کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ فشار خستنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه‌مپینی‌ "نا بۆ به‌قاچاغبردنی‌ نه‌وت" راگه‌یه‌ندرا

Thursday, 05/08/2010, 12:00


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌باخی‌ گشتی‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌، كه‌مپینی‌ "نا بۆ به‌قاچاغبردنی‌ نه‌وت"، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووس‌و چالاكوانی‌ رێكخراوه‌كانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا.
ئامانجه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ كه‌مپینه‌كه‌، فشار خستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و وروژاندنی‌ رای‌ گشتی‌ له‌به‌رانبه‌ر به‌قاچاغبردنی‌ نه‌وت‌و به‌یاساییكردنی‌ دۆسیه‌كه‌‌و خستنه‌به‌رده‌ستی‌ داواكاری‌ گشتی‌ له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌شێكی‌ تری‌ ئامانجه‌كانیش، له‌مونازه‌ره‌كردنی‌ په‌رله‌مان‌و لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدار پێكهاتووه‌.
ئاكۆ خه‌لیل یه‌كێك له‌رێكخه‌رانی‌ كه‌مپینه‌كه‌، ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌و دۆسیه‌یه‌دا داواكاری‌ گشتی‌ بێته‌ ده‌نگ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ "شه‌رعیه‌تی‌ ئه‌وانیش ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌".
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، ئارام جه‌مال یه‌كێكی‌ تر له‌رێكخه‌رانی‌ هه‌مان كه‌مپین، رایگه‌یاند"پیرێژنێكیش ده‌زانێت نه‌وتی‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌قاچاغ ده‌برێت"، داواشی‌ له‌په‌رله‌مان ده‌كرد له‌پشووی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ خۆش بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ له‌وشێوه‌یه‌ كۆنه‌بێته‌وه‌ ئه‌وا "شه‌رعیه‌تیان ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌".
هه‌روه‌ها زمناكۆ عه‌زیز وه‌كو ئه‌ندامی‌ رێكخه‌ری‌ كه‌مپینه‌كه‌، داوای‌ له‌راگه‌یاندنه‌كان كرد خه‌ڵك بۆ "شه‌ڕێكی‌ مه‌ده‌نییانه‌" هۆشیار بكه‌نه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە