وەڵامێك بۆ ژمێریارەكەى وەزارەتى كارەبا
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
من وەك كارمەندێكى وەزارەتى كارەبا وەهاوڕێى یەكێك لەو ئەندازیارانەى كە جەنابتان بەگەندەڵ ناوتان بردوە بە ئەركى خۆمم زانى لەئاست ئەم هەموو درۆو قسەهەڵپەساردرانە بێ دەنگ نەبم چونكە من زۆر لەنزیكەوە دیار بابان ئەناسم زیاتر 10 ساڵ كارم كردوە لەگەڵى و هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانى سەربەوەزارەت بە سولەیمانى و دهۆك وە لەوانەیە لەگەڵ من كۆك بن كە دیار بابان یەكێكە لەنمونەى ئەندازیارى باشى وەزارەتى كارەبا . تۆى ژمێریار من نازانم وە گومانم لەوەیە كە تۆ ژمێریار بیت چونكە بەبێ بەڵگە تەڕو وشكت سوتاندوە بەبێ بەڵگە ناوى بەڕێز دیاربابان ئەزڕێنى ئەمەلەكاتێكدا ژمێریارى هەموو بەڵگەیەكى دەبێت لابێت چونكە دەرخستەو بودجە و هەموو سرفیاتێك لەژمێریارى تۆمارە .
ئەو پڕۆژەیەى كە جەنابت باسى دەكەیت و گوایا هەریەك لە بەڕێزان دیار بابان و چێنەر خەفاف
بڕى 50000 دۆلاریان وەرگرتووە لەبرى ئەوەى پێنج مانگ ماوەی دواكەوتنیان ئەژمار نەكردووە بۆ كۆمپانیایەكى توركى زۆر دورە لەڕاستى و تەنانەت كۆمپانیا 57 ڕۆژ دواكەوتنى بۆ ئەژماركراوە و تائێستاش سلفەى كۆتایان وەر نەگرتووە نازانم بەچ حەقێك مافت بەخۆت دا ئەم تۆمەتە ودرۆیانە بخەیتە پاڵیان
كاكى ژمێریار من دەمەوێ پێت بڵێم ئەوەى كەشت دەنوسێ بەبێ بەڵگە یان ترسنۆكە یان یەكێكى زۆر هەڵپەرست و بێ ئابڕوە ئەگینا بەبێ بەڵگە باسى نەك دیار بابان باسى هیچ كەسێكى كە ناكات .ئەگەر تۆ توانیت تەنها بەڵگەیەك بخەیتە ڕوو ئەوا من یەكەم كەس ئەبم دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگت وەئەگەر نەت توانى پێت ئەڵێم عەیبە جارێكى كە ئەم جۆرە بابەتانە مەنوسەو ئەگەر بێ ئیشى بڕۆ بۆ سەنتەرێ تازە كراوەتەوە لەشارەكان فێرى كار و خوڕەوشتى باش ئەبیت
لەكۆتایدا هیوادارم بۆ ئەوانە شت ئەنوسن باسى گەندەڵى دەكەن بەبەڵگە نوسینەكانیان بەهێزتر بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست