رۆژنامه‌فرۆشێك : نه‌ك له زاخو من له هه‌ولێر رۆژانه 3 دانه خه‌بات ده‌فرۆشم
Monday, 27/06/2011, 12:00
دواى ئه‌و لێدوانه‌ى شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمانی جێگرى سه‌رنووسه‌رى پێشووى رۆژنامه‌ى خه‌بات بینیم له كه‌ناڵی نالیا، كه ده‌ڵێت رۆژنامه‌ى خه‌بات له زاخۆ ته‌نها یه‌ك دانه‌ى لێ ده‌فرۆشرێ، من ده‌ڵێم قوربان من له هه‌ولێر رۆژنامه ده‌فرۆشم ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 6ی به‌یانییه‌وه 130 دانه له رۆژنامه‌ى كوردستانی نوێی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌م فرۆشتووه له به‌رامبه‌ردا ته‌نها 3 دانه له رۆژنامه‌ى خه‌باتم فرۆشتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانۆى ئه‌وه ده‌دۆزنه‌وه كه‌وا ئه‌م رۆژنامه‌یه نافرۆشرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه زمانانحاڵی حیزبه خۆ رۆژنامه‌ى كوردستانی نوێش هه‌روایه، كه ناوى ئه‌و براده‌ره‌شم هێنا مه‌به‌ستم ئه‌و نییه و ته‌نانه‌ت ناشیناسم، چونكه ئه‌و له كۆنه‌وه هه‌ر به لیمۆ هه‌ى لیمۆكه‌ى و نازدار و نه‌جیبه ناسراوه وه‌ك هونه‌رمه‌ند نه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌نووس، ئیتر چی بڵێم كه ئێوه ناتوانن گۆڕانكارییه‌ك له‌و رۆژنامه‌یه‌دا بكه‌ن و بازاڕه‌كه‌ى منیش خۆش بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌بێت به زۆر خه‌بات بگێڕمه‌وه به‌خوا هه‌ر نایگێڕمه‌وه و به یه‌ك فلس نامه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه‌شدا چه‌ندین رۆژنامه‌ى دیكه جمه‌یان دێت كه زۆربه‌ى زۆریان له راگه‌یاندنه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تن و جگه له‌مانه‌ش رۆژنامه‌ى هاولاَتی و لڤین و ئاوێنه و رۆژنامه‌ى رۆژنامه ته‌نها دانه‌یه‌ك بۆ خۆشم نامێنێته‌وه تا سه‌یرییان بكه‌م، منیش لێره‌وه ده‌مه‌وێ له سه‌رنووسه‌ر و دوو سكرتێره‌كه‌ى نووسینی ئه‌و رۆژنامه‌یه بپرسم ئه‌وه‌یه زمانحاڵی حیزبێك ته‌مه‌نی 60 ساڵ بێت و رۆژنامه‌كه‌ى بكرێ به سفره‌ى خواردن، هیوادارم بتوانن گۆڕانكارى له رۆژنامه‌كه‌تان بكه‌ن و به‌ڵكو هه‌رنه‌بێ منی رۆژنامه فرۆش بیخوێنمه‌وه، نه‌ك ده‌زگاكانی خۆتان كه به زۆر پێیان ده‌ده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست