ئه‌گه‌ر ناوه‌ندى چاك ئه‌حمه‌د مه‌جید ده‌رنه‌كات، منیش واز ده‌هێنم
Monday, 07/03/2011, 12:00
له دوێنێوه ئێمه له كۆمیته‌ى كفرى ئاگادارى ئه‌وه هه‌ین كه لێپرسراوى گه‌رمیانى (رێكخراوى چاودێرى كوردۆساید-چاك)، ئه‌حمه‌د مه‌جید كه هاوكات كادرێكى شیوعییه، هاوپه‌یمانى كردووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رێكخراوى به‌ناو داكۆكى له ئه‌نفال، و بێ پرسى ئێمه له كۆمیته‌ى كفرى چووه ئیمزاى له‌سه‌ر به‌یاننامه/هه‌ڵوێستنامه‌یه‌ك كردووه كه ئه‌و رێكخراوه حیزبییانه دژى په‌رله‌مانتار (عه‌بدوڵڵاى مه‌لا نورى) ده‌ریانكردووه.
ئه‌وه‌شمان پێگه‌یشتووه كه گوایا ئه‌م رێكخراوانه داواى روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانتار (عه‌بدوڵڵاى مه‌لا نورى)، ئه‌مه كارى رێكخراوى ناوه‌ندى چاك نییه كه ده‌ست وه‌ربدات له كارى سیاسى نێوان حزبه‌كان، ئه‌حمه‌د مه‌جید هیچ سه‌ڵاحییاتێكى نییه به‌ناوى (چاودێری كوردۆساید "چاك" لقی گه‌رمیان)ه‌وه ئیمزاى هه‌ر شتێك بكات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش (كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له مافی قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان) ته‌نها رێكخراو نییه و له كۆمه‌ڵێك كه‌سوكارى ئه‌نفال پێكهاتوون و له قسه‌ى حیزبه‌كان ده‌رناچن و حیزب دروستى كردوون بۆ جوانكردنى خۆیان، (رێكخراوی 14-4)یش له‌م ماوه‌یه‌ى دواییدا دروستبوو.. بۆ دژایه‌تى (چاودێری كوردۆساید "چاك) بوو له گه‌رمیان، بۆیه هیچ ره‌وا نییه رێكخراوه‌كه‌ى ئێمه بچێته ژێر بارى حیزبه‌كان به‌هۆى رێكخراوانه‌وه.
بۆیه لێره‌وه به ده‌سته‌ى كارگێڕى باشوورى كوردستان، راده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا وڵام نه‌ده‌نه‌وه ئه‌وا منیش ده‌ست له‌كارى ئه‌م رێكخراوه هه‌ڵده‌گرم.
جێى ئاماژه‌پێدانه (عه‌بدوڵڵاى مه‌لا نورى) هه‌رچییه‌كى وتبێ له په‌رله‌مان، كاردانه‌وه بووه دژى په‌رله‌مانتاره ئه‌ڵقه له گوێیه‌كانى یه‌كێتى و پارتى، كه ڤیدیۆكانیان به‌تۆماركراوى هه‌یه كه چۆن دژى خه‌ڵكى كه‌لار قسه ده‌كه‌ن و پێویسته ئه‌وه جێبهێڵین بۆ نێوان په‌رله‌مانتاره‌كان، چونكه كارى رێكخراوى چاودێرى كوردۆساید ئه‌وه‌یه كه كه‌یسى ئه‌نفال و جینۆسایدى هه‌ڵه‌بجه به دنیاى ده‌ره‌وه بناسێنێت، كارى ئه‌م رێكخراوه ئه‌وه نییه دژى په‌رله‌مانتاره‌كانى كوردستان بوه‌ستێته‌وه.
هاوكات پێویسته هه‌رچى زووه عه‌لى مه‌حموود كه له‌هه‌ولێره مۆبایله‌كه‌ى بخاته‌كار و پێمان بڵێت كه هه‌ڵوێستى چییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست