کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی ئیرحەل

Tuesday, 13/10/2015, 23:01


تایبەت بەکوردستان پۆست
ئەوەی ئێستا لەهەندێ ناوچەی کوردستاندا روو ئەدات شۆڕشی نانە..دوای ئەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری پارتی سەروەتو سامانی ئەم میللەتەی زەوت کردو، داهاتی نەوتەکەی هەرێمیشیان حەواڵەی حیسابە بانکیە تایبەتیەکانی تورکیا کردو میللەتیان برسی کردو، بەقسەی هەندی راوێژکاری بیانیو ناوخۆیی دەستیان بەهەمان سیاسەتی بەعسی روخاوکرد کاتێک بژێوی خەڵکیان وەکو کارتی فشار بەکارهێنا، خەڵک ئێستا هەلومەرجەکە هەمان شێوەی  بەر لە راپەرینە مەزنەکەی بەهاری 1991 گرتوە.
ئابڵۆقەی ئابوری بەسەر وڵات.. جەنگی سەر سنور . برسیەتی وقاتو قڕی.. سیاسەتی زەبروزەنگ و تۆقاندن گرتن وکوشتن..ئەمانەو زۆر  دیاردەی وێکچوی تری هەلومەرجی ئەوساو ئێستای هەرێم..
موچە کە مافێکی سروشتی فەرمانبەری حکومەتە لەبەنگەلادیش و سۆماڵیشدا دواناکەویت، لای ئێمە بوە بە موچەی وەرزی وبەمنەتەوە حکومەت ئەیداتە فەرمابەرەکانی..بەهۆی یەک کورسی سەرۆکەوە کاروکاسبی نەماوەو، دەوڵەمەندەکانیش هاتنە سەر ساجی عەلی.. دامەزراندن نیە، پرۆژەکان بەنیوەچڵی وەستاون.. ئاوی خواردنەوە پییس بوە حکومەت پارەی نیە ئاوێکی ساف بداتە  میللەتەکەی.. کارەبا نیە و خەڵک بە پارەی خۆی ئەبێ لەدەرەوەی حکومەت بیکڕێت.. ئەمانەو ئێستا خۆپیشاندانەکانیش تەقەیان تێکەوت، وەکو رژێمی بەعسی پێشو دەسەڵاتی پارتی تەقە لەمیللەتەکەی خۆیان ئەکات.. تەقە لەخەڵکەو برسیو گیرفان بەتاڵەکان ئەکات ئەمەش ئەوپەڕی فاشیزمیە..
خۆپێشاندنەکان هەموی روی لە دەسەڵاتی پارتییە، چونکە میللەت ئیستا زۆر وشیار بۆتەوەو ئەزانێت کێ لە پشت برسیکردنیەتی.. کێن ئەوانەی بیروباوەریان بەمافی میللەت وئازادایەکانی نیە.. کێن ئەوانەی سەروەتو سامانی میللەت تاڵان ئەکەن.. کێن ئەوانەی سامانی وڵاتیان هەراجکرد بەرێکەوتنی پەنجا ساڵە لەگەل تورکیادا..
خەڵکی هەموی ئەزانی کام لایەنەیە ئەوە نزیکی دومانگە نایەتە پێش بۆ کۆتایی هێنان بەو قەیرانە داراییانەی هەرێم و چارەسەرکردنی پرسە سیاسیەکان، بۆیە دوێنی وئەمرۆ سبەش خەڵکی ناوەستن وئەوەی ئێستا روو ئەدات دەستپێکی راپەرینی جەماورەو شۆڕشی نانە..
ئێستا دروشمی ( ئیرحەل) وا لە شارەکاندا بەرز ئەکرێنەوە دژ بە مەسعود بار زانی وحزبەکەی و حکومەتو دەسەڵاتەکەی، بەیانیش بێگومانم هەر لەو پەرلەمانەی پارتی لە 31 ی ئابدا ئەتکی کرد یاسایەک دەرئەچێت بۆ رییشەکێشکردنی پارتی وناساندی وەکو حیزبێکی فاشستى کە هەتاهەتا جێگای لەناو کۆمەڵی کوردەواریدا نەبێتەوە.چاوەرێبن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە