دارى ماوەران بنى لە ئەرزەو سەرى لەئاسمان
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
شاخەوان جمال
كاك هاوبیر ئابڵاخى لە ڕۆژى 15/2/2011 بابەتێكى لەسەر ئازا ى حسیب قەردەاغى بڵاو كردۆتەوە، منیش پێم باش بوو زیادەیەك بخەمە سەر ڕەخنە بەجێكانى كاكە هاوبیر ........ بێكومان ئەو ناونیشانەى هەڵبژاردووە بۆ بابەتەكە ناوى كتێبێكە كە كاك ممتاز حیدرى نزیكەى 10 سالأ پێش ئێستا لەسەر ئازاى ئەو شیوعى بڵاوى كردەوە.... دیارە كاك ممتاز حیدرى لەوێدا زۆر ڕەخنەو تێبینى لەسەر ژیان و كەسایەتى ئازا گرتووەو باس لەوە دەكات كە ساڵانى هەشتا لەبەر ئەوەى بەعسى بووە حیزبى بەعس سۆپەرێكى مۆدێلى 1981 وەك دیارى پێداوە ....... دیارە وەك كاك هاوبیر باسى لێوە كردووە ئەو بنەماڵەیە بەدرێژایى مێژوویان هەر خەریكى پەت پەتێن بوون؟ چونكە بابیان واتە حسیب قەرەداغى شیوعى بووە پاشان بەعسى بووە پاشان یەكێتى بووە پاشان لە 31/8/1996 پارتى بووە و شیعر و شانامەى بۆ وتوون... كورَِەكانیشى بەهەمان شێوەى خۆى كاریان كردووە و هەر دواى بەرژەوەندى تایبەتى كەوتون ... حسیب قەرەداغى هۆنراوەى 31 ئازارى بۆ شیوعى نوسیوەو پاشان هۆنراوەى بۆ بارزانى نوسیوە... دواجاریش وەك برادەرێك باسى ئەكات دواى 31/8/1996 كاتێك كە یەكێتى دێتەوە بۆ سلێمانى كاكە شێخ ئەڕوات بۆ لاى پارێزگاى سلێمانى یەوەو لەدورەوە هاوار ئەكات بەخێربێنەوە ئەم شارەتان سەوز كردەوە ؟؟ بەڵام بەرپرسێكى ئەو كاتەى یەكێتى لەدورەوە هەندێ قسەى ڕەقى پێ ئەڵێت و كاكە شێخ ئەشكێنێت و كاكە شێخیش لەو كاتەوە نەخۆش ئەكەوێت تا دواجار ئەمرێت لە مانگى 1/1997 دا.........
16/2/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست