سه رده‌شـت عوسـمان شه‌هـید کـرا و زه‌نگـی مه ترسـیش لـێدرا
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
شاخه وان که ریم ئاکــۆی
سه رده‌شـت عوسـمان شه‌هـید کـرا و زه‌نگـی مه ترسـیش لـێدرا
شه رم و لاوازی نییه گه ر له وڵاتێکی وه ک کوردستاندا، که سێک یان رۆژنامه نووسێک بکوژرێت یان شه‌هید بکرێت!
چونکه ئێمه هێشتا دوژمنانمان زۆرن و خه بات و خوێنی زیاترمان ده وێت بۆ ئازادی و سه ربه خۆیی یه کجاره کی کوردستان.
شه‌رم و خیانه ته گه رتۆ هاوکاربیت، یا تۆ تاوانه که داپۆشیت وبه دوا داچوونی تایبه تی بۆ نه که‌یت!.
نووسینی: شاخه وان که ریم ئاکــۆی ، 11 ئایاری 2010 هۆڵه‌ندا
به داخ و خه م و په ژاره یه کی زۆره وه، له به ره به یانی رۆژی سێشه مه ی 4/5/2010 له ناو حه‌ڕه می زانکـۆ و دڵ و پایته ختی هه رێمی کوردستانی پڕ له ئاسایش و به‌رقه راردا،
له به رده م بازگه کانی ئاسایش و پاراستنی زانکۆ و سه‌رجه‌م بازگه‌کانی تری حکومه تی هه رێمی کوردستان و ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌کانی ناوخۆ‌و زێڕه‌ڤانی و ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری و هتد... (که جێگای گومان و چه ندین پرسیارن؟!.)
بانگی کاکه سه رده شت عوسمانی رۆژنامه نووس و قوتابی هه ژارو سیڤیل ده که‌ن و له پێش چاوی هه ڤاڵ و هاوپۆڵه کانی ڕیسوای ده که ن و (وه ک شارێك که بێ حاکم بێت!) که ڕامه ت و شه ڕه فی ده شکێنن و تێی هه ڵـده ده ن و په ڕتووکه کانی له ده ست فڕێده ده ن و خه ڵتانی خوێنی سووری ده که ن، بێ ئه وه‌ی که هیچ لێ پێچانه وه، یان قسه یه کی له گه ڵدا بکه ن.
پاشانیش به زۆری شه ق سواری ئۆتۆمبێله کی هـۆندای بێ ژماره ی ده که ن و ئنجا به ره و شاری موسڵ ده یڕفێنن. له وێش زۆر به ناهه ق تیرۆری ده که ن و به ده ردی رۆژنامه نووس سۆرانی مامه حه مه ی ده‌به ن، که تاکو ئێستاش دۆسی یه که ی بێ سه رو شوێن و بێ وه‌ڵامه ؟!.
دواتریش لاشه سارد و سڕه که ی فڕێده ده نه سه‌ر شه قام و به رده م ده رگای باره گای یه کێتی نیشتمانی کوردستان، پاش 48 کاتژمێر له وونبوون و تیرۆرکردنی ناوبراو، به ته له فۆنێک که س و کاری کاکه سه رده شت ئاگادار ده که نه وه، که بچن لاشه که ی وه رگرنه وه له شاری موسڵ.
به ڕاستی مرۆڤ له ئاستی ئه و تاونه گه وره و تیرۆرکردنی ئه و لاوه دا ناتوانێت بێده نگ بێت. هاوڵاتی و رۆژنامه نووسانیش بێگومان مافی خۆیانه که به سه دان ته فسیرو بۆچوونی جودا و تایبه ت به خۆیانی بۆ بکه ن. چونکه ئه و تاوانه مه زنه جێگای سه‌ر سوڕمانه و زه‌نگێکی مه ترسیداره بۆ هه موولایه کمان!
به‌ڕێزان؛ له و کێسه‌دا تۆهمه تی ڕفاندن، ئیهانه کردن، کوشتن و سووکایه تی کردن هه یه به هه موو قوتابی یان و رۆژنامه نووسان وگـشت دانیشتووانی شاری پیرۆزی هه ولێر و پایته‌ختی حکومه تی هه رێمی کوردستانه.
هه‌موو ئه و ده زگا حکومی و به رپرس و ئه‌منی یانه ی که په یوه ستن به و کاره وه، ده بێت زانیاری و روونکردنه وه ی تایبه ت وته واو بده ن له سه‌ر ئه و تاوانه ڕه ش و قێزه وه نه ی که ده رهه ق به شه هید شه رده شت عوسمان و گه له که مان کراوه. نا بێت چیتر خوێنی لاوی کوردمان وا به سووک و ئاسانی بڕژێت و پێویست سنوورێکیش دابنرێت بۆ تاوانباران و بکوژانیش نابێت چیتر به ئازادی خۆیان له هه رێمدا بسووڕێنه وه و وه‌ک به رزه کی بانان بۆی ده‌ربچن، وه‌ک نه بایان دیتبێت و نه باران!
ئازیزان و خه مخۆرانی کوردستان؛ لێره دا چه ند پرسیارێک دێته ئاراوه،
تۆ بڵێی دام و ده‌زگا ئه منی یه‌کانی حکومه‌تی هه رێمی کوردستان، یان ده‌زگای پاراستن و زانیاری و ئاسایش شتێک له و باره وه نه زانن؟؟؟!!!...
ده بێت ئه و ده زگایه چ ده زگایه ک بێت؟ که به رۆژی رووناک، ئه‌و تاوانه ی ئه نجام دابێت و چۆن وا به ئاسانیش له و هه موو بازگه زۆرانه بۆی ده رچووه و رزگاری بووه؟!.
یاخود ده بێت چ مه رام و سیحرێکی زۆر گه وره تر له پشت ئه و تاوانه مه زنه دا بێت؟ خۆ ماشاالله ئه گه ر کارێکی دزیکردن یان باندێکی ساخته کاری و فێڵکردن روویدا بایه و بگیرابایه، ئێستا هه ره زۆربه ی به رپرس و پاڵه وانه کانمان له هه موو که نال و تی ڤی و رۆژنامه‌کاندا باسیان له و پاڵه وانه تیه ده کرد‌و هه ر هه موویان خۆیان لێ ده کرده خاوه ن و به‌رپرس و به شان و باڵی خۆیان دا هه‌ڵده دا! که چی له تاوانێکی گه‌وره ی له و جۆره دا، هه ر هه موویان به شه‌ر و ترسه وه لێدوان ده ده ن و ده ڵێن ئێمه ئاگادارنین و خۆیان ده شارنه وه، یا نا‌وێرن لێدوانێك بده ن له تی.ڤی و رۆژنامه‌کاندا!
له کۆتاییدا دووباره بکوژان و تاوانباران زۆر به توندی مه‌حکوم وڕیسوا ده که ین و داواشمان له سه رۆکی هه رێم و به رپرسی ئاسایش و ده زگا په یوه ندی داره کان هه یه تا زووه بکوژان بده نه دادگا و ئاشکرایان بکه ن، ئه‌گه ر هیچیشیان پێ ناکرێت با واز له کار‌و ئه رکه کانیان بهێنن.
خۆ ئه گه ر له یه‌کێک له وڵاته کانی ئه و‌روپا کارێکی وا روویدابایه ئه وا بێگومان حکومه‌ت و په‌رله مان تووشی قه یرانێکی زۆر گه وره و بگره هه ڵوه شانده ش ده هاته‌وه.
خۆمان به هاوبه شی خه می بنه ماڵه و که‌س و کاری شه هید سه‌رده شت عوسمان و هه موو هاوپۆڵه کانی ده زانین. داواش له یه زدانی پاک و بێگه‌رد ده که‌ین که سێبوری بدات به که س و کار‌و بنه ماڵه که‌ی و په پوله ی رۆحی پاکی کاکه سه رده شتیش به به هه شتی به رینی خۆی شاد بکات.
پڕۆفایلی شه‌هید سه رده شت عوسمان:
له دایکبووی ساڵی 1987 هه ولـێره، دانیشتووی گه ره کی کرێکاران بووه
قوتابی ساڵی چواره می به شی زمانی ئینگلیزیی بووه له کۆلیژی ئادابی- زمانه وانی زانکۆی سه‌ڵاحه ددین
له بنه ماڵه یه کی هه ژارو 10 سه‌ر خێزاندا ژیاوه، زۆر حه‌زی له نووسین و خوێندنه وه بووه
وه‌ک وه‌رگێڕێك له ماڵپه ڕی فۆکس نیوزی ئینگلیزی کاری وه‌رگێڕانی کردووه
له ماڵپه ڕ و رۆژنامه و ده زگاکانی راگه‌یاندندا چه ندین با به ت وریپۆرتاژ و به دواداچوونی بڵاوکردۆته وه، زۆر بوێرانه و ماڵوێرانانه! هه‌ستی خۆی ده‌ربڕیوه، که له ئه نجامدا باجه که ی خوێنی خۆی بووه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست