ئه‌رێ پێم نالَێن كوێى تالَهبانى له نيلسۆن مانديلا ده‌چێت؟
Sunday, 30/06/2013, 12:00
مامؤستا كوردستانى
ئه‌وه چه‌ند سالَێكه يه‌كێتى و رِاگهياندنهكهى له هيچ و خۆرِايى و به بێ هيچ برِو بيانويه‌ك كه‌وتوونه‌ته داتاشينى ناوێكى قه‌به و گه‌وره و بێ ناوهرِۆك و ناويان له جه‌لال تاله‌بانى ناوه (نيلسۆن مانديللاى كورد).
ئاخر مانديللا 27 سالى رِهبهق له زينداندا بووه و بۆ چركه ساتێكيش له بيرو باوهرِى خۆى په‌شيمان نه‌بۆته‌وه, له‌سه‌ر گۆرِى هيچ ديكتاتۆر و داگيركه‌رێك نهگرياوه و نهكرِوزاوهتهوه, له‌سه‌ر كێشه‌ى كورد خاوه‌ن هه‌لوێست بووه و به ئاشكرا و رِاشكاوانه پێى گووتوون ئێوه خاكى كوردستانتان داگير كردووه و خۆيان و خهلاَتهكانى رِهتكردوونهتهوه, كاتێك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا و بووه به سه‌رۆكى ئه‌فريقيا له چوار سالَ زياتر نه‌ماوه‌ته‌وه و خۆى له هاوولاَتيهكانى نه‌كردۆته بهلاَ و كهلهگا و ديكتاتۆر, زۆر به‌سه‌ر به‌رزى بووه‌ته سه‌رۆك و زۆر به‌سه‌ر بهرزيش له كورسيهكه هاتۆته خوارێ.
خۆى به باوكى ميلله‌تێكى ره‌ش و رِووت وه‌سف كردووه و هه‌مان دهوريشى بينيوه. رِۆلهكانى ميللهتهكهى به‌ده‌ستى يه‌كتر به‌كوشت نه‌داوه , له په‌ناوه و به‌ناوى سه‌ير و سه‌مه‌ره و سيناريۆى ترسنۆكانه هاوولاَتيهكانى له‌ناونه‌بردووه, هه‌رگيز شانازى به‌وه‌وه نه‌كردووه كه له‌سه‌ر خوێن و قووتى ميللهتهكهى هه‌زاران ملياردێر و مليۆنێرى دروست كردبێت. نه‌خۆى دز بووه و نه مام و شه‌ريكه دزى دزو داوێن پيسانيش بووه.
داخى نه‌خواردووه بۆ له‌ناوبردنى له‌وه زياترى ميللهتهكهى و ئه‌نجام ده‌رانى تاوانه‌كانى دژ به ميللهتهكهشى له زيندان ئازاد نه‌كردووه و رِۆلهكانى نهتهوهكهشى ئه‌نفال و كوته‌ك باران نه‌كردووه !
سامانى وولاَتێكى به پرِۆژهى وه‌همى و پر لهگهندهلى ته‌فروتوونا نه‌كردووه و ميللهتهكهشى به خواردن و ده‌رمان و كالاَى به‌سه‌رچوو له‌ناو نه‌بردووه.
ئه‌رێ ماستاوچى و ههلپهرستهكانى ده‌ربارى تاله‌بانى پێم نا‌لێن كوێ ى تاله‌بانى له نيلسۆن مانديللا دهچيت؟
كورد به‌يه‌كتر به‌كوشت دانه‌كه‌ى كه له 66 ه‌وه ده‌ستى داوه‌تێ و تا قيامه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێ؟ يان گريان و شين و شهپۆرِهكهى له‌سه‌ر گۆرِى خومه‌ينى و ئه‌تاتورك؟ خۆ تاله‌بانى مادده‌ى 140 و هه‌موو كورد و كوردستانى به‌قوربانى كورسى سه‌رۆك كۆمارى كردووه و دهسهلاَتى چۆلهكهيهكيشى نەبووە؟ سه‌ير لهوهدايه ماستاوچيهكانى خۆشى ده‌زانن كه تاله‌بانى هيچ دهسهلاَتێكى نەبووە و هه‌ر وه‌ك ته‌ها محى الدين معروفهكهى جاران. هه‌مووان ده‌زانن چۆن كورسى سه‌رۆك كۆمارى پچرِيوه و تا مردوويش وازى لێ نەهێنا.
كوێى له مانديللا ده‌چێت؟ سيناريۆ ترسنۆكيهكانى كوشتن و تيرۆركردنى محمد حه‌لاق و مامۆستا ئه‌مينى جوتياران و مه‌لا عبداللهى قه‌سرێ؟ يان دروست كردن و داتاشينى سه‌دان و هه‌زاران ملياردێر و مليۆنێر له‌سه‌ر به‌رى رِهنجى رِۆلهكانى ئه‌م ميللهته؟ . خۆزگه خواستنهكهى بۆ چه‌ند ههلهبجهيهكى تريش كه كيمياباران كرابايه و تا ئه‌ويش زياتر سنگى پێ دهرپهرِاندبايه..؟ يان ئازادكردنى تارق رِهمهزانى تاوانبارى كيمياباران كردنى هه‌له‌بجه و واسته و واستهكاريهكهى بۆ ئازادكردنى هاشم سولتان و دانانى وهفيق سامهرِايى وه‌ك رِاوێژكارى كۆمارى و ده‌يان تاوانبارى تريش كه دۆستى سه‌رۆك كۆمارن؟ ئه‌رێ كوشتنى سوركێو و شێرزاد و ...هتد... و كوته‌ك بارانى خۆپيشانده‌ران و ئه‌نفال كردنى خوێندكارانى زانكۆ له ئهتوارى مانديللان؟
پيره ژنه‌كه گووتى : دهستيشم به ههويره, هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له بيره!. تالهبانيش هه‌تا زياتر بير‌ى لێ بكه‌يته‌وه , داخى زياترى لێ ده‌خۆيت و زياتر په‌رۆشى ميلله‌تێكى هه‌ژار و رِهش و رِووتت ده‌بێت كه چۆن كورِهكانيان به درۆ شاخدارهكانى تاله‌بانى به‌كوشت دراوه و خۆشى له هه‌مووان زياتر دۆستى كورِ كوژهكانه !
نهوهللاَ من ده‌لێم تاله‌بانى به خوێى چێشتيش ناگاته‌وه مانديللا و لهويش ناچێت. تاله‌بانى كت و مت له مسعود بارزانى ده‌چێت, ئه‌وه‌تا خۆى و ژن و كورِهكانى, برازا و خوشكه‌زا و ژن خوشك و نه‌وه و نهوكانيان ههريهكهى چه‌ند پۆست و پايهيهكيان به‌ده‌سته‌وه‌يه و كه‌س نازانێ رِهورِهوهى چاره‌نوسى ميلله‌تێك به‌ره‌و چ ههلدێرێك ده‌به‌ن؟
تاله‌بانى له سەدام و حوسنى موباره‌ك و موعه‌ممه‌ر قه‌زافى ده‌چێت. ناحه‌ز و نه‌ياره‌كان له‌ناو بردووە و سهروهتى وولاَتهكهی دزیوە يان به فيرِۆى داوە و خاكى وولاَتهكهش بە داگيركه‌ران بەخشیوە.!
ئاخر تاله‌بانى نهژيان و نه نه‌خۆشى و نه مردنيشى له مانديللا ناچێت, ژيانى هه‌ر نه‌گبه‌تى بووه بۆ كورد. نه‌خۆشيه‌كه‌ى هه‌ر مالَ وێرانى و مالَ كاولی ببوە بۆ كورد, كه‌س بۆى نيیه به ژيان و مردنى بزانێت, 3 4 وێنه‌ى كارتۆنيان بلاَو كرده‌وه و كرديانه ته‌قه‌ى خۆشى و زياتر له 20 گه‌نجى ئه‌م ههرێمهيان برينداركرد. هه‌ر داواى لێ بوردنيشيان نه‌كرد. گه‌نجان له‌سه‌ر خۆپيشاندانى بێ مۆله‌ت ده‌كوژرێن و بريندار و زيندانى ده‌كرێن, بهلاَم ته‌قه‌ى خۆشى بێ مۆله‌ت رێ پێدراوه و ده‌ستخۆشى لێ ده‌كرێت.
هه‌موو دنيا چاوهرِێى ههوالَى ته‌ندروستى مانديللايه لهسهرهمهرگيشدا به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌ى چۆلَ ناكرێت. به‌ئاشكرا ژياوه و زيندانى بووه و بووه به‌سه‌رۆك و نه‌خۆش كه‌وتووه و ده‌مرێت. كه‌چى تاله‌بانى هه‌موو ژيانى هه‌ر سيناريۆ و تهمسيل بووه و نه‌خۆشى و مردنهكهشى وه‌ك هى خه‌لك نيیه, به مردنيشى حزبێك له‌وه زياتر په‌رپووت و چه‌ند سه‌رێكى گه‌وره‌ى حزبه‌كه‌ش هێزێكى گه‌وره‌ى چه‌كدار و سه‌روه‌تێكى زۆرى شه‌م ميللهته به‌كاردێنن بۆ يهكلاكردنهوهى حيسابهتهكان.
تێناگه‌م بۆ ئه‌و ناوهيان هه‌لبژاردووه, خۆيان رِوو رِهشى مێژوو و گوناحبارى مانديللاش ده‌كه‌ن؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست