زبڵخانەی كوردستان لەئەلفەوە بۆ یا
Monday, 07/08/2017, 18:06
1- لێبوردنی سەرۆك جاشو مەفرەزە خاسەكانو وەرگرتنیان لەناو حزبەكان.
2- تەزویركردنی هەڵبژاردنەكانی یەكەم پەرلەمانی كورد لەمێژوودا.
3- دامەزراندنی حكومەتێكی فاشیلی فیفتی فیفتی.
4- دەستبەسەراكردنی داهاتەكانی گومرگی ئیبراهیم خەلیل.
5- هەڵگیرساندنی شەڕی كارەساتباری ناوخۆ لەسەر یەك ریزە دوكان.
6- هێنانی دەبابەكانی بەعس بۆ سەر پایتەختی هەرێمو داگیركردنی پەرلەمان.
7- هەڵكوتانە سەر عەشیرەتی سورچی وقەتلوعام كردنیان.
8- دامەزراندنی بەلێشاوی كادیری حزبو بێبەشكردنی دەرچوانی زانكۆو پەیمانگەكان.
9- نەوت دزینو فرۆشتنی بەقاچاخ.
10- بڕینی موچەی فەرمانبەرانو دزینی پاشەكەوتەكانیان.
11- پەكخستنی پەرلەمان و دەركردنی وەزیرەكان.
12- درێژەدان بەپۆستی سەرۆكایەتی هەرێم بەدەر لەیاسا.
13- تیرۆری رۆژنامەنوسان وشكاندنی كامیرای پەیامنێران .
14- دەركردنی نوسەرو رۆشنبیرانی دژ بەدەسەڵات لەزێدی خۆیان.
15- زیادكردنی بارەگای حزبی لەهەمو گەڕەكو ناوچەكان
16- قۆرخكردنی بازارو بازرگانی و شەریكبون لەپرۆژە بچوكو گەورەكان.
17- رێگریكردن لەیەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشو كردنیان بەهێزی نیشتمان.
18- چاندنی تۆوی دووبەرەكی لەنێوان شارەكان وهاندانی شارچێتیو دابڕینی پارێزگاكان.
19- چارەسەر نەكردنی كێشەی كارەبا لە روبعە قەرنێكا و بڕینی لەوەرزی هاوینو زستان.
20- تەسلیمكردنی كچو ژنانی ئێزیدی بەدەست داعشی دڕندە لەشەنگال.
21- بەرزكردنەوەی پلەو پۆستی سەركردە سەربازییە هەڵاتوەكانی بەرەی شەنگال.
22- بازرگانیكردن لەگەڵ داعش وساغكردنەوەی نەوتە دزراوەكانیان.
23- گەیاندنی داعشە هەڵاتوەكان بۆ توركیاو ناردنیان لەوێوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
24- داڵدەدانی سەركردەی بەعسیەكان لەمەسیف وشەقڵاوە.
25- دەركردنی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ تاوانبارانو پیاوكوژان.
26- چاوپۆشیكردن لە كوشتنی ژنان وسوتاندنیان.
27- پێشلكردنی یاساو بەگەندەڵكردنی ئەنجومەنی دادوەری.
28- تێكدانی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا بەهۆی سیاسەتی فاشیلی سەربەخۆیی فرۆشتنی نەوت وگاز.
29- هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی وەزیرو گزیری گەندەڵكار بۆ ناو حكومەتی بەغدا.
30- تەزویركردنی هەڵبژاردنو دەنگدان بەمردووەكان .
31- مۆلەتدان بەدامەزراندنی بنكەی سەربازی بۆ سوپای توركیا لەناو خاكی كوردستان.
32- دانانی پارەی نەوتی فرۆشراو لە بانكەكانی توركیا بەحیسابی تایبەت.
33- تێكدانی حزبەكان بەكڕینی هەندێ سەركردە بە پارەو پرۆژەو پۆستی داتاشراو.
34- قەدەغەكردنی خۆپیشاندانی جەماوەری دژی دەسەڵات.
35- بێدەنگبون لەبۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیاو وئێرانو وێرانكردنی خاكی وڵات.
36- وەستاندنی پرۆژەی خزمەتگوزاریو پەرپێدان بەهۆی نەبونی پارە لەخەزینەی وڵات.
37- دەسگرتن بەسەر پارەی هاوڵاتیان وبەڵێندەران لەناو بانقەكان.
38- فەرزكردنی قەرزی زۆرەملی بەسەر كۆمپانیاو خاوەن پرۆژەكان.
39- زیادكردنی باجو سەرانە بەسەر فەرمانبەرانی كەرتی گشتیو تایبەت.
40- زیادكردنی رسوماتی تۆماری ئۆتۆمبێلو كۆمپانیاكان.
41- هێنانە پێشەوەی قێزەوەنترین دەموچاوی سەركردە حزبیەكان.
42- خەندەق لێدانو داخستنی سنور لەگەڵ رۆژئاوا و رێگری كردن لەگەیاندنی داوو دەرمان.
43- كردنەوەی فەوجی عەسكەری بۆ عەرەبە بەعسیەكان لەسەر میلاكی پێشمەرگەی كوردستان.
44- دامەزراندنی حزبی كۆیلەو گوێڕایەل لەبەشەكانی تری كوردستان.
45- لەبار بردنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لەسەر پۆستی سەرۆكی كۆنگرە ولێژنەكان.
46- دژایەتیكردنی بونی هێزە بەرگریكارەكانی پەكەكە لەناوچە سنوریەكان.
47- دەست تێكەڵاوكردن لەگەل رژێمی فاشی توركیا بۆ لێدانی گەریلاو شەڕڤانان.
48- جاسوسی كردن بەسەر رێكخراوەكانی پەكەكەو تەسلیم كردنی كادیرانیان بە توركیا.
49- فشار خستنە سەر ئاواركانی كەمپی مەخمور وتاڵكردنی ژیانیان.
50- وێرانكردنی بواری كشتوكاڵو گەشتوكوزارو پیشەسازی.
51- دەست تێكەوڵاكردن لەگەڵ مۆسادی ئیسرائیل بەمەبەستی ترساندنی نەیارەكان.
52- قۆرخكردنی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی مۆبایلو ئەنتەرنێتو فرۆكەوانیەكان .
53- كڕینی فرۆكەی تایبەت بۆ سەرۆكی حزبو جێگرەكان.
54- دژایەتیكردنی پێكهاتەكانی شیعەو خۆ ئامادەكردن بۆ شەڕێكی بێ ئەمان.
55- بێ قییمەتكردنی زانكۆو هێشتنەویان لەخواری خوارەوەی لیستی زانكۆكانی جیهان.
56- رێگری كردن لەگواستنەوەی ماڵو بەكرێدان بەبێ رەزامەندی ئاسایش ودەزگا ئەمنیەكان.
57- كردنەوەی دەیان مۆلو سۆپەرماركێت بە ناوی بەرپرسان.
58- جیاوازیكردن لەنێوان پێشمەرگەی دێرینی حزبەكان.
59- موچەدان بەهەزاران جاشو خۆفرۆشو بكوژی پێشمەرگەكان .
60- بەخشینی پلەی سەربازی وموچەی خانەنشینی بەدەیان كچی خزمەتگوزاری شەوان.
61- بەخشینی پلەی باڵای سەربازی بە منداڵانی ناو بێشكەی بەرپرسان.
62- كڕینی شوققەو فێللاو ئەپارتمان بۆ مەسئولان بەپارەی میللەت لەزۆربەی وڵاتان.
63- ناردنی سەركردەی حزبەكان بەئیفادی رەسمی بۆ وڵاتان بۆ قومارخانەو مەلهاكان.
64- سوتاندنی ریشو سمێلی زاناو پیاوە ئایینیەكان وقەدەغەكردنی وتاربێژی لێیان.
65- تێهەڵدانو داركاری كردنی نوسەرو شاعیران لەناو بازاڕەكان.
66- ریسواكردنی مامۆستایانی زانكۆ بە تەماتە بارانو هێلكەباران.
67- كۆكردنەوەی پارەی خۆڵو خاشاك فریدان لەهاوڵاتیان.
68- رێگەدان بەهێنانی بەنزینی كوالیت خراپو زیانبەخش بە تەندروستی هاوڵاتیان.
69- رێگەدان بەسەدان پاڵاوگەی بەنزینی ناشەرعی وپیسكردنی ئاووهەوای شارەكان.
70- بارزگانیكردن بەدەرمانو گرانكردنی بۆ گیرفانی بەرپرسەكان.
71- بەخشینی پارەی حكومەت بە نەخۆشخانەی تایبەتی بەرپرسەكان.
72- دامەزراندنی سەدان كادیری حزبی بۆ هێرش كردنو هاككردنی ئەژماری بەشداربوان.
73- مەزراندنی كەناڵی میدیایی بۆ سپیكردنەوەی دەموچاوی رەشی دەسەڵاتداران.
74- هاوكاریكردنی سەدان پێگەو میدیای سێبەر بۆ ناشیرین كردنی نەیارەكان.
75- فەوتاندنی موستەقبەلی سەدان هەزار گەنجی وڵات وراكردنیان بۆ هەندەران.
76- بڕینی دەستی مناڵ لەبەر بێ شارەزایی فەرمانبەرانی بندیوار.
77- سەرفكردنی موچەی فەوجە عەرەبیەكانی سوننە لەسەر حیسابی بودجەی وڵات.
78- ئاشكرا نەكردنی ناوی موچەخۆرانی بندیواری خانەنیشانی پێشمەرگەی پارتی.
79- پەرتەوازەكردنی رێزی هاوپەیمانی فراكسیۆنەكانی كورد لەبەغدا.
80- سەرفكردنی ملیۆنان دۆلار بۆ موچەی جەنەرالی ئەمریكی بۆ پشتیوانی لەئالی بارزان.
81- رێگانەدان بە نۆژەن كردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان لەلایەن حكومەتی عیراق.
82- بێبەشكردنی پارێزگای سلێمانی لەپرۆژەی خزمەتگوزار.
83- دەستبەسەراگرتنی كێلگە نەوتیەكانی كەركوكو دزینی داهاتەكان.
84- - بێ ئیرادەكردنی حزبە بچوكەكانو كڕینیان بەپارەو پۆستو پرۆژە.
85- شاردنەوەی بكوژی گەنجەكەی هەولیر لەسەر فول لایت.
86- بەستنی پەیوەندی موخابەراتی لەگەل دەزگای میتی توركان.
87- دامەزراندنی رێكخراوی خێرخوازی بەبودجەی میللەت بەناوی ئەفرادی بنەماڵەی بارزان.
88- برینداركردنی هەستی میللەت بەفیستڤالی شاجوانو میوانداری گۆرانبیژان.
89- رێگادان بەهێنانی دەرمانی ئێكسپایەرو خراپ.
90- تەرخانكردنی بۆندی نەوت بۆ خێزانی دەسەڵاتدارانی حزبی ئالی بارزان.
91- پەیوەندی ژێربەژێری لەگەڵ لایەنی سوننە بۆ پیلانگێًڕان دژی دەسەڵاتی شیعەكان.
92- وێرانكردنی ئابوری وڵات بەسیاسەتی هاوردەكردنی خۆراك لەوڵاتانی دەورەبەر.
93- تەرخانكردنی ملیۆنان دۆنم زەوی بۆ مەزرەعەو پرۆژەی مەسئولەكان.
94- ئیهمالكردنی پرۆژەی نیشتەجی بونو ئاوەدانیو هاوكاریكردنی پرۆژەی مەسئولەكان.
95- دەست بەسەراگرتنی بودجەی نەخۆشیە درێژخایەنەكان.
96- راگرتنی پرۆژەی قەرزی بچوك بۆ هاندانی گەنجان بۆ كارو مانەوە لەكوردستان.
97- بێبەشكردنی كەم ئەندامان لەهاوكاری مانگانە.
98- گۆڕینی ئەركی زانایانی موسڵمان لەناو مزگەوتەكان بۆ هەڵدان بەباڵای دەسەڵات.
99- دانانی ژووری عەمەلیات بۆ بەجاشكردنی نوسەرو رۆشنبیرانی دژە ریفرادندۆم.
100- راگەیاندنی ریفراندۆمی ساختە بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵا لەحكومەتی بەغدا.
ئەمانە مشتێكن لەخەرواری بێ بەرەكەتی پارتیو بنەماڵەی ئالی بارزانو دەسەڵاتەكەیان لەماوەی بیستو شەش ساڵی رابردو.ئێستا ئەبێ ئەم میللەتە چاوەرێی چەند قەڕنێك بكات بۆ پاككردنەوەی ئەم زبڵخانەیەو دامەزراندنی حوكمێكی رەشیدو دیموكراسی بۆ ئاییندەی وڵات ؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست