كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى باڵەكایەتى و سۆران ، یا دزوبەرتیل خۆرەكان ؟
Sunday, 12/04/2009, 12:00
زۆر جار مرۆڤ سەیرى بە هەندێك لە بە ناو چاكسازى دێت ، ئەم چاكسازیەى ئێستا لە كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى ئەبینینین ، شان و باڵێكى زۆرى لێنراوە ، بەڵام جگە لە ڕووكەش و خەڵەتاندنى هەندێك پێشمەرگەى دەستنەگەیشتوو بە واستە شتێكى وا ناواوازەو شاز نیە كە بێخەوش بێت ! هەقە دەستخۆشى لە مام جەلال بكرێت كە بڕیارى دەركرد بۆ دانى سلفەى دەستگیرۆیى بە پێشمەرگە دانەبڕاوەكان و بڕینەوەى موچەیەكى تایبەتى بۆیان ، بەڵام ئایا مام جەلال كێى داناوە بە دانەبڕاو ؟ ئایا كێى داناوە بە لیژنە ؟ ئایا ئەزانێت چى ئەكرێت و كێ پێشنیار ئەكرێت بۆ دانى ئەم پارەیە ؟ ئەمانەو زۆر شتى تر لە باڵەكایەتى لە ژێر دەستى دزەكانى ناوچەكە ڕۆژانە تەراتێنیانى پێئەكرێت و بە ئارەزووى خۆیان بەربوونەتە گیانى پێشمەرگەى دێرین و بە ئارەزووى خۆیان كێیان مەبەستە ئەیكەن بە دانەبڕاو .. .........!!!!!!!!!!
من چیتر ناڵێم تەنانەت ئەو كەسانەى كە بە نایاسایى كراون بە پێشمەرگەى دانەبڕاو ئەخەمە بەرچاوى یەكێتى و مام جەلال ... وە بە كۆمەڵەى پێشمەرگە دانەبڕاوەكانى سنورەكەش ئەڵێم فەرموون ، خۆتان حوكم بدەن ئەوانەتان چۆن كردن بە دانەبڕاو ؟ وە دڵنیاش بن بۆ هەموو بەرپرسە دزەكانى یەكێتى لە باڵەكایەتى ، چاوى تیژ هەیە و شت ئەبینن ، لەمەودواش وەك سێبەر بەدواى هەمووتانەوەین و دزى و فەزیحەى ئێوەش بۆ ماڵە شەهید و چەوسێنراوانى دەستى ئێوە ئاشكرا ئەكەین ، بەڵام ئێستا فەرموون كۆمەڵەى دێرینەكانى بەڕێز جارێ بۆ ئێوە ئەدوێم .
1- لە ڕێكەوتى 12-2-1987 (سەلیم محێدین حارس) لە گوندى سەرانى سنورى سۆران كەسێكى هەژارى كوشت و هەمان شەو لە لایەن تیپى 78كارۆخ گیراو تەسلیم بە تیپى 12ى سۆران كرا ، ئەوانیش ڕەوانەى مەڵبەندى 3 یان كرد و دواتریش حوكم و سجنیان بۆ بڕیەوە ، ئیتر لە دواى ئەنفالەكان لەگەڵ سجنەكانى تر لە خەتێ گواسترایەوە بۆ سەكردایەتى لە قاسمەڕەش و دۆڵەكۆگ ، دواتر كە ئازاد كرا لە ساڵى 1988 ەوە لە ئۆردگاى دێڵزەى ئێرانە و بۆ یەك ڕۆژ پ.م نەبووە و هەر خەریكى كەڵەوانى بووە بە ئێستاشەوە لە ئێران ! كەچى عەجەبە لە كۆمەڵەى سۆران كراوە بە دانەبڕاو و 15 ملیۆنەكەشى وەرگرت و گەڕایەوە ئیران ، كەچى هەیە مانگێك دابڕاوە بۆى ناكرێت .
2- عبدللە چۆمانى ، كە ئێستا مەسئولى ئاسایشى چۆمانە و بارەگاى لە ڕانیەیە ، ئەمەشیان لە پێش ڕاپەڕین تەسلیم بوویەوە بە ڕژێم ، بە شاهێدى هەموو ئەو پێشمەرگە دێرینانەى كە ماون ، بەڵام ئێستا لەبەر ماستاوچێتى پلەكەى كە هەیەتى لە كۆمەڵەى چۆمان كراوە بە دانەبڕاو و 15 ملیۆنەكەشى وەرگرتوە ! من لە كۆمەڵەى ئەوێ ئەپرسم بۆ بۆ پێشمەرگەیەكى هەژار نایكەن كە هیچ ئیمتیازێكى لە یەكێتى وەرنەگرتووە ، بەڵام عبداللە چۆمانى دز كە دابڕاویشە بۆى ئەكەن كە ئێستا سەرمایەكەى سەرى ئەخوات .
3- عەلى مەحمود شەكرە ، خەڵكى پردەشاڵیەى سنورى دۆڵى ئێنزە و لێوژە و دۆڵى خانەقایە ، ئەم كاكەیەش بە شاهێدى چەندین پێشمەرگەى دانەبڕاو ، پ.م نەبووە و هەویكەشى بە تەزویر بۆ گەورە كراوە كە تەمەنى كەم بوو ، كەچى بێشەرمانە ئێستا لە كۆمەڵى دێرینەكان بە دانەبڕاو حساب كراوە و سلفەكەشى وەرگرتووە ..
4- كۆمەڵێك ناومان لە لایە بە هەنگوین و بەرتیلدان كراون بە دانەبڕاو ، بەدواداچونى بۆ ئەكەین ئەگەر هاتوو ڕاست دەرچوون بڵاویان ئەكەینەوە .
ئیتر من بە جێى ئەهێڵم بۆ دزە گەورەكانى ناوچەكەو پێیان ئەڵێم ، ئەمەیە حەقدان بە پێشمەرگە لە برى بەرتیدان و داوێن پیسى پشتگیرى لە خەڵكى دابڕاو ئەكەن ، بۆ كۆمەڵەى گشتیش فەرمون ڕاستئەكەن لێكۆڵینەوە بكەن ، بزانن كاممان ڕاسئەكەین .
داواشم لە هەموو خەڵكى خەدرلێكراو هەیە لە باڵەكایەتى با چیتر دزەكان بەرنەبنە گیانى پێشمەرگە و ماڵە شەهید و بە كەیفى خۆیان یاریمان پێبكەن ، چی زانیاریتان هەیە بۆمانى بنێرن بۆ ئەم ئەدرەسەى خوارەوە ، با ڕیسواییان دەركەوێ و هەر خۆیان بە پەپولە نەزانن .. دلنیاش بن لە داهاتوو یەكەبەیەكە فەزیحەى بەرپرسانتان بۆ كەفش ئەكەین . لەم نزیكانەش ئامرلیواى باڵەك كە دزە گەورە بە ناوبانگەكەیە ..... چاوەڕێ بن..
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست