دیموكراسییەتى بزمار لاى {برایم احمد}ى باوكى خانمى یەكەمى عێراق
Thursday, 17/02/2011, 12:00
شاخەوان جمال
لەسەرو بەندى مردنى باوكیدا لە ستونى بەكورتى دا باسى منداڵى خۆى كردبوو ، كێ؟ مەبەستم هێرۆ خانى كچى برایم احمد و ژنى مام جەلالە.. ستونەكەش لە گۆڤارى خاك دایە ، ئەو لەوێدا باسى لەمنداڵى و هەڵسوكەوتى خۆیى كردبوو كە زۆر ئارەزووى كڕینى بزمارى كردووە بەجۆرێك كە هەموو خەرجى ڕۆژانەكەى خۆى داوەتە بزمار، تا كار گەیشتووە بەوەى باوكى بێزاربووە لەدەست ئەم بزمار كڕینەى كچەكەى و چووە بە دوكاندارەكەى دراوسێیانى وتووە ئیتر كە هێرۆ هاتە ئێرە بزمارى پێ مەفرۆشە چونكە هەموو ماڵەكەى پڕ كردووە لە بزمارو تەواو تەواو بێزارو بێتاقەتى كردوین.. جا خانمى یەكەمى ئەو كاتەى كوردستان و خانمى یەكەمى ئێستاى عێراق لەوێدا بەم جۆرە باسى لەوە ئەكرد كە بابى چەندە كەسێكى دیموكراسییە.. نوسیبووى بابە گیان تۆ ئەوەندە كەسێكى دیموكراسى بویت تەنانەت ڕێَگەى بزمار كڕینیشت لە من نەئەگرت!!!؟؟؟ بەڵێ لە وڵاتى خەفەكردنى ئازادى و دیموكراسیدا ئەم جۆرە شتانە ئەكەنە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندى دیموكراسى و خۆڵى پێ ئەكەنە چاوى خەڵكەوە.. تۆ بڵێیت خاتوونى یەكەمى عێراق ئەوندە كەسێكى ساویلكە بێت و بەوەدا كە بابى ڕێگەى بزمار كڕینى لێنەگرتووە وا بزانێت ئیتر بەڕاستى باوكى كەسێكى زۆر زۆر دیموكراسیەو هاوشێوەى نییە؟؟ یان ئەمجۆرە قسانەى بۆ ئەوە كردووە كە خۆڵ بكاتە چاوى خەڵكەوە.. بێگومان هەر كامیان بێت ئەوان ئێستا ئەوەندە دیموكراسین كە وێنەیان نییە لەهەموو دنیادا.. بەڵام بڕواتان هەبێت بەڕاستى خاتوونى یەكەم مێردەكەشى كە ئێستا بوونە بارێكى گران بەسەر ئەم گەلەوە هەردووكیان لە قسەكردن و هەندێ ڕەفتاردا ساویلكەن و زۆر منداڵانە قسە ئەكەن .. بۆ نموونە هەر لەو ساڵەدا كە برایم احمد كۆچى دوایى كرد نامیلكەیەك بە ناوى خەجاڵەتنامە بڵاو كرایەوە و هەندێ كەس لەم شارەى خۆمان دەستى كەوت منیش بەهۆى برادەرێكمەوە دەستم كەوت و هەموویم چەند جارێك خوێندەوە بەڵام داخى گرانم كە نەمنوسییەوە ، هەرچەندە ویستم بەڵام هاوسەرەكەم وتى كابرا مەكە تاقەتى بەزمى ئەم جەلالیانەمان نییە پێمانبزانن... یەكێك لە نوسینەكانى نێو خەجاڵەتنامەكە باسى ئەوەى ئەكرد كە لە هەشتاكاندا هەندێ دیلى حیزبى سۆسیالیست لاى یەكێتى بوون ، ئەوانیس واتە سۆسیالیست چوون بۆلاى هێرۆ خان تا ئازادى بكات بۆیان ئەویش واتە هێرۆ پێى وتوون دیلەكانتتان لاى مام جەلالەو من ناتوانم قسەى تیادا بكەم.. برادەرانى سۆسیالیست ئەڕۆن بۆ لاى مامەو پێى ئەلێن مامە هاتوین تا دیلەكانمان بۆ ئازاد بكەیت ئەویش ئەلێت ئاخر دیل لاى من نییەو ئاگادار نیم .... ئەمانیش لە وەڵامدا ئەلێن مامە هێرۆ خان ئەلێت كە دیلەكان لاى تۆیە، مام جەلال زۆر توڕ ئەبێت و ئەڵێ بۆ هێرۆ ئاگاى لە {قوزى} خۆى هەیە هەتا ئاگاى لە دیل بێت؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست