کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیرهابی دەسەڵات لەهەولێردا

Wednesday, 19/04/2017, 23:23


لەدوای روداوەكەی دكتۆر فەرهاد پیرباڵدا،لەیەكێك لەریپۆرتاژەكانیدا سایتێكی كوردیدا چەند دیدارێكی سازكردوە لەگەڵ بەشێك لەگەنجەكانی هەولێر لەسەر بێدەنگیان سەبارەت بە هێرشەكەی سەر فەرهاد..لەوەڵامدا سەرجەم ئەو گەنجانەی بەشدارییان كردوە باسیان لەوەكرد كە نەوێراون لەروداوەكە نزیكببنەوە چونكە یەكێك لەهێرشبەرەكان هەڕەشەی كوشتنی لێكردون..بەشێكیشیان باسیان لەوەكردوە كەوا نەیانویستوە خۆیان توشی كێشە بكەن لەگەڵ دەسەڵاتی هەولێردا، چونكە ترساون راپێچی ئاسایشو پاراستن بكرێنو دواتر شوێنبزر بكرێن..
هەڵبەت لەروداوی وەهادا مرۆڤ خۆی بۆ راناگیرێ كاتێك ئەبینێ بەزوڵم خەڵكانێك دوچاری هێرشی ناڕەوا ئەبنەوە، بەسروشت مرۆڤ لەم كاتانەدا بێدەنگ نابێ لانیكەم هەڵوێستێكی ئەبێ،ئەگەر ناوبژیوانیش بێ.. تۆ بڵێی گەنجانی هەولێر ئەوەندە بێ غییرەت بن لەكارێكی ئاوادا بێدەنگی بنوێنن؟. لەگەڵ ئەوەی گلەییەكی زۆرم لەو گەنجانەی شارەكەم هەیە كە بێهەڵوێستبون و دەنگیان لێوە نەهات، بەڵام لەلایەكی تریشەوە مرۆڤ نابێ ئەوەشی لەبیر بچێ كە دیكتاتۆریەت بە مەنتیقی هێزو داپڵۆسینەوە مامەڵە لەگەڵ میللەتەكەیدا ئەكات،خودی دەسەڵاتی دیكتاتۆریش بەرهەمهێنەری كۆمەڵێك پیاوكوژو سەرسەری و شەلاتیو شەقوەشێنە كە دەست لەهیچ شتێك ناپارێزن تەنانەت كوشتنی خەڵكەكەی خۆشیان، بەمەش جۆرێك لەترس وتۆقین ئەخەنە نێو دڵو دەرونی خەڵكەوە كە وردە وردە بێ غییرەتیان ئەكاتو لەپیاوەتیان ئەخات..ئیرهابو ستەمی سەدامی دیكتاتۆر گەیشتبوە ئاستێك تەنانەت خەڵكە جوتیارەكانی ناوچە شاخاوییەكانو زەلكاوەكانی باشوریی عیراقیش لەناو ماڵەكانی خۆیان نەدەوێران باسی دیكتاتۆرییەتی سەدام بكەن،لەبۆنەو ئاهەنگەكاندا هوتافی بالروح بالدم یان ئەهۆنیەوە..تارمایی سەدام بەسەر گشت ماڵێكدا خۆی مەڵاس دابو، بۆیە توانی بەو دەسەڵاتەوە زیاتر لە35 ساڵ حوكمی ئاگرو ئاسن بەسەر میللەتەكەیدا بسەپێنێ و بگاتە ئاستی تاوانی جینوسایدیش..
هەڵبەت پارتی كە ئێستا میللەتەكەی خۆی ترساندوەو بە هێزی میلیشیاو ئاسایشو پاراستنەكەی حوكمی هەرێم بەڕێوە ئەبا،گومان لەوەدا نیە ئەگەر چەكی كیمیاویشی هەبوایە درێغی لەبەركارهێنانی نەئەكرد دژ بەنەیارەكانی، ئەوە نیە بەچەكی ئەڵمانی هێرش ئەكاتە سەر ئێزیدیەكانو  سەر فەرهاد پیرباڵیش..
ئەو قسانەی گەنجەكانی هەولێر ئەو راستیەمان بۆ دوپات ئەكەنەوە كە هەولێر ئێستا لەژێر ئیرهابی دەوڵەتدایە..دەسەڵاتی پارتی لەهەولێر لەرێڕەوی نەتەوەییو نیشتمانی خۆی لایداوەو بوەتە حزبێكی فاشستی نوێی ئەم سەردەمە..
هەمو نیشانەكانی دیكتاتۆریەتو فاشیزمی لەو حزبەی پارتیدا دەركەوتوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی خەباتی میللەت چۆن رێگری لەو دیكتاتۆریەتە بكاتو بەچ شێوازێك روبەڕوی ئەو هەڕەشەیە ببێتەوە لەسەر ئایندەی میللەتەكەمانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە