کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

شێرزاد شێخانی: بۆچی نەیارانی پارتی نەگەیشتنە پەرلەمان ؟

سی و دوو ساڵی ڕەبەقە دژایەتی زوڵمو ستەمی دەسەڵاتم کردووە ، ئەرشیفی رۆژنامەنووسی و وتارەکانم شاهیدی ئەو ڕاستیەن . لەدوای ٣١ ئابیشەوە هەمیشە قەڵەمەکەم خستۆتە گەڕ لەهەردوو میدیای کوردی وعەەبیدا بۆ رسواکردنی خیانەتەکانی پارتی و هیچ دەستم نەپاراستووە لەڕەخنەی تووندوتیژ دژ بە کابینەکانی پارتی نادیموکرتی ناکوردستانی دیکتاتۆرو رەفتارفاشی . هەمیشە لەبەرەی گەلە ستەمدیدەکەم بوومەو لەسەر قسەی هەقو راستیدا قەت سازشم نەکردووە .زیدەڕۆیی ناکەم ئەگەر بڵێم لەماوەی ساڵانی رابردوودا سەرانی پارتی تەکلیفی سێ سەرۆکیان...

شێرزاد شێخانی: حیزب ومیللەت و هەڵبژاردن

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و ئەنجامەکانیشی دەرکەوتن وهیچ گۆڕانکاریەکیش رووینەدا ، ئەمەش هەروەک ئەوە وایە خودی هەڵبژاردنەکە لەزیادە بووەو هیچ پێویستی نەدەکرد ئەم هەموو پارەیەی تێدا سەرفبکرێ و میللەتیش دوو ساڵ پێوەی سەرقاڵ بکرێ ، چونکە دیسان هەمان حزب و هەمان دەموچاو هەمان رێزبەندیش ئەنجامەکەی...

شێرزاد شێخانی: بەرهەمی حوکمڕانی پارتی

ئەوەی ئەو دەسەڵاتەی پارتی بە قەومی کوردی کردیە فیرعەونی ستەمکار بە قەومی جولەکەی نەکردیە . شەڕی براکوژی کرد . رژێمی بەعسی داگییرکەری هینایە سەر کوردستان. مووچەو قووتی خەرکی بڕی. بازاڕی شێواندو خەرکی لەکاروکاسبی کرد !. سەتان هەزار دەرچووی زانکۆو پەیمانگەکانی لەوەزیفەی حکومەت بێبەشکردو سەتان هەزار خوێری...

شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟

هیچ گلەییم لەوانە نیە کە بە نیازن بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان بکەن . چونکە ئەم دەسەڵاتەی هەرێم ئەوەندە خراپەکاری بەرامبەر بە میللەتەکەی خۆی کردووە کە بە حیساب نایەن . زوڵموزۆرداری ، کوشتوبڕو نانبڕین ، تێکدانی شییرازەی کۆمەڵگا ، دزی و تاڵانی سەروەت و سامانی میللەت ، بێکاری گەنجان ،...

شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی

ئایا دەزانن بۆچی دەسەڵاتی پارتی هەرچی ئینسانی سووکو چرووک و بێ شەخسیات و کەسانی ناشیرنی ناو کۆمەڵگە دەنێرێتە ناو پەرلەمان و حکومەتەوە ؟ . دەزانن بۆچی خەڵکی ڕەسەنی ئەم وڵاتە لەکەسایەتی نەجیبزادەو خانەدانەکانی ناو کۆمەڵگە ئیهمال دەکاو کەسانی چەقۆکێشو سەرسەری وبێڕەوشتەکان دەکاتە مەسئولی دەزگاکانی حکومەت...

شێرزاد شێخانی: قەیرانە دەستکردەکانی دەسەڵات

هەموو ئەو قەیرانانەی میللەتەکەمان بە دەستیانەوە دەناڵێنێ هەر هەموویان دەستکردی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرو خۆسەپێنەی پارتییە . با یەک بە یەک لۆتان شیبکەمەوە لۆ ئەوەی نەڵێن لەخۆیەوە قسە دەکا .- قەیرانی کارەبا. سەرباری ئەوەی ئێمە خۆمان کارەبا بەرهەم دەینین و بەقسەی وەزارەتی کارەبا رۆژانە زیاتر لەسێ هەزار میغاوات...

شێرزاد شێخانی: شێخی کەنداو و شێخی زەلکاو !

لەدوای خیانەتە گەورەکەی ٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ بنەماڵەی بارزانی هەوڵێکی زۆریاندا بۆ بە شێخایەتیکردنی سیستەمی حوکمڕانی لەکوردستاندا . بەڵام بە هۆی بەربەستی یەکێتی و حزبەکانی تریش نەیانتوانی ئەم ئاواتە بێننە دی . لەدوای رووخانی رژێمی صەدامیش ئەم  بنەماڵەیە بە تەواوی قۆرخی دەسەڵاتی کوردستانیان کردو زۆر...

شێرزاد شێخانی: دیبلۆماسییەتی پارتی

رۆژانە لەمیدیاکانەوە هەواڵی دیدارەکانی سەرانی پارتی دەبینین لەگەڵ باڵوێزو نوێنەری وڵاتان کە سەردانی هەرێم دەکەن . دیدارەکانیشیان وەک دیعایەکی ئیعلامی لەلایەن پارتییەوە تەوزیفی دەکرێن و واپیشان دەدەن کە دەسەڵاتێکی زۆر مەرغووبن لەلای وڵاتانی دونیاوە . ئەوەش وای لەخەڵکی ئێمە کردووە بێئومێد بن لەگۆڕینی ئەم...

شێرزاد شێخانی: ئەوەی پارتی دەیەوێ و نایڵێ .

لەوکاتی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندرا ، پارتی کێچی کەوتە کۆڵی و زۆر ناڕەحەت بوو و هەستی بە دۆڕانێکی تەواو کرد ،  هەر لەو وەختەوە کەوتە بیانووگرتن وهاشوهووش بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە لەوادەی خۆیدا بە ئومێدی ئەوەی کارێک بکات چ بەفشارو چ بە سازشکردن بۆ...

شێرزاد شێخانی: دمبکچی

نەتیجەی خراپ ئیدارەدانی حوکمی هەرێم لەلایەن دەسەڵاتی پارتییەوە بە درێژایی زیاتر لەنیو سەدەی رابردوو، جۆرە سەقافەتێکی تازەی نامۆ بە ئەخلاقیاتی کۆمەڵگەی کوردەواری لێ هاتۆتە بەرهەم . ئەو حوکمە دیکتاتۆرو عەشایەرو تاکڕەو و خۆسەپێن و دواکەوتووەی پارتی کە بە تەزویری ئینتخابات و فرتوفێل ودزی و قاچاخچیاتی و قۆڵبڕین...

شێرزاد شێخانی: سزای یاسایی رێگریکردن لەهەڵبژاردن

سەرەرای ئەوەی هیچ  کەسو لایەنێک فشاری لەسەر پارتی نەکردووە بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات و بریارەکە تایبەت بە خۆیانەوەیە ، بەڵام ئێستا نیگەرانییەکی زۆر لەلای هاوڵاتیانەوە دروستبووە سەبارەت بەڕێوەچوونی پرۆسەکەو ، دیعایەکی زۆریش دەکرێ گوایە دەسەڵاتی پارتی لەزۆنەکەی خۆیدا ناهێلێ صندوقی...

شێرزاد شێخانی: سیاسەتی سەگەکەت برسیکە دوات ئەکەوێ

نازانم کام ئەولادی شەیتان ئەم دەستەواژەیەی خستۆتە ناو فەرهەنگی سیاسەتەوە کە لەهەموو سەردەمەکاندا بووەتە دروشمی سەرەکی دیکتاتۆرو رژێمە ستەمکارەکانی دونیاو ژیانی میللەتانی بەدەستیانەوە خستۆتە نەهامەتی وزوڵموزۆرداری و بێبەشکردنیان لە سادەترین مافەکانی ژیان کە قووتی رۆژانەیانە . لەلای خۆشمان دەسەڵاتی پارتی...

شێرزاد شێخانی: چارەنووسی پارتی دوای بایکۆت

هەڵەی یەکەمی مەسعود بارزانی ریفراندۆمە شوومەکەی ساڵی ٢٠١٧ بوو کە بووە هۆی لەدەستدانی ٥١% خاکی هەرێمی کوردستان ، ئەمجارەش هەڵەی دووەمی کردەوە بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان . هەردوو هەڵەکەشی لەنەتیجەی عینادی عەشایەرانەو نەخوێندەوەی واقیعی سیاسی عیراق وناوچەکەوەیە . هەڵبەت...

شێرزاد شێخانی: حیسابی قەڵەمە خۆفرۆشەکان

لەئەرشیفی نوسینەکانمەوە دیارە کەوا ٣٠ ساڵ زیاترە لەدژی گەندەڵی و حوکمڕانی ناشەریفی ئەم هەریمی کوردستانە بەهەردوو زمانی کوردی وعەرەبی لە میدیاکانی ناوەوە و دەرەوەو دەولیدا دەنوسم . لەهەر شوێنێک کارێکی ناڕێک ونادادو ناڕاستم دیتبێ لەدژی نوسیتم . هەر زوڵموزۆرداری و ناهەقیم بیستبێ ریسوام کردووە . لەبەرامبەر...

شێرزاد شێخانی: کارەساتی دەسەڵاتی هەرێم

لەسەروبەندی راپەڕینەکەی گەلی میسر کە بە شۆڕشی ٢٥ یەنایەر ناسرا ، دەستوپێوەندەکانی سەرۆکی میسر حوسنی موبارەک پێیان راگەیاند کەوا میللەت هاتوونەتە سەرشەقام وناڕەزایەتی دەردەبڕن . لەوەڵامدا وتبووی " خلیهم یتسلوا ". واتە با بۆ خۆیان رابوێرن!.لەکاتی راپەڕینی گەلی لیبیا لەدژی قەزافی خۆی هاتە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان...