كوردستان و مافی مرۆڤ
Thursday, 09/06/2011, 12:00
له عه‌ره‌بیه‌وه: خالد باران
هه‌ركه‌سێك وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راپۆرته نوێكه‌ی رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ بخوێنێته‌وه، به‌دو ده‌ره‌نجامه‌وه دێته ده‌ره‌وه كه سێیه‌می نییه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌به‌رده‌م حكومه‌تێكداین كه هیچ جیاوازیه‌كی نییه له ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌لایه‌ن عه‌شیره‌تێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت، ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ش كه هه‌نی له خزم خزمێنه‌و مه‌حسوبیه‌ت و گه‌نده‌ڵی و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه هاوڕانین له‌گه‌ڵی. ده‌ره‌نجامی دوه‌میش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حكومه‌ته به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێكخراوه جیهانیه به‌ڕێز و ناوداره‌كانی وه‌ك هیومان رایتس ۆچ ده‌كات، كه رێكخراوێكه وڵاتانی پێشكه‌وتوی وه‌ك وڵاتی سوید سه‌ری رێزی بۆ داده‌نه‌وێنن به‌شێوازی هاوتای ئه‌و حكومه‌تانه‌ی سته‌م له‌گه‌له‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌هه‌رشێوه‌یه‌كیش بێت ده‌یانه‌وێت ئه‌و سته‌مه بشارنه‌وه، له‌وانه درۆكردن له رێگه‌ی راگه‌یاندنێكی به‌رنامه‌كراو و رێكخراو و بۆ پیاهه‌ڵدانی فه‌رمانڕه‌واو ئیداره و داروده‌سته و كورسیه‌كه‌ی و پاداشت كردنی ماستاوچی و پیاهه‌ڵده‌رانی و له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گرن.
با ته‌ركیز بكه‌ینه سه‌ر دیارترین ئه‌و خاڵانه‌ی له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا هاتوه، كه له كۆتایی مانگی ئایاردا ده‌ركراوه، ئه‌م راپۆرته هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه سه‌ربه‌خۆیه‌وه ده‌رده‌كرێن، كه تایبه‌ته به‌مافه‌كانی مرۆڤ باس له چه‌ند خاڵێكی دیاریكراو و به‌ڵگه‌دار ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریه ئاشكرایانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له زیادبونی سه‌ركوتكردن و راوه‌دونانه‌كان كه مه‌به‌ست لێی بێده‌نگ كردنی ئه‌و میدیایانه‌یه، كه ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن، بۆ نمونه راپۆرته‌كه باس له بێده‌نگ كردنی گۆڤاری لڤین ده‌كات كه پارتی دیموكراتی كوردستان كه له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، ده‌عوایه‌كی ناوزڕاندنی له دژی ئه‌حمه‌د میره‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كه تۆماركردوه، پێشتریش ده‌عوایه‌كی تری ناوزڕاندن له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه تۆماركرابو، كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، چیرۆكی ئه‌حمه‌د میره و زیندانی كردنی و راوه‌دونانی و هه‌ڕه‌شی كوشتن لێكردنی كه له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه (میلیشیا و ئاسایشی كوردی)یه‌وه لێیكرابو به‌به‌ڵگه تۆماركراوه و وه‌ك راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: مه‌به‌ست لێی "خنكاندن و ترساندنی میدیای ره‌خنه‌رانه‌یه".
دوای گێڕانه‌وه‌ی ناوی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی گیراون و لێیان دراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، رێكخراوه‌كه باس له كوشتنی رۆژنامه‌نوس سۆرانی مامه‌حه‌مه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی نوسی سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی به‌رپرسانی كورد له تۆڕه‌كانی به‌دڕه‌وشتی.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات چۆن هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستی رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیقیان شكاندوه، باس له زانیاری سامناكیش ده‌كات له‌سه‌ر شوێنكه‌وتن و له‌به‌رچاو ونبونی رۆژنامه‌نوسانی تر بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێت به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان، له‌وانه‌ش كه به‌ئاشكرا ناوی هێناون دو رۆژنامه‌نوسی ناسراون كه بریتین له سۆران عومه‌ر و زمناكۆ ئیسماعیل له‌گه‌ڵ زانا عه‌لی غازی.
رێكخراوه‌كه به‌ڵگه به‌وه دێنێته‌وه كه له ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئینته‌رنێت روده‌دات، كه كۆمه‌ڵیك هاوڕێ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌و ناچاركراون كه هاوڕێیه‌كی رۆژنامه‌نوسیان له گروپه‌كه‌یان بكه‌نه ده‌روه له‌ترسی زه‌بروزه‌نگی هێزه ئه‌منیه‌كانی كورد.
رێكخراوه‌كه باس له‌وه ده‌كات زیاتر له 200 حاڵه‌تی به‌ڵگه‌داری تۆماركراوی لایه له ده‌سدرێژیكردن و ته‌نگه‌تاوكردن كه رۆژنامه‌نوسانی كورد له هه‌رێمه‌كه توشی بون و 44 حاڵه‌تیان راسته‌وخۆ ده‌ستدرێژی و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی دراون.
ئه‌مه دوه‌م راپۆرته كه رێكخراوه‌كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له دو ساڵدا له‌سه‌ر پێشیلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستانی عێراق ده‌ریده‌كات، راپۆرتی یه‌كه‌م وه‌ك بۆمبێك وابو كه سه‌لماندی میلیشیا كوردیه‌كان و هێزه‌ئه‌منی و هه‌واڵگریه‌كان كه‌مینه غه‌یره كوردیه‌كان له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌چه‌وسێننه‌وه.
راپۆرته‌كه‌ی ئێستاش ئیدانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی "لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و شه‌فافی نه‌كردوه بۆ دیاریكردن و داگایی كردنی به‌رپرسان" له كوشتنی شه‌هیدی رۆژنامه‌وانی عێراقی رۆژنامه‌نوسی كورد سه‌رده‌شت عوسمان سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی زیاتر له‌ساڵێك به‌سه‌ر كوشتنیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی وتارێكی نوسی بو تیایدا (....).
ئه‌مه زۆر به‌كورتی ئه‌وه‌بو كه له راپۆرته‌كه‌دا هاتبو، وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێم چی بو؟ له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه ده‌ریكرد له‌دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ركردنی راپۆرتی رێكخراوه‌كه، له به‌یاننامكه‌دا ده‌ڵێت: "راپۆرته‌كه بێبه‌ری نیه له ناوزڕاندنی ئاشكرا‌و هه‌ڵوێستی" رێكخراوه‌كه له دیموكراسی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، رێكخراوه‌كه بێبه‌زه‌یی بوه له راپۆرته‌كه‌یدا و پشتی به ئینتیقائی و میزاجی به‌ستوه له ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه"، له‌بری ئه‌وه‌ی گفتوگۆی خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی راپۆرته‌كه بكات وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌مان ئه‌و ریگه‌یه‌ی گرت، كه رژێمی سه‌دام حسه‌ین وه‌ڵامی راپۆرته‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌دایه‌وه كه هۆشداری ده‌دایه و باسی له چه‌وساندنه‌وه‌ی كورده‌كان ده‌كرد، گه‌وریی و بێگه‌ردی بۆ خوا كه چۆن حاڵه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت، ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان رۆژانی رژێمی له‌ناوچو و هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگریه‌كانیمان بیرده‌خاته‌وه، ئه‌مڕۆ قسه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی رۆڵی ده‌زگا ئه‌منیه دڵڕه‌قه‌كانه كه هیچ لۆژیك و یاسایه‌ك نایانگرێته‌وه، ئایا باسی پاراستن و تایبه‌ت و ئاسایش و چه‌ندین ده‌زگای هه‌واڵگری و ئه‌منی ترتان بیستوه، ته‌نها ناوهێنانی ئه‌و ده‌زگایانه ترس ده‌خاته دڵه‌وه و موچڕكه بله‌شدا ده‌هێنێت.
وته‌كه‌ی هیومان رایتس ۆچ راسته كه له شیكردنه‌وه‌یدا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه ئه‌منیانه پێی هه‌ڵده‌ستن "حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستا رێز له مافی كورده‌كان ناگرێت له ئازادی راده‌ربڕین به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له حكومه‌ته‌كه‌ی پێش خۆی".
ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیش رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "دوای هه‌شت ساڵ له روخاندنی سه‌دام حسه‌ین له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌پێناو پاراستنی كورده‌كاندا، كه‌چی ئه‌مڕۆ بێده‌نگ وه‌ستاوه له‌كاتێكدا حكومه‌تی كوردی هاوكاری له چه‌سپاندنی پێشیلكاریه‌كان له كوردستان ده‌كات و دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌ركوت ده‌كات... راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ترس و تۆقاندن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و سه‌ركوتكردن به‌رده‌وامه".
*مامۆستای زانكۆی یونشو بنك له سوید وێنه‌که هی ئه‌رشیفی کوردستانپۆسته ..ئه‌م وتاره وه‌رگێردراوه له‌سایتی سبه‌ی وه‌رگیراوه
سه‌رچاوه:
رۆژنامه‌ی الزمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست