لەرێگای رۆحکێشانی زەلامێک حەززرەتی عزرائیل تووشی پیاوچاکێکی خواناس دەبێ کە هەموو ژیانی لەتاعەتی خواو چاکەو خێروخێراتدا بەسەر بردووە . پیاوچاک پێی دەڵێ" حەززرەت تۆ ئەزانی من هەموو ژیانم خواپەرستی وتاعەت بووە ، داوایەکم لێت هەیە ئەگەر بە لوتفی خۆت بۆم جێبەجی بکەی لەپاداشتی ئەو هەموو تاعەتە مەمنونت دەبم...
رۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧ کاکی ریفراندۆم بە نەبەکامی لەدایک بوو . بەداخەوە ٢٤ سەعات پاشتر تووشی تەنگەنەفەسی بوو بە کۆرپەیی تەمەنی جوانی یەک ڕۆژەی بە خاکی کوردستان بەخشی و کۆستی ٩٣% خەڵکی کوردستانی خست . ئیدی لەو رۆژەوە سەرانی ریفراندۆم یاسینی گۆڵکی لەسەر تەرمی کاکە ریفراندۆم دەخوێننەوە هێشتاش تەواو نەبووە !.ئەمڕۆ...
کاتى خۆی کاربەدەستە گەورەکانی دەوڵەت ماڵەکانیان لەناو گەڕەکەکانی شاردا بوو . ئەوانیش وەکو خەڵکی ئاسا دەژیان . دەچوونە لای هەمان ئەو سەرتاشانەی ئێمە دەچووینە لایان بۆ سەرتاشین . بەخۆم زۆرجار لەچایخەنەی عەبۆ حاکمو محامی ومودیرعامی دائیرەکانم دەدیت لەتەنیشت مام نادری دادەنیشتن و قاوەیان دەخواردەوە . زۆربەی...
سی ودوو ساڵە نۆ کابینەی حکومەت هاتیتە سەر دەسەڵات . بە درێژایی ئەو ساڵانەش بە حوکمڕانییەکی سەقەت و ئەدایەکی فاشیل وایان لێکردین هەرچی ناوی حکومەتە لەبەرچاومان بکەوی !. فەشەلی ئەو دەسەڵاتە وایلێکردین تەنانەت دەوڵەتە سەربەخۆکەی کوردیش کە سەدان ساڵە خەونی پێوە دەبینین ، ئەویشمان لەبەرچاو ڕەشبێ . چونکی ئەوانە...
لەمرۆژانە لەفەیسبوك چیرۆكێكی گەورە نوسەری تورك عەزیز نەسینم خوێندەوە بەزمانی عارەبی .. چیرۆكەكە زۆر بە تاموچێژ بوو ، پەندوعیبرەتی زۆریشی تێدایە ، زۆریش لەوەزعەكەی لای خۆمان ئەچی ، بۆیە وەرمگێڕایەوە سەر زمانی شیرینی كوردی . هیوادارم بە دڵتان بێ .چیرۆكی : پیاوە خوێڕییەكە نوسینی : عەزیز نەسینپیاوێك...
ئەو شیعارەی ساری شێستەکان لەگەر بڕینی پارەی نەفتی دزراو جارەکیدی هاتەوە سەر زمانی مەسئولەکان ، ئەوانیش بێ خەبەر لەوەی کەوا سەردەمی شیعارات گوزەشت و فشەفشی کوردایەتیش دوو فلسی قەڵپ ناینی. سەردەمانەک ئەو شیعاراتانە حەماسی دەدایە گەنجی کورد بە دووی سەرکردەی حزبەکان دەکەوت لۆ خزمەتکردنی قەزییەی میللەتەکەی...
زنجییرە بڕیارەکانی ئەمدواییەی دادگای باڵای فیدراڵی دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵگەی ئەوەیە کەوا دەسەڵاتی پارتی وحکومەتەکانی هەمووی ( فشەخانە ) بووەو ، بە عەقلیبیەتی بازاڕی وعەشایەری چەندین ساڵە ئەم حوکمە بەڕێوە دەبەن و ، ئەوەندە غەڵەت وپەڵەتیان زۆرە کە بەزنجییرە بڕیاڕێکی ئەم دادگایە نەبێ راستەڕی...
لەدوای رووخانی رژێمی سەدام ، وەزعی عیراق و هەرێمی کوردستان لەزۆر رووەوە لێکچوون . لەوێ لەگەڵ نەمانی تارمایی رژێم حزبە دەسەڵاتدارەکان کەوتنە ناو گەندەڵییەکەی بێسنووری بێزارکەر لەمێژووی عیراقدا ، ئەویش لەبەر ئەوەی زۆربەی حکومەتەکانی دوای رووخانی رژێم لاوازو بێدەسەڵات بوون بەرامبەر بە حزبە خاوەن میلیشیا...
کاتێک ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ راگەیندراو پێشمەرگەکان یەکلەدوای یەک بەرەو خوار شۆڕ دەبوونەوە ، کابرایەکی قومارچی لەرێگای گەڕانەوەیدا لا ئەداتە چایخانەیەک و لەوێ وێنەی ( ... ) ئەبینێ کە هێشتا بەسەر دیواری چایخانەکەوە هەڵواسراوە . روو لەوێنەکە ئەکات ئەڵێ : نۆی سینەگی تێگرتی دانەبەزی !. هەشتی کووپەی تێگرتی...
لەساڵانی شەستوحەفتایەکان لەپۆلی پێنجەمەوە وانەی ئایین ومێژوو بە چڕی دەخوێندرا . مەنهەجی کتێبەکانی ئەم دوو وانەیەش بەقەدەر رۆمانێک قەبە بوون . هەم لەوانەی ئایینی وهەمیش لەکتێبی مێژوودا هەمیشە تووندوتیژی موسڵمانان دژ بە ئایینەکانیتر پیرۆزکراوە . جوانترین نموونەی ئیسلامی لەمەنهەجەکاندا گەورەکردن ورێزگرتن...
لەسەردەمی خۆی لەوپەڕی مەغروری وخۆبەزلزانینەوە صەدام حوسێن وتبووی " هەر کەسێک بیەوێ دوای ئێمە حوکمی عیراق بکات ، دەبێ وڵاتێکی بێ میللەت وەربگرێتەوە " . بەڵام شوکر پێڕا نەگەیشت وڵاتەکەی بە تەواوی خاپوور بکات ، چونکی سەرباری ئەو هەموو شانوشەوکەتو زلهێزی و غرورەی تەنها بە یەک دەسڕێژی گولەی سەربازێکی عیراقی...
چی زوڵموزۆردایەک نەما ئەم دەسەڵاتەی هەرێمی کوردستان دژ بە میللەتەکەی خۆی نەکات ، لەسەرووی ئەم دەسەڵاتەشەوە حکومەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەساڵی ٢٠٠٥ ەوە تاکو ئەمڕۆش حوکمدارە تەنها دوو ساڵی کابینەکەی شەشەمی یەکێتی نەبێ کە ئەو دوو ساڵەش باشترین وخۆشترین سەردەمی حوکمڕانی کورد بوو بە شاهێدی زۆربەی...
(١) بایکۆتچۆڵو هۆڵی بنکەکانی دەنگدانی ئەمجارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق سەرنجی راکێشام . کە هاتمە دەرەوەش بەدەم رێگاوە سەیری پەنجەی خەڵکم ئەکرد ، زۆر کەم پەنجەی مۆرکراوم بینی . ئەمەشیان شۆکێکیتر بوو . چونکی پێموابوو تووڕەیی خەڵک لەم دەسەڵاتەو زوڵموزۆرداری چەند ساڵەی ئەم دەسەڵاتە ، نانبڕین وئاو...
ئهوان : نانى ههموو خێزانهكى كورديان دهدا ، بيتاقهى بايهعى مهعجونى ددان وموسى تراشى تێدا بوو ، شيرى مندارى كورديش لهسهر حيسابى دهوڵهت بوو . ئهنگۆ : نانى ههموو خێزانهكى فهقير وههژارتان بڕى ، ميللهتى كوردتان لهبرسان كوشت ، معاشى شهل و كوێر وگۆج و پييرو پييرهژن و نهخۆشتان خوارد !. --------------- ئهوان...
بهدهر لهههزاران تاوانى قێزهونى ئهم دهسهڵاته زۆردارهى ههرێمى كوردستان به درێژايى نزيكهى سى ساڵهوه ئهيانبيستين ، جگه لهو دهيان تاوانهى تريان لهسهردهمى شۆڕشى شاخدا . بهدهر لهم ههموو دزى و راورووتى ئهم دهسهڵاته و دزينى سامانى ژێرئهرز و سهرئهرزى كوردستانيشيان . بهدهريش...