کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵێكانی قائمقامیەتی قەزای دەربەندیخانیش ئاشكرا دەبێت

Sunday, 13/02/2011, 12:00




هەرچەند لە گەندەڵێكانی حكومەت و حیزب بكوڵینەوە گەندەڵی هەر تەواو نابێت ئەم سووچ و ئەو سووچی تەواوی دام و دەزگای حكومی و حیزبی گرتۆتەوە ، بۆیە قائمقامیەتی قەزای دەربەندیخانیش بێ بەش نەبووە لە حەپەلوش كردنی نەسریەو ئەم لاو ئەولاو قاچ و قوچ كردن 0 شایەنی باسە قائمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لەبەر ئەوەی محاسبێكی نیە ئیش و كاری بردنی پسولەو هێنانی نەسریەو تەسویە كردنی نەسریەی مانگانە بكات ناچار فەرمانبەرێك دەیكات بروانامەی نیەو ناونیشانەكەشی (فەرمانبەری ڕاژەی پێنجە) پیرۆزە حكومەت چەندین خاوەن بروانامە بێ ئیش و بێ دامەزراندن كەوتووەو بێ بروانامە نەسریەت بۆ تەسویە دەكات ، ئەمەش قەینا مانگانە بڕی (500000ر3)سێ ملیۆن و پێنج سەد هەزار وەك نەسریەی مانگانە وەردەگرن هەمووو ئەو پسولانەش كە ئەم نەسریەی پێ تەسویە دەكەن پسولەی چێشتخانەو چەند نەفر كەباب و گۆشت بۆ میوانی بەڕێز قائیمقام وبەبێ ئەوەی مێوانیش هاتبێ و هاوكاری هاوڵاتیان و هاوكاری فەرمانبەرو بەنزین و لافیتەو هتد000 جێگای ئاماژەیە هەموو مانگێك قائیمقام ڕێگە پێدراوە كە تا بڕی (000ر300) سێ سەد هەزار پاداشتی فەرمانبەری بكات بەڵام تا ئێستا نەك هەر فەرمانبەرێك ئەو پاداشتەی وەرنەگرتووە بەڵكو لە نێو چەند مانگێك جاری بڕی (000ر25) بیست و پێنج هەزار دینار وەك خێر دەدرێت بە (6) شەش فەرمانبەر ئەمەش دەكاتە (000ر150) تەنها سەدو پەنجا هەزار دینار واتە فەرمانبەرێك بە شەش مانگ ئەو پاداشتەش وەرناگرێت ، ئەمەش بەهەرحاڵ ماوەیەك پێش ئێستا كەمێك خۆراك هاتبو بۆ دیوانی قائیمقامیەت بۆ ئەوەی هاوكاری خەڵكانی كەم دەرامەتی بێبكەن ئەمەش هەندێكی دابەش كراو هەندێكیشی ماوە لە خەزێنەدا دواتر درا بە فەرمانبەرەكانی ئەو قائمقامیەتە خەم خۆرە ،وەلەبەر ئەوەی نابێت زیادەڕەوی بكرێت لە كڕینی پێداویستی و پەراوگە لەسەر بڕیاری بەڕێز قائیمقام بڕیار دراوە هیچ فەرمانبەرێك بۆی نیە بچێتە ناو چایخانەوەو چا بخواتەوە لەبەر ئەوەی پێاڵاو ژێر پیاڵا دەشكێت و ئەو كەسەشی لەدەرەوەی چایخانەوە هەرچ كەرەستەیەك بشكێنێت دەبێ خۆی بیكڕێتەوە كە دەبوو وەك زیندانی لەدەرەوەی چایخانەوە باجی بانگ بكەی بۆ ئەوەی پیاڵایەك چات پێبدات ئاخر ئیتر داواكاریتان چیە فەرمانبەران بۆ ناڕازین لەوەزعەكە ؟!!! جێگای باسە ئێستا قائمقامی دەربەندیخان بەمەبەستی خوێندن چۆتە دەرەوەی ووڵات بۆ ماوەی یەك ساڵ كەچی لەوێوە تەلەفون دەكات بۆئەوەی نیوەی نەسریەكەی بۆ ببنە ماڵەوە لەبەرئەوەی تا بەرواری 25/11/2010 ئەو وەك قائمقام كاری كردوەو پسولەكان بۆ ئەو بووە ،لەبەر ئەوەی بڕی نەسریەی مانگانە كەمەو بەشی هەموو پێداویستی و قاچ و قوچ ناكات، چەند جار داوا لەفەرمانبەران كراوە كە لەكاتی وەرگرتنی مووچەی مانگانەدا هەر فەرمانبەرێك و بڕی (1000) هەزار دینار بدات بەئەو فەرمانبەرەی كە مووچە لە سلێمانیەوە ئەهێنێت بۆ فەرمانبەران لەجیاتی أیفاد كردنی ئەو فەرمانبەرە بۆیە چەند جارێك ئەمە دووبارە كراوەتەوە شازی قائیمقامیەت باڵا دەست بێ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دزینی نەسریەو قاچ و قوچ كردن.



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە