مه‌لا به‌ختیار و حیکمه‌تێکی دیکه‌ی نوێ

Friday, 03/07/2009, 12:00


مه‌لا به‌ختیار له‌ کاتێکدا قسه‌ی بۆ دانیشتوانی گوندێک ده‌کرد و ده‌یویست به‌ به‌ڵێنه‌ درۆیه‌کانی بیانخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ئه‌وه‌ هه‌ژده‌ ساڵه‌ ده‌درێن و له‌ وێرانی و کاولکارییش زیاتر، که‌س هیچی دیکه‌ی نه‌بینیوه‌، گوتی مام جه‌لال له‌ هه‌ر قۆناغێکدا حیکمه‌تێکی هه‌بووه‌. ئه‌مه‌ حیکمه‌ته‌ نوێیه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌. ده‌ترسم ئه‌و حیکمه‌ته‌ خۆی بێت، که‌ خستیه‌ زیندانه‌وه‌ و سووکایه‌تیی دنیای پێکرد. ده‌ترسم ئه‌و حیکمه‌ته‌ خۆی بێت، که‌ مامه‌ی پێی ده‌گوت ڕۆژانه‌ هه‌زار و یه‌ک جنێو به‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بده‌ و دواییش له‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا لیستی گۆڕان زیاترین ده‌نگ بهێنێت و له‌و گه‌نده‌ڵخانه‌یه‌ بیانکاته‌ ده‌رێ، ئه‌وا وه‌ره‌ به‌ مێژووی شکۆمه‌ندی پارتییدا هه‌ڵبڵێ و داوا له‌ خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ ده‌نگ به‌ مه‌سعود بارزانیی 31ی ئاب بده‌ن. مرۆڤێک ئه‌وه‌نده‌ سووک بێت، رابردووی خۆی و جه‌للاده‌کانی بیر بچێته‌وه‌، مرۆڤێک هێنده‌ ده‌رووننزم بێت، که‌ مێژوو ئاوه‌ژوو بکاته‌وه‌. دوژمنه‌کانی دوێنێی خۆی، که‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیین وه‌کو خه‌باتگێڕ به‌و خه‌ڵکه‌ بناسێنێت، که‌ هه‌تا دوێنێ پێی ده‌گوتن مادام ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ کوردستانن، کورد ئاسووده‌ نابێت، که‌سێک ئه‌مه‌ ڕه‌وشتی بێت، بڵێ گیران و سووکایه‌تیپێکردنی له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه‌ پێویستییه‌ک بووه‌ له‌ پێویستییه‌کانی رزگاریی نیشتیمانی و وه‌کو حیکمه‌ت بۆی حیساب بکات، مرۆڤێک، نه‌ک هه‌ر به‌رگری له‌ خۆی نه‌کات، بگره‌ جه‌للاده‌کانی به‌ حه‌کیم بزانێت، ئایا ده‌بێت ئێمه‌ متمانه‌ی پێ بکه‌ین و گوێ له‌ به‌ڵێنه‌کانی، له‌ حیکمه‌ته‌کانی، له‌ وڕێنه‌ و قسه‌ بێتامه‌کانی بگرین؟ ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ی یه‌کێتی و پارتی، که‌ لای هه‌مووان ڕوونه‌ دوو دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌کترن و هه‌ر یه‌که‌یان به‌ڵگه‌ی دنیای له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیکه‌یان هه‌یه‌، که‌ جاش و خۆفرۆشن، ته‌نها یه‌ک مانا ده‌گه‌یه‌نێت‌، ئه‌ویش به‌هێزیی لیستی گۆڕانه‌. ته‌نها مانای ئه‌وه‌یه‌، که‌ لیستی گۆڕان تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ئۆتۆرتیه‌ی هه‌یه‌ و زیاترین جه‌ماوه‌ی کوردستانی له‌گه‌ڵه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئه‌و دوو حزبه‌ له‌ خه‌ڵکی ده‌که‌ن، که‌چی ڕۆژ به‌ ڕۆژ جه‌ماوه‌ری گۆڕان له‌ زیادبوونه‌.
له‌و هه‌ولێره‌ی وه‌کی ده‌رێن که‌س له‌گه‌ر لیستی گۆڕانی نییه‌، وه‌رن ته‌مه‌شاکه‌ن کوو ڕۆژ به‌ ڕۆژ خه‌رک زیاتر ڕوو له‌و لیسته‌ی ده‌که‌ن و لۆیان به‌ده‌ر ده‌که‌وی، که‌ هه‌ر لیستی گۆڕان ئه‌وان له‌بن ده‌ستی ئه‌و ئارچاغانه‌ ده‌رده‌ینی. خه‌رکی هه‌ولێر و ده‌وروپشتی ڕێی خۆیان دیتیته‌وه‌ و گێ له‌ عیکمه‌ته‌کانی مه‌لا به‌ختیاری ناگرن. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌تان زانی کیژ و کوڕ و جاعێر و پیری باداوان و سه‌یداوه‌ و ته‌یراوه‌ و ته‌عجیل و به‌سته‌پیازه‌ و سه‌عدوناوه‌ و قه‌رات و خانه‌قا و ڕۆناکی و مه‌نتکاوه‌ و شۆڕش و ئیستیکان و به‌لاشاوه‌ و کووران و جمبووری و له‌تیفاوه‌ و گرکه‌ند و سێتاقان و موفتی و گه‌ڕه‌کی عاره‌بان و گه‌ڕه‌کی مه‌لایان و ئازادی و زانیاری و زراعه‌ و راپه‌رین (قادسیه‌ی پێشترێ .. ده‌ک ئاو و ئاو چی لۆ خاتری غه‌وسی گه‌یلانی) و مامۆستایان و برایه‌تی و ئه‌وانی دکه‌ش ڕوویان له‌ سندووقه‌کانی ده‌نگدانی کرد و ده‌نگی خۆیان به‌ لیستی گۆڕانی دا. ئه‌وجا ئه‌و کاتی مه‌لا به‌ختیار لۆ خۆت هه‌ر عیکمه‌تان باوێ.
دلێری پلکه‌ شه‌مامێ
کۆرانی پشت عه‌مامێ
له‌و جێیه‌ی جاشه‌کانی پارتی
له‌ 31ی ئاب تاویان دامێ
گه‌ڕه‌که‌کی وێران،
نه‌ دره‌خته‌ک، نه‌ نه‌مامێ
پاسکلم نییه‌ و به‌ پێیان
ده‌چمه‌ ده‌وامێ
ئاومان نایێ‌
چاوم ده‌ردێ له‌ بۆ جامێ
کۆمیته‌ش ئینزاریان دامێ
خۆم یه‌کلا که‌مه‌وه:‌
ده‌نگ ده‌ده‌مه‌‌ نۆشیراونی یان به‌ مامێ؟
گۆتم ده‌نگ ده‌ده‌مه‌ لیستی گۆڕان
له‌گه‌ر عامێ
منه‌تی هه‌مووشتان به‌ بنی پامێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە