سه‌مه‌ره‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه و سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو
Saturday, 25/02/2012, 12:00
لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌و لیژنه‌یه‌یه هه‌رله سه‌ره‌تاوه به‌ئیفلیجی و ده‌ست و پێ به‌ستراوی هاتۆته‌بوون، ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارو ناکارایی ئه‌و لیژنه‌یه بگره بوونێکی زیاده‌و ته‌نیا ناوبوون گرنگترین خه‌سڵه‌ت و سیمای ئه‌و لیژنه کڵۆڵهبوو که سه‌رۆک وئه‌ندامه‌کانی سکاڵایان ده‌کرد وبه جۆرێک ئه‌ندام بوون له‌و لیژنه‌یه بهشهرمدانرا و هه‌رئه‌مه‌ش وایکرد سه‌رۆک و جێگر‌و زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ماڵئاوایی بکه‌ن.یه‌کێک لهسهمهرهکانی ئه‌م لیژنه‌یه کهههرایهکی ڕاگه‌یاندنی لێکه‌وته‌وه خۆکاندیدکردنی به‌ڕێز(عومه‌رعه‌بدولعه‌زیز) سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو بوو بۆ ئه‌ندام بوون له‌و لیژنه‌یه‌دا، به‌دووری نازانم خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م بابه‌ته لای بووبێته مێژوو به‌ڵام له ڕاستیدا مێژوییه‌که له‌ئێستای به‌ڕێز(عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز) زیندووکارایه سه‌رنجتان بۆ هۆکاره‌کانی ڕاده‌کێشم
۱ـ له‌پاش ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێز (ئه‌رسه‌ڵان بایز)، دکتۆر(سه‌روه‌ر عه‌بدلره‌حمان) سووربوونی خۆی لهسهرئهوتۆمهتانهی دووپاتکرده‌وه له‌دژی(عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز) وه بێ باکی ڕاگه‌یاند له‌هه‌ڕه‌شه‌و قسه‌کانی به‌بڕوای من ئه‌بوایه (عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز) ئه‌گه‌ر دڵنیابووله خۆی ئه‌بوایه ڕێگای دادگای بگرتایهبهربۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌که خۆئهکرا ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێز (ئه‌رسه‌ڵان بایز) ببوایه‌ته به‌ڵگه‌ی پشتگیرو دادگا بڕیاری نه‌زیهی بدایه مه‌گه‌ر هه‌موولا بانگه‌شه‌ی یاساسه‌روه‌ری و گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا ناکه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان؟
۲ـ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و هه‌ندێک له ئه‌ندامانی له‌ساته‌وه‌ختی جووڵه‌و خۆپیشاندانه‌کانی شه‌قام له شووباتدا به‌ڕاسته‌وخۆ یان به‌ناڕاسته‌وخۆ بوونه هه‌ڵوێستێکی پشتگیر له‌جه‌ماوه‌ری تووڕه دانپیانانی ده‌سه‌ڵات به‌ڕه‌وایه‌تی شه‌قام به‌دوایدا هات وه‌به‌شداری ئۆپۆزسیۆن به‌ڵگه‌نه‌ویسته و له‌ونێوه‌نده‌شدا به‌شداری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی یه‌کگرتوو (کوردستان و عێراق)هه‌ڵووێستی جوامێرانه‌یان دیاربوو ، هه‌ڵوێستی پشتگیری هه‌رله هۆڵی په‌رله‌مان تا به‌شداری مه‌یدانه‌کانی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن (حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی و سه‌میر سه‌لیم و به‌کر حه‌مه‌سدیق و خاتوو ناسک تۆفیق ومامۆستا عوزێر) ڕوونه ، به‌ڵام مه‌خابن(عومه‌رعه‌بدولعه‌زیز) جگه‌له‌وه‌ی جار جاره وه‌کو په‌یامنێری په‌رله‌مان ده‌رده‌که‌وت هیچ هه‌ڵوێستێکی دڵخۆشکه‌رو شیاوی نه‌بوو له پشتگیری ئه‌وخه‌ڵکه‌ی به‌ده‌نگیان چۆته په‌رله‌مان و مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کگرتوو ، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی (ئه‌رسه‌ڵان بایز) بوو ، سووپاس و ڕێز‌و پێ‌زانین بوو بۆ بێ ده‌نگی به‌ڕێزیان ، هه‌موولا چاک ده‌زانین ده‌سه‌ڵات نموونه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ڕه‌وشت وبێ ده‌نگی وه‌کو(عومه‌رعه‌بدولعه‌زیز) ده‌وێت گه‌رچی پێده‌چێت ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی(ئه‌رسه‌ڵان بایز) به ده‌سکه‌وت دانرا بێت له‌لایه‌ن هه‌ندێک ده‌روێش مه‌شره‌بی یه‌کگرتوو(ێلی على محمد) یان ووتبێتهوه ،له‌هه‌مانکاتدا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم (عومه‌رعه‌بدولعه‌زیز)یه‌کێکه له‌و سه‌رکرده ده‌گمه‌نانه‌ی یه‌کگرتوو کهبهکهسایهتیهکی زبر له‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کادره ماندووه‌کانی یه‌کگرتوو ناسراوه خۆم گه‌واهی ده‌ری هاواری کادرێکم ڕوبه‌ڕوو ده‌یووت(مامۆستا تۆ کووتهکێکت گرتووه به‌ده‌سته‌وه و هه‌رکه‌س قسه بکات ئه‌یده‌ی به‌سه‌ریدا) جا نازانم زبری له‌گه‌ڵ کادره کان و بێ هه‌ڵوێستی له‌پشتگیری خه‌ڵک و به‌ڕه‌ووشتی و بێ ده‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵدا چ جۆره هاوکێشه‌یه‌که وه چه‌ند نامۆیه له تێگه‌شتنی ئیسڵامیدا خوا گیان
۳ـ ژمێریاری په‌رله‌مان خهتابارکرا کهههڵهی کردوه له‌پێدانی ئه‌و بڕه‌پاره‌ی دراوه به (عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز) واخرایهڕوو له‌به‌دبه‌ختی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کوردستان ژمێریاری په‌رله‌مان به‌به‌ردو په‌نجه کاری ژمێریاری ده‌کات و گه‌رچی نه‌زانرا ئه‌وبڕه پاره‌یه‌ی وه‌رگیراوه چه‌نده؟ گه‌ر که‌مه بۆچی ده‌بێت به‌قیست بدرێته‌وه ؟ گه‌ر زۆریشه بۆچی وادرهنگ بدرێته‌وه؟ به‌هه‌لی ده‌زانم بۆسه‌رۆکی ئێستای په‌رله‌مان پێشنیار بکه‌م گهربکرێت ئه‌و ژمێریاره ده‌ست ودڵسهخی یه بگوێزێته‌وه به وه‌زاره‌تی کارووباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان سا ئه‌مه خوایه خه‌ڵکی قووربانیدهرکهمێک گیرفانیان به‌هه‌ڵه پڕبکرێت به‌حه‌ڵاڵی به‌ڵێن بێت ئه‌وانیش به‌قیست ده‌یده‌نه‌وه
٤ـ ڕۆژی ۱٥ـ۱۰ـ۲۰۱۱ (عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز) ڕایگه‌یاند (چاوه‌ڕێم هه‌مو تێبینیه‌کانی خۆم به سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان رابگه‌یه‌نم، راسته‌وخۆش پێیان راده‌گه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر به جدی ئه‌و لیژنه‌یه کارا نه‌بێت و رۆڵی خۆی نه‌گێڕێت بۆ شه‌فافیه‌ت له داموده‌زگاکاندا، ئه‌وا ئاماده نیم یه‌ک رۆژ له‌و لیژنه‌یه‌دا بمێنمه‌وه.) لیژنه‌یه‌ک نیسابی یاسایی له ده‌ست بدات ،لیژنه‌یه‌ک بهزیادهوتهنیا ناو ناوببرێت،لیژنه‌یه‌ک چه‌ندین مانگ کۆبوونه‌وه‌ی نه‌بێت، په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاری لیستی ده‌سه‌ڵات (پارتی و یه‌کێتی) کورسیه‌کانیان چۆڵبکه‌ن و ئه‌ندامبوون له‌و لیژنه‌یه به‌شه‌رم ناوببه‌ن چ واتایه‌ک بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌مێنێته‌وه جگه‌له مووزایهده یان جارێکی تر پێمان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ش حیکمه‌تی سه‌رکرده‌یه‌و ئێمه تێناگه‌ین؟؟،له‌هه‌مان کاتدا زیاتر له چوار مانگ تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه‌یدا به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش هه‌ر قسه‌ی خۆی نه‌برده‌سه‌ر بۆدووهمجار، خۆزگه (عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز) خۆی ده‌کرد به‌خاوه‌نی لێدوانه‌کانی و به کرده‌وه پیشانی بدات تا خهڵکو جه‌ماوه‌ر له‌مه‌زیاتر نا‌ئومێد نه‌کرێن و چونکه یه‌کگرتوو خۆی به‌داهێنه‌ری چاکسازی و قوتابخانه‌ی چاکسازان ده‌زانێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست