێژى ئیدارەو ئیقتیساد تەواوكرد، كە دەبوو بەپێى یاسا حەوت چار فەسل بكرایە؟؟؟؟؟.
ئەوە بوو كاكە رفیق سەعید خۆشناو لەمەش وەك باسكى بانان و كارى بەعسیەكان بۆى دەرچوو پاشان لە تاقیكردنەوەى شامل دەرنەچوو دووچار بۆى درێژكرایەوە ئەمجارەشیان حزب دەریچاند و بەزۆر كرا بە دكتۆر؟؟؟؟؟؟
بۆ ڕاستى ئەم بابەتە بڕوانە ژمارە (28) ساڵى (2005 ) ڕۆژنامەى ڕوانیین كە یەكێتى قوتابیانى كوردستان دەریدەكات، كە لەژێر ناونیشانى (پرسیارى دكتورا لە كۆلێژى زانستى زانكۆى سەڵاحەدین دەگۆڕێت؟) كە لە بەدواداچوونى بەسام عەلى یە. بڵاوكردنەوەشى لەوكاتەدا بۆ ئەوە بوو خەڵك چەواشە بكەن كەوا حزب ئاگادارى ئەم كارانە نىیە؟
بۆیە رووى دەمم دەكەمە سەرۆكى هەرێم و دەڵێم:
جەنابى سەرۆك، باشە لەم وڵاتەدا ئەزمەى پیاوە تاوەكوو كەسێكى ڕابردوو پیس بە بەعسی بوون و گەندەڵى ئیدارى و ناپاكى و بێ ئەمانەتى زانستى كەمى ئاستى زانستى بە زۆر بكرێ بە دكتۆر ؟؟؟؟؟ بەوەشەوە نەوەستین بیكەین بە ئەندام پەرلەمانى عێراق لە سەر لیستى هاوپەیمانى؟؟؟؟ من بەڕێزتان دڵنیا دەكەم كە كلكى لەگەڵ كۆنە بەعسیەكان لە بەغدا گرێ دەداتەوە جونكە گیا لەسەر بنجى خۆى دەڕوێتەوە.
هەروەها ڕووى دەمم دەكەمە هەموو دەزگا بەرپرسەكانى هەرێم و بەغدادیش كەوا چاوێك بە بڕوانامەو ڕابردووى بەعسیەتى كاكە رفیق سەعید خۆشناو بخشێننەوە و نەیەڵن كەسانى ناپاك سوارى خوێنى شەهیدانى ئازادى بن بەناهەق ببن بە ئەندام پەرلەمان.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە