کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ دکتۆر فوئاد حوسین چی بەسەرهات؟

Sunday, 19/06/2016, 23:07


ساڵانێکە دکتۆر فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی رۆڵێکی کاریگەرو گەورەی هەبوە لەپرۆسەی سیاسیدا. ئەو هەرچەندە وەزیریش نەبو بەڵام ئەو ناوەیان بۆ داتاشی تا بتوانێت لەکۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا بەشداری بکات..جیا لەوەش رۆڵێکی زۆر گەورەی پێدرا کاتێک لە زۆر موناسەبەتدا وەکو  نوێنەری تایبەتی سەرۆکی هەرێم خۆی نمایش ئەکرد، بەتایبەتیش لەوەفدەکانی ئەچونە کۆشکی سپی ئەمریکاو وڵاتانی دونیا، لەهەمو کۆبونەوەکانیشدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان رۆڵی پێدرابو..ماوەی چەند مانگێکە ئەم زاتە کەوتۆتە ناو بیرێکەوە لە کولەکەی تەڕیشدا ناوی نایەت..نازانم ویلایەتەکەی تەواو بوە، یا کەتنێکی گەورەی کردوە بەر غەزەبی سەرۆکەکەی کەوتەوە، کێشەی سەرۆکایەتی لە بەسەرچونی پۆستەکەی سەرۆکی هەرێمە نەوەک سەرۆکی دیوانەکەی، کەچی ئێستا ئەبینین ئەو غایبە وسەرۆک بەبێ سەرۆکی دیوانیش حوکمی خۆی هەر ئەکات..سەردەمانێک دکتۆر فۆئاد مەرجەع وبریاردەرو وتەبێژی سەرۆکایەتیش بو، ئێستا ئومێد خۆشناو ئەستێرەکەی ئەدرەوشێتەوە، هێمن هەورامیش بوەتە وتەبیژی حزبەکەو پارتی شەڕی ئێستایان پێئەکات، هەرچەندە کاکە هێمن بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتییەو بەپێی پەیڕەوی حزبی مافی ئەوەی نیە قسە لەسەر کێشە ناوخۆییەکان بکات،کاکە ئومێدیش ئێستا پەرلەمانەکەی پەکخراوە تەنانەت دەوامیشی تیا ناکرێت، بەڵام ئەو بەناوی فراکسیۆنێکی بێکار هەمودەم لەشاشەو میدیاکاناوە دەرئەکەوێ، رەنگە پارتی ئەمڕۆ تەنها ئیشی بەوانە هەبێت، ئەی نەمانوت حزبی عەشایەری بێکلتور  کەیفی بەچارەی کەسانی خوێنەواردا نایەت؟؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە