پێویستە بەمانە بڵێین گەورە مەبن

Thursday, 13/09/2012, 12:00




زەمانێک {مام جلال} خەڵکی بە قارەـانیک و ڕزگار کەرێک و هەڵکەوتویەک لێیان دەڕوانی

یاخود{مسعود بارزانی} خەڵکانێک ئەویشیان بە قارەمان و کوڕێکی نەمر دەزانی

خەڵکی کورد تاکە هیوایان ئەمانە بوون پێیان وابوو لە سایەی سەرییانەوە دەوڵەتێکی ئارام و ئازاد و پێشکەوتو دەبیینن پێیان وابوو چیتر خوێن ناڕژێ و ڕۆڵەی کورد نا بێتە قوربانی دەستی زۆرداران

ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنن بەسەر ڕژێمدا وە هەروەها شەهیدان و ئەنفالکراوانیش پەیکاری ئاڵتونیان بۆ دەکرێت لە ڕێگەی سەرکەوتنی ئەمانەوە ژیانێکی نوێ دەست پێدەکات...

بەڵام ئەمانە گەورە بوون وردە وردە سیاسەتە دەیکتاتۆریەکانیان دەست پێکرد وێنە قێزەونەکانی خۆیانیان لە هەمو فەرمانگەیەکدا بڵاو کردەوە... ئەو هیوایەی کە خەڵکی پێیانی بوو لە گیزی خۆیانیان دا نەک تەنها ژیانێکی فەراهەمو خۆشیان بۆخەڵکی دابین نەکرد بەڵکو ژیانێکی ئاگرینیان بنیاد نا و شەڕی ناوخۆیان دروست کرد و هەزاران ڕۆڵەی کوردیان کردە قوربانی دەسەڵاتی خۆیان ئەوەبوو {مسعود بارزانی} لە ٣١ی ئابدا سوپای بێگانە و دەبابەی هاوردە ناو شاری هەولێر و یەکێتیان ڕاو نا...

ئەوەی بێکەڵکو فاشل بوو لە پلەکاندا دانران هەرچی داهاتی وڵات هەیە بۆ خۆیان و منالەکانیان قۆرغ کرد و هەژارانیش بێ ئیش کار چاوەڕێی ڕەحمی بێ ڕەحمانی سەر کورسیان دەکەن...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە