گۆڕان و جوڵاندنی شەقامی هەولێر
Tuesday, 10/11/2015, 18:01
ئەگەر گۆڕان یا هەریەک لەسێ حزبەکەیتر بەهەمان مەنتیقی پارتیەوە مامەڵە لەگەڵ روداوەکاندا بکەن و هەڵوێستی سیاسی بنوێنن، بێگومان پارتی زەرە ئەکات..ئەو هەڵویستە پڕلەشەرمەزرایانەی پارتی کەبەشێکیان ئەچنە خانەی خیانەتی نیشتمانیەوە هەر لەپارتی ئەوەشێتەوە،چونکە ئەو حزبێکە لەهیچ شتێک شەرمناوی سڵناکاتەوە لەپێناو سەروەر راگرتنی بنەماڵەی بارزانی وبۆ دوپاتکردنەوەی کۆیلایەتی سەرکردەو ئەندام وهەوادارەکانیان بۆ ئەم بنەماڵەیە.
بەقسەی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی ئەم حیزبە بێت کە لەپانێلی دیداری مێری لەهەولێر فەرموبوی" ئەوەی کردمان بەرامبەر بەگۆران کارێکی خراپ بو، بەڵام لەبەر سەقامگیری هەرێمی کوردستان ئەوەمان کرد".ئەم قسەیەی سەرۆکی حکومەتێک رێک وەکو ئەوە وایە تۆ دزی بکەیت وبچیت پارەکەی بکەیتە خێرو سەدەقە، بەواتایەکیتر داپۆشینی تاوانێک بەتاوانێکی گەورەتر،ئەم کردارەی پارتی وەکو ئەوەوایە بەکاری ناقانونی هەوڵبدەیت کارێکی قانونی راست بکەیتەوە ئەمەش دژی مەبدەئی قانونە.
پێشتریش هەمان بیانویان هێنایەوە لەبارەی رێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمانو دەرکردنی چوار وەزیرەکەی گۆران بەحیساب ئەمانە هۆی ناسەقامگیری هەولێرن و پارتی نەیویستوە وەزعی هەولێر تێکبچێت بۆیە ئەم وەزیرانەی دەرکردوە..بەهەمان ئەو مەنتیقەوە بێت لایەنەکانی تریش وەزیرێکی وەکو ئاشتی هەورامی بەهۆکاری ناسەقامگیری ئابوری ئەزانن کەواتە ئەبێت ئەویش لەحکومەت دوربخرێتەوە.
ئێستا پارتی چەند مەرجێکی هەیە بۆ گەراندنەوەی وەزعی پێشو لەسەر زاری خودی سەرۆک و سکرتیرەکەی داوا لە گۆران ئەکرێت واز لەبەشداری دەسەڵات بێنێت و ببێتەوە بەئۆپۆسزیۆن.مەسعود بارزانی وفازل میرانی لە دو کۆبونەوەدا رایانگەیاندوە" لە ئێستادا رێگەی گونجاو ئەوەیەگۆران ببێتەوە ئۆپۆسزیۆن و نەگەرێنەوە حکومەت" ئەوەشیان لە رێی چەند کەسێکەوە گەیاندۆتە گۆڕان.
جەنابی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی پایەبەرزی هەرێم ئەم پێشنیارە ئەکات بێ ئەوەی هیچ حیسابێک بۆ ئیستحقاقی هەڵبژاردن بکات کە گۆڕان هێزی دوهەمە لەسەر ئاستی هەرێم و چارەکی کورسیەکانی پەرلەمانیشی بردۆتەوە.. شتێکی سەیرە سەرۆکی حیزبێک زۆر بەئاسانی بەحزبێکی جەماوەری گەورە گران بڵێت تۆ کش بۆ ماڵەوە ، واز لەمنیش بێًنە حوکمرانی بکەم وپارەی میللەت بدزم و میللەت برسی بکەم و ئازادی نەهێڵم تۆش فززەت لێوەنەیەت.
پارتی لەبەر ئەوەی حزبێکی دواکەوتو بەعەقڵێکی عەشایەری بیر ئەکاتەوەو بەگێلاتی سیاسەت ئەکات وا ئەزانی خوا دونیای بۆ ئەوان دروست کردوەو هەر کاتێک بیانەوێت یاری بەچارەنوسی خەڵقوڵلا ئەکەن و حەزییان لەچی بێت ئەیکەن.. پارتی وا ئەزانێ زەمانی 31 ئابەکەی جارانەو بۆی هەیە بەزەبری چەک وهانابردن بۆ وڵاتانی ئیقلیم گۆڕان بکاتە دەرەوەو دوای ئەویش بەکودەتایەکیتر یەکێتی و ئەوانی تریش بنێرێتە مالەوەو خۆیو چەند حزبێکی دوکاندار حوکمی کوردستان بەرێوە ببەن وبەیانیانیش لەقوتابخانەکاندا لەجیاتی سڵاوی ئاڵای کوردستان مەراسیمی کۆیلایەتی بۆ بارزانی سازبکەن.
پارتی لەماوەی رابردودا باس لەوە دەکات کەوا بزوتنەوەی گۆران ئینقلابچین و خەڵکیان هانداوە بۆ خۆپیشاندان،بەم تۆمەتانە ویستیان کێشەی سەرۆکایەتی لەبیر خەڵک ببەنەوەو گۆڕەپانەکە مەشغول بکەن بەو ئیجرائاتە ناشرینانەی کردیان وبیگەیەننە مریشکەرەشەو کەس بەپیاو نەزانن، ئەوەی ئەیانەوێ لە دژی هاوپەیمانەکانیان بیکەن و سەرۆکی پەرلەمانو وەزیرەکان بکەنە دەرەوە، بەمەش وایان لەگۆڕان کرد مافی شەرعی خۆی بێت بۆ بەرگری لەخۆکردن هەرچی کارتێکی بەدەستەوە بێت لەم ململانێیەدا بەکاری بێنێت.
پارتی ئیدیعای ئەوە ئەکات گوایە گۆڕان لەپشت ئەو خۆپیشاندانانەی سلێمانی و دەوروبەریەوە بونە، کەواتە گۆڕان سەرکەوتو بوە لەجوڵاندنی شەقامی سلێمانی و دەوروبەری لەدژی پارتی، بەهەمان ئەو دەسەڵاتەوە گۆڕانیش ئەتوانێ شەقامی ناوچەکانی تر بجولێنێت بەهەولێری پایتەختی هەرێمیشەوە..
ئەوان کە هەق بەخۆیان ئەدەن گۆڕان بکەنە دەرەوە ولەدەسەڵات دوریان بخەنەوە،کەواتە بەهەمان مەنتیقەوە گۆڕانیش مافی خۆیەتی کار بۆ لابردنی پارتی بکات لەسەر دەسەڵاتەوە. ئەگەر گۆڕان بەوە رازیبو بوو ببێتە ئۆپوسزیۆن، بەپێی هەمو یاسای و عورفێکی دونیاوە مافی خۆیەتی خەباتی مەدەنی لەچوارچێوەی یاسادا لەهەر شوێنێک بێت بکات کە رێکخستنی خۆپیشاندانیش یەکێَکە لەشێوازەکانی خەباتی مەدەنی لەناو هەولێری پایتەختیشدا، ئیدی پارتی چۆن چۆنی ئەتوانی حزبێکی ئۆپۆسزیۆن مەنعبکات لە خۆپیشاندنی مەدەنی ولەبەر چاوی دەیان کونسڵگەری ونوسینگەی وڵاتان تەقە لەخۆپیشاندەران بکات.
بەپێی ئەنجامەکانی دوا هەڵبژاردنەکان دەرکەوت کەوا بزوتنەوەی گۆڕان لەناو هەولێردا نزیکەی سەد هەزار دەنگی هێناوە.. لەم ژمارەیە ئەگەر تەنها 3-4 هەزار کەس لەئەندامو لایەنگرو دەنگدەرانی گۆران ئامادبکرێن ئەتوانن شەقامی هەولێر بجوڵێنن وتەخت وتاراجی دەسەڵات بەسەر پارتیدا قڵپبکەنەوە.
چۆن پارتی بیانوی ئەوەی ئەهێنایەوە گوایە ئەندامو لایەنگرانی حزبەکەی فشاریان بۆ سەرکردایەتی هێنا بۆ ئەوەی ئەم ئیجرائاتانە بگرنەبەر،بەهەمان مەنتیقیش بەیانی ئەندام ولایەنگرانی گۆڕان دێنە سەرشەقامی هەولێر وفشار ئەخەنە سەر حزبەکەیان. بۆیە ئەم هەمو فشارەی ئێستا پارتی ئەیهێنێت بۆ سەر گۆڕان رۆژێک دێت ئەتەقێتەوە ، ئەوسا زەرەرمەندی سەرەکی پارتی ئەبێت ، کاتێک وەزعەکە لەوە زیاتر کوڵاو هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەر نەما ، ئیدی نابێت گلەیی لەگۆڕانو هیچ حزبێکیتر بکرێت ئەگەر ئەندام ولایەنگرانیان رژانە سەرشەقامەکانی هەولێرو دهۆک وناوچەکانی ترەوە، ئەوسا تەنهاو تەنها پارتی بەرپرسیارەتی مێژوویی ئەکەوێتە ئەستۆو باجەکەشی قورستر ئەبێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست