ترسی پارتی و باڵە زەردەكەی ناو یەكێتی
Wednesday, 17/05/2017, 16:27
(1) نامەكەی مام جەلال
كابرایەك توشی هەزار دەرد ببو..رۆژێ چوە سەرئاو بینی توشی " مایەسیری"ش بوە،ئینجا لەبەرخۆیا ئەیوت" یاخوا بەخێر بێی سوورەگولەی ناوباخان، هەر تۆ مابوی!.
ئەمڕۆ پارتی بەدەست سەدان قەیرانو كێشەوە دەناڵێنێ..سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی تەواو بوە نازانن چۆن چارەسەری بكەن..حكومەتەكەیان شكستی هێناوە نازانن چۆن هەڵیسێننەوە..سیاسەتی ئابورییان بو بەكارەسات لەبری ئاوەدانی ماڵوێرانی لەگەڵ خۆیدا هێناوە.. ناتوانن دوو هەزار كەس بێننە سەر شەقام لەدژی سروە عەبدولواحید..رۆژ لەدوای رۆژ سەنگو پێگەیان لەناو جەماوەردا لاوازتر ئەبێ..سیاسەتەكانیان بەرامبەر بە رۆژئاواو باكور روو رەشیانی كردوە..راكردنیان لەشەڕی شەنگال هێزەكانی پێشمەرگەو زێرەڤانیان ریسواو شەرمەزار كردوە..لەبەغدا هەرچی بەرپرسیان هەیە لەسەر گەندەڵی دەركران.. پەكخستنی پەرلەمان ئابرویانی بردوە لەنێوەندە سیاسییەكانی دەرەوەدا..بەنانبڕینی خەڵك خۆیان رووڕەشی میللەتەكەیان كردوە.. ئینجا سەرباری هەمو ئەمانەش لەم ئانو ساتە پڕقەیرانەدا كتێبەكەی مام جەلالیشی هاتە سەر كەپەردەی لەسەر زۆر راستی شاراوەی زەمانی كۆن هەڵماڵیوە،بۆیە زوو كەوتنە خۆیان بەتەزویركردنی نامەیەكی مام جەلال كە نەدەبو بڵاوی بكەنەوە،چونكە نامەی شەخسی بوە، بەوەش نەوەستاون بەڵكو ناوەرۆكی نامەكەشیان تەزویر كردوە..
پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە" تۆ بڵێی لەزمەیەكیشیان لەمام جەلال گرتبێ و ترساندبێتیان تا ئەو رادەیەی مام جەلال بەم هەمو سەنگو خەباتی خۆیەوە بەتەزویر وەكو هەر كۆیلەیەكی تری خۆیان نمایشی بكەن؟!.
مام جەلال لەسەرەتاكانی خەباتی سیاسی خۆیدا گەیشتبوە ئەو قەناعەتەی تا بنەماڵەی بارزانی لەسەر دەسەڵاتبن ئەم میللەتەی ئێمە ناگاتە ئامانجەكانی وخێر لەخۆی نابینی، بۆیە لەساڵی 1964ەوە كەوتە دژایەتی ئەو بنەماڵەیەی بەزۆری زۆرداری خۆیان سەپاندبوە بەسەر شۆڕشەكانی كورددا، خێرە ئەو پیاوە كە بەمەودای نێوان ئەرزو ئاسمان لەگەڵ بنەماڵەو حزبەكەیان ناكۆكە، ئێستا بەنامەیەك زەلیلبونی خۆی بۆ بنەماڵەی بارزانی دوپات بكاتەوە.. هەڵبەت مام جەلال وەكو هەر سیاسییەكی كارامەوبراغماتی لەگەڵ واقیعدا خۆیو حزبەكەی گونجاندوە، ئەگەر لەزەمەنێكدا پێی باشبوبێت تەنازولێك بدات بەرامبەر بەنەیارەكانی، ئەمەیان لەبەر خاتری میللەتەكەی بوەو نەیویستوە لەگەڵ پارتی تێكبدات، ئەمە بەو مانایە نییە كەوا لە زوعفەوە ئەمكارەی كردبێ، بەڵكو لەپێناو میللەتەكەیدا ئامادەبوە سیاسەتەكانی بگۆڕێ، بەڵام نەك بەحەدی زەلیلبون..
موتەنەبی شاعیری گەورەی عەرەب ئەڵێ"ئەگەر مرۆڤیكی كەم زەمی منی كرد، ئەمەیان بەڵگەیە كە من پیاوێكی كامڵم".
ئەو كەسانەی ئەمڕۆ لەپێناو پارەیەكی دزراوی میللەتەكەیان هەوڵ ئەدەن نامەكەی مام جەلال پشتراست بكەنەوە لەو ئینسانە كەموكورتانەن، سەیری لێدوانەكانیان بكەی لەماهییەتیان ئەگەی،مام جەلال تا رۆژی قییامەت بەسەربەرزی وگەورەییەوە لەناو دڵی میللەتەكەیدا ئەمێنێتەوە، ئەوانەی چێژ لەبۆنی نەوتە دزراوەكەی میللەتەكەشمان وەرئەگرن،تەنها سەرشۆریو نەعلەتی میللەتەكەیان بۆ ئەمێنێتەوە با ئەو سەرشۆری وكۆیلایەتیەشیان بۆ بنەماڵەی بارزانی مافیاو دزو خائین موبارەكیان بێت.
(2) عادل مورادو ئەوانی تر
عادل مورادو بەشێك لەسەركردە دڵسۆزەكانی یەكێتی ئەمرۆ لەبەرەیەكدان كە ئامانجی سەرەكی خەباتیان،پاراستنی یەكێتییە لەبەرامبەر شاڵاوی پاكتاوكردنی سەركردایەتی یەكێتییە لەتێكۆشەرە دڵسۆزەكانی گەلو نیشتمان كە خەبات ئەكەن بۆ ریگرتن لەسەرهەڵدانی دیكتاتۆرییەتێكی تازە بەرێبەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان،لەم پێناوەشدا باجێكی قورس ئەدەن بەهۆی نائەخلاقی بەرەی بەرامبەر كە كار گەیشتۆتە ئەوەی تەنانەت بودجەی دەزگاكانیشیان لێببڕدرێت..كارەساتەكەش لەوەدایە كاتێك خائینو جاسوسو فایلدارو هۆمۆسیكسو پاشەڵ پییس ئەكەونە خۆ بۆ دژایەتیكردنی بەرەی تێكۆشەرانی یەكیًتی كە دامەزرێنەری ئەو حزبەشی تێدایە.بەراوردكردنی ئەمدو بەرەیەش با بۆ خەڵكی كوردستان بهێڵینەوە..
(3) گەڕانەوەی كاك نەوشیروان
كاكە نەوە گەڕایەوە، ئومێدی میللەت گەشایەوە..باڵی زەردی ناو یەكێتی ماڵوحاڵیان پێچایەوە.. كاكە نەوە هێشتا نە كەسی بینیوە نە قسەیەكیشی كردوە، كەچی هەمو نەیارەكانی ترسیان لێ نیشتوەو هەندێكیان بەپلەی 180 هەڵوێستەكانیان گۆڕیوە..تۆ بڵێی كاتێك كاك نەوە بێتەوە مەیدانی روبەڕوبونەوە چارەنوسی ئەمانە چی بەسەرا دێ..كاك نەوشیروان ئەو تێكۆشەرە خاوەن كاریزمایەیە كە لەماوەی تەنها چەند مانگێكدا توانی بەقەدەر دەیان ساڵی خەباتی حزبەكانیتر سۆزی هاوڵاتیان بۆ لای بزوتنەوەكەی رابكێشێ و بیكاتە خاوەن چارەكێك لەكورسیەكانی پەرلەمان، توانای هەیە بەیەك بانگەشەی سەر تەلەفزیۆن سەدان هەزار كەس بەچەكی خۆیان ئامادە بكات بۆ هەر شەڕێك بیەوێ بیكات، بۆیە ئەم ترسو تۆقینەی خستۆتە نێو دڵودەروونی نەیارەكانی میللەتەوە.
با جارێ بوەستین بزانین ئەو سەركردە مەزنەی كورد چی پێیە بۆ میللەتەكەی لەم دوا قۆناغەی تەمەنیدا بۆ هەڵتەكاندنی سیستەمی داروخاوی هەرێم بەشێوەیەك ئاواتەكانی میللەتەكەی بێنێتەدی لەدامەزراندنی سیستەمێكی تەندروستی حوكمرانی كە لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بێتو عەدالەتی كۆمەڵایەتی و بوژانەوەی كۆمەڵگە فەراهەم بكات..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست