ئایا حکومەتی تورکیا لە چ بەرەیکدا خۆی دەبینێتەۆە
Wednesday, 26/01/2022, 23:49
ئەمڕۆ ڕوسیا جوڵەی بە کەشتیە ئاوێکانی کرد. هەموویان ڕویان کردە سوریا بەرەو بەندەری لازقیە. هەروەها بەندەری تەرتوس, کە له مێژوی ڕوسیا دا ئەوە یەکەم جارە ئەوندە کەشتی جەنگی ئاوی بجوڵێنێت. جەنگەکه بەڕێوەیە و ڕوسیاش له گەڵ ئێران و کۆریای باکوور ئێستا لە یەک بەرە دان.
ئەمریکاش ئەمڕۆ زیاتر لە دوسەد فڕۆکەی گەورەی لەشەرقی فورات دابەزاند و تا دێت وەزعەکە ئاڵۆز تر ئەبێت ، هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش بە پاڵپشتی ۆڵاتانی ئەوروپا و ۆڵاتانی خەلیجی لە گەڵ یابان، هندستان، پاکستان ، مالیزیا ، دەیانەوێت لە سەر خاکی سوریا خۆیان یەکلا بکەنەوە، بەڵام ڕوسیا دەیهەۆێت پەلاماری ئۆکرانیا و پۆڵندا بدات بۆ ئەوەی ئەو خەونەی بە دەست بهێنێت. دەیهەۆێت ئەوان لە سوریا دا مەشغوڵ بکات تاکوو خەونەکانی بە دەست بهێنێت، ئەگەر هاتوو لە هەمو لایەک پەلامار درا ڕووسیاش دەستی خۆی ئەکاتەوە، بەڵام ئایا ئەڵمانیا و وڵاتی بەریتانیا بۆچی ئەو هەموو هێزانەیان ڕەۆانەی سنوورەکانی ئۆکرانیا کردوە ؟ کە چی تورکیا هەتا ئێستا خۆی یەکلا نەکردۆتەوە؟
حکومەتی تورکیا دەیهەوێت بەو شێوەیە خۆی بهێڵێتەوە شەڕی ئەم زلهێزانە شەڕی یەکلاکەرەوە دەبێت.
ئایا حکومەتی تورکیا ۆانەیەک لە ڕووخاندنی ڕژیمی بەعسی عێراق فێر بوو ۆە !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست