ئایا ئەمەیە داد پەروەرى وچاكسازی سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ؟؟!!!!
Thursday, 06/10/2011, 12:00
بابەتیكم لە كوردستان پۆست خویندەوە لەلاین كەسیكەوە بە ناومحمد زەماوەنگەییەوە نوسرابوو زۆر پێ خۆشحاڵ بووم كە بەرێز سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان دەژ بە گەندەڵى وگەندەڵكارانى وەستاون وە زۆر لۆمەى مەلا سعید كەرابوو كە ئیجراوتى نەكردووە لەكاتى ئەودا بەلام بەلامەوە وەلاى خەڵكى كەلارەوە جێگەى سەرسووڕمان بوو كەبەریزیان بشتگیرى مافیاوجەنەرالى گەندەڵى كەلار جواد وادى تان كردووە بۆ وەرگرتنى پۆستى بەریوەبەرى گشتى شارەوانیەكان هەر چەندە ئەو نە ئەندازیارە وەنەماف پەروەر وە لەكاتیكدا كەلار نزیكەى 100 ئەندازیارى تیدایە لە هەموو بواركاندا وە لە هەمان كاتدا مەرجەكان ورێنماییەكانیش پێشیل كراوە لە دانانى بەریوەبەرى گشتى ئایا ئەمەیە داد پەروەرى وچاكسازى لاى ئیوە !!بە راستى ئەم كردارە قیزەوونە مەگەر هەرخۆتان پاساوى بكەن چاكسازى خوازانى گەرمیان . جەگە لە وەش دەبوایە جوادى گەندەل رسوا بكرایە لە كاتیك دا سەرۆكى هەرێم ئالاى چاكسازى بەرزكردووەتەوە, بەراستى كاكە ێلاح ئەمى تۆ كردووتە كەس نەیكردووە وە تەنها وەكو دەردەكەویت لە دەراماى كۆرى دۆنگى و ئیسان كە پێش 450 ساڵ رووى داوە وە لە كەنالە خۆشەویستەكەى یەكیتى نیشتمانى كوردستان پەخش دەكرێت ئەم جۆرە پۆستانە دەدریت بەو كە سانەى كە قۆرخى دەسەلاتیان كردوە بۆ بەرژەوەندى خۆیان و گرووپەكانیان وە هەر تەنها سایت و رۆژنامەكان بخونیتەوە دەبوایە یەكەم كەس جەنابتان ئیجرائاتان لە گەڵ جواد وادى بكردایە نەك لە گەڵ هەندى بەرپرسی بچووك كە پێم وابیت ئەگەر بەراورد بكریت لە ماوە وەرگرتنى جواد وادى پۆستى سەرۆك شارەوانى كەلار بە قەد هەموو ئەو بەرپرسانە گەندەلى كردووە بە زیادەوە نەك كەمتر بۆیە پێویستە بە خۆتدا بچیتەوە ئەگینا ئەم كردەوە رەنگداتەوەى زۆر خراب دەبیت لە سەر ئایندەى خۆت و پۆست ودەسەلات لە سنوورەكەدا , بە هیواى جێبەجێكردنى بەڵێنەكانت كە سویندت پێ خواردوە بۆ ئاسوودەكردنى گیانى پاكى شەهیدەكان رێگاى رزگارى خوازى كوردو كوردستان بە داخەوە ئیستا بووە بە كوردغانستان !!!!! ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست