بۆچی رۆژنامەنوسێكی پارتی ناكوژرێ؟
Sunday, 04/12/2016, 10:13
خواو پێغەمبەرو ئیمامی عومەرو عەلی لەكردەوەكانی پارتی رازی نین..هەر چوار پارچەی كوردستان رقیان لێیەتی..ژنو منداڵو پیرو گەنجی ئەم كوردستانە لەپارتی تووڕەن..حزبەكانی كوردستان لەوپەڕی راستەوە بۆ ئەوبەری چەب كەیفیان بەچارەی نایە.. داروبەردو ئەرزو ئاسمان رقیان لەو حزبەیە، كەچی رۆژێ لەرۆژان نەمانبیست لەم هەمو جەیشە گەورەی پارتی لەنوسەر ورۆژنامەنوسەكانیان تەنیا یەكێكان بكوژرێ؟.ئەوانەی تیرۆر ئەكرێن هەمویان سەر بەحزبەكانی تری ئەم كوردستانەن كە بەئیرهابی مونەزمی پارتی وپاراستنەكەی ئەكوژرێن؟.
هەمیشە سەركردەو كادیرەكانی پارتی لەسەر شاشەو لاپەرەكاندا باسی موئامەرەی كەونی ئەكەن لەحزبەكەیان، ئەڵێن ئێران و تورانو گۆڕان لەبۆسەدان بۆ ئێمە..یەكێتی وكۆمەڵو شوعیو ئەنسار دژمانن.. داعشو ماعشو نوسرەو قاعیدە..شیعەو حەشدو عەسائیب.. مالیكی وفەتلاوی و عالیەو هودا..ئەمانە هەمویان پیلان ئەگێڕن بۆ لەناوبردنی پارتی، بەڵام بۆ یەكجاریش وەك هەولێریەكان وتەنی " لۆ دەرمانیش" نەمانبیست یەكێك لەو زوڕناژەنو چڵكاوخۆرانەی پارتی تەنانەت بە سیناریۆی حادیسەی سەیارەش بكوژرێ؟!.
لە ساڵی پەنجاكانەوە بنەماڵەی بارزانی خەڵك ئەكوژن، دەیان شۆڕشگێریان تیرۆر كردو سەدانیان تەسلیمی دوژمنان كرد، لەم ساڵانەدا دەیان رۆژنامەنوسیان تیرۆرو زیندانی كردوە، رۆژیك لەرۆژان نەماندی قەپاغی كامیرامانێكیان بشكێنرێ، یەك شەق لە هیچ رۆژنامەنوسێكیان هەڵبدرێ؟!. ئەبێ سیحری ئەو دەسەڵاتەی پارتی چی بێت؟
لەماوەی دە رۆژدا دو كەسی دیاری نەیاری پارتی تیرۆركران، دكتۆر هوشیارو شوكری زەینەدین، پێشتریش وەدات حوسێنو سۆرانی مامەحەمەو سەردەشت عوسمانو پێش ئەوانیش عەبدولسەتار تاهیر شەریف، باسی ئەو كەسانەی خۆشیان ناكەم كە دەرمانخوارد كراون..
ئەمە بێدەنگی حزبەكانی كوردستان نیە كە ئەمانەی كردوە بەپاشای سەرتەختی ئیمپراتۆرییەتێكی بنەماڵەیی؟.
لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە تیرۆری مامۆستا هوشیاردا وتومە كەوا پێویستە خاوەن خوێنی ئەم تیرۆر كراوانە بەهاوكاری لایەنە دەسرۆیشتوەكانی كوردستان هانا بۆ دادگایەكی نێو دەوڵەتی بەرن بۆ لێكۆلینەوە لەم تاوانە تیرۆریستیانە، یا هەر نەبێ روو لە دادگاكانی عیراق بكەن كە ئەمەش مافێكی رەوایانە بۆ دەرخستنی راستی ئەم تاوانانە، چونكە ئەوەتا پارتی لەهەر كارێكی تیرۆریستانەی خۆیدا سیناریۆ دائەڕێژی كە مناڵی ناو بێشكەش ناچێتە عەقڵیەوە، وەكو ئەوەی بۆ شوكری زەینەدینیان رێكخست وەك بڵێن " سەگ پەلاماری داوە"و شوینی برێنیك لەقاچیدا هەیە؟!!..
ئەوەی پارتی ئەیكات رێك ئیرهابی دەوڵەتە، ئەگەر بەخێرایی سنورێكی بۆ دادەنرێت هەمومان تەسفیە ئەكات ئەو كات شینو واوەیلا دادی كەس نادات.
وەكو نوكتەكەی لێهاتوە كە دەڵێ" شاعیرێك زەمی كوڕە پاشایەكی كردبو لەشیعرەكەیدا، ئەویش هەڕەشەی كوشتنی لێكردبو..شاعیرەكە ئەچێتە لای پاشاو پێی ئەڵێ كوڕەكەت هەڕەشەی كوشتنی لێكردوم..ئەویش گوایە دڵنیایی ئەداتەوە پێی ئەڵێ" قەسەم بەخوا تۆ بكوژێ بیست وچوار سەعات نابات لەگۆرەپانی شاردا هەڵیئەواسم.. ئەویش پێی ئەڵێ" جەنابی پاشا نابێ پێش بیست وچوار سەعات لە كوشتنی من هەڵیواسی"؟..باقی وەلسەلام
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست