وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و قسانه‌ی (محه‌مه‌د دوکانی)
Monday, 09/11/2009, 12:00
له چوونی بۆ لای خۆ ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی بۆ ناو گه‌نده‌ڵ له‌لای (جه‌لال تاڵه‌بانی) له کوردستانی نوێ دا نووسراوه ئێمه ڕیفۆرمی ناو یه‌کێتی بووین به‌ڵام که(کاک نه‌وشیروان) ووتویه‌تی یه‌کێتیمان بۆ خاوه‌نه‌کانی خۆیان به‌جێ هێشتووه بۆیه ئێمه خۆمان به یه‌کێتی ده‌زانین وگهڕاوینهتهوه ، به‌ڵام من پرسیارێکی لێ ده‌که‌م ئه‌و چووه له‌لای کێ ئه‌م قسانه‌ی کردووه؟ لای (جه‌لال تاڵه‌بانی)که خۆی یه‌کێتی تێک داوه ئه‌و ڕیفۆرمی له کێ ده‌کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆشی نازانێ دۆڕاوی خۆی چۆن پینه بکات.
به‌ڵام من ڕاستیه‌کانتان بۆ که‌شف ده‌که‌م . له‌به‌ر چی کێشه‌یه‌ک گه‌ڕاوه‌ته‌وه :
ئه‌و ده‌یزانی لیستی گۆڕان زۆرینه‌ی کورسییه‌کان دێنێ حکومه‌ت به‌ته‌نیا ته‌شکیل ده‌کات و ئه‌ویش بۆ خۆی ده‌بێته یه‌که‌م شه‌خسی ناوچه‌ی دووکان .به‌ڵام ، که کاتێک لیستی گۆڕان (25) کورسی به‌ده‌ست هێنا بووبه ئۆپۆسزیۆن له‌حکوومه‌تدا ئه‌و خه‌یاڵه‌ی محه‌مه‌د دوکانی به‌تاڵ بووه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی، دووساڵ پێش ڕاپه‌رین (پ.م) بووه به‌ڵام (15) ساڵه تهکهتولبازی ده‌کات پێنج ئه‌وه‌نده‌ی خه‌باته‌که‌ی تهکهتولبازی کردووه .محه‌مه‌د دوکانی هه‌موو خه‌ڵکی سنووری دوکان ده‌زانێ کاری بۆ ئینتیازاتی شه‌خسی ده‌کرد وه که کاتێکیش له‌کۆمیته‌ی پیره‌مه‌گروون بوو هه‌موو کاره‌کانی بۆ ئینتیازات و گه‌نده‌ڵی بوو ،له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌د ئه‌و نازانێ خه‌بات کردن بۆ میلله‌ته‌که‌ی چی یه .به‌ڵام کهڕایهڵهی قه‌زای دوکان لیستی گۆڕان ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌و هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕاکانی نه‌کراو له‌به‌رئه‌وه‌ی تهکهتولبازی پێنه ئه‌کرا تواناکانی ئاشکرابوو که‌لێره تهکهتولبازی پێناکرێت ،بۆیه گه‌ڕایه‌وه بۆ هێلانه‌ی تهکهتولبازیهکهی خۆی .بۆیه ئاگاداری هه‌موو گۆڕان خوازانی ناوچه‌ی دوکان ده‌که‌م که ئه‌مه واقیعی محه‌مه‌د دوکانی بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست