هەڵبژاردنی پێشوەخت وەك كارەسات و دەستپێكی لێكترازان
Sunday, 20/09/2015, 22:32
لەوەتەی پارتی كۆتاییهاتنی ویلایەتی مەسعود بارزانی كردوە بەكێشەیەكی سیاسی گەورە كەدەیان قەیرانیشی بەدوای خۆیدا هێناوە،هەڵوێستەكانی پارتی و پەرچەكردارەكانیان بەرامبەر بەپڕۆژەو هەڵوێستی چوار لایەنەكەیتر زۆر توندو نابەرپرسانە بوە،زۆرجار سنوری ئەخلاقی سیاسیشی تێپەڕاندوە، كاتێك شەقوەشاندن و چاوسوركردنەوە لەپەڕلەمانتارو هەڕەشەی كوشتن لەوان و لەنوسەرو رۆژنامەنوسیشی تێكەوتوە..
ئەو كەشە ناخۆشەی پارتی هێنایە كایەوە لەماوەی ئەم سێ مانگەی ئەخیرا، كەشێك بوە ئارامی وسەقامگییری وڵاتەكەشمانی خستە بەردەم مەترسیەكی گەورەوە، ئەوان وا ئەزانن كەسێك یا حزبێك دژی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی بێت كەواتە كەعبە ئەڕوخێت و وڵات وێڕان ئەبێت لەئاسمانەوە بەڕد ئەباڕێت بەسەڕ میللەتە داماوەكەمانەوە. لەتەسكبینی وزۆڕجاڕیش لەهەستكڕدنیان بەكۆیلایەتی وا ئەزانن حوكمی باڕزانی ئەبەدییەوە هێلی سوڕی بۆ ئەكێشن و باسی كۆتایی هاتنی ویلایەتەكەی بەكوفڕێكی گەوڕە ئەزانن، تەنانەت ڕێز لەئیمزای خۆشیان ناگڕن لەسەڕ ئەو یاسانەی ڕێگا نادەنە باڕزانی تا هەتا سەڕۆك بێت، جا ئەگەڕ ئەوان لەباڕزانی بتڕسن یاخود بەزاتێكی موقەدەسی بزانن،لای خەڵكیتڕ باڕزانی نەزاتی موقەدەسە نەپۆستەكەشی تا هەتایە، چونكە یاسا ڕێگا نادات تا هەتا حوكم بكات.
لەماوەی رابردودا سەرجەم حزبەكەی پارتی بەسەركردایەتی و كادیرو ئەندامانەوە كەوتنەخۆ بۆ ئەوەی بارزانی لەپۆستەكەیدا بەناهەق بهێڵنەوە،ئەڵێم بەناهەق،چونكە هیچ هەقێكی بەسەر پۆستەكەو میللەتەكەشی نەماوەو لەجیاتی دو ویلایەت دوساڵی دیاریشی پێشكەشكرا و ئەبو خۆی شەرمی بكردایە داوای زیاتری بكردایەو ریگای نەدایە حزبەكەی بپاڕێتەوە بۆ دو ساڵیتر بیكەنەوە سەرۆكێكی ماوەبەسەرچو.
ئەو نەفەستەنگی و شەڕانگیزی و پیلانە ئیستخباریەكانیشیان بەكوشتنی سەرۆكی پەڕلەمانو ئەندامانو نوسەرو رۆژنامەونوسو هەڕەشەو چاوسوركردنەوە ونانبڕین و بەكارهێنانی قوتی خەڵك وەكو فشارێك بەسەر حزبەكانو هەوڵدان بۆ كڕینی ویژدانی هەندێ كەس، ئەمانە هەمویان ئیشارەتی دڵخۆشكەرنین بۆ ئەوەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی داهاتودا بەهەمان ئەو نەفەسەو بەدەمارگییری و بگرە زۆر توندتریش پارتی كەشێكی نائارام دروست نەكات تاڕادەی خوێنڕشتنی نەیارەكانیشی لەسەر شەقامەكاندا لەكاتی گەرمەی بانگەشەكانی هەڵبژاردندا.
بۆیە ئەترسم لەجیاتی ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختەی كە زۆربەمان چاومان لێیەتی ببێتە چارەسەر بۆ ئەو قەیرانە قوڵەی ئیستای سیاسی لەهەرێمەكەماندایە،كارەساتی گەورەتری لێبكەوێتەوەو خوێن شەقامەكانمان سور بكاتەوە.چونكە ئێستا كەسانێك سەر بەحكومەتی پارتی ودەزگای پاراستنیان ئامادەییان تیا بێت هەڵكوتنە سەر پەرلەمان و بەبڕیاری حزبەكەشیان دەست لەكەس نەپارێزن بەخودی سەرۆكی پەڕلەمان و سكرتێر و سەرۆكی فراكسیۆنە نەیارەكانیان لەسەر هەمواری یاسای سەرۆكایەتی، هەڵبەت مناڵو تاڵەكانیان لەرۆژانی هەڵمەتی هەڵبژاردندا زۆر شتی خراپتریان لێ چاوەرێ ئەكرێت، ئەبێ ئەوەشمان لەبیر نەچێت ئەمجارەیان هەڵبژاردنی سەرۆكەو لەوانەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانیشی تێبكەوێت، كەواتە پارتی نەدەست لەتەزویرو تەزویركاری هەڵئەگرێت بۆ زامنكردنی سەركەوتنی مەسعود و حزبەكەی، نەدەستیش ئەپارێزن لەكاندیدەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانیش، خۆ هێلكەبارانەكەی دكتۆر كەمالی سەید قادرمان بیر نەچۆتەوە، هیچ دوریش نیە كەشێكی خوێناوی بخوڵقێنن بۆ ئەوەی وەزعەكە بەلای خۆیان راكێشن، جا ئەگەر ئەمە لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا روبدات،ئەبێ دوای هەڵبژاردن چیبكەن ئەگەر حزبەكانیتر یا كاندیدێك پێش سەرۆكیان یا لیستەكەیان بكەوێت لەهەڵبژاردندا.
هیچ زەمانەتێك نیە پارتی بەو عەقلیەتە شەڕانگێزو بەو كۆیلایەتی سەركردەو ئەندامانی بۆ بارزانی وبنەماڵەكەی هەڵبژاردنێكی هێمن و ئارام بەڕێوە ببەن،بۆیە پێموایە ئەگەر بێتو حیزبەكان بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە بڕۆن ئەبێ چاوەڕوانی كارەساتی گەورە بن كە لەنەتیجەدا لێكترازانێكی گەورەو بگرە شەڕی ناوخۆشی لێبكەوێتەوەو ببێتە ئەمری واقیع، چونكە من دەمێكە وتومە ژیان لەگەڵ ئەو پارتیەدا لەم وڵاتەدا زۆر زەحمەتە..زۆر زۆریش،چونكە تۆ لەگەڵ حزبێك مامەڵە ئەكەیت كە نازانێت شەرم و ریسوابونیش چیە.سیاسەتكردنیش لای ئەوان وەكو شوتی فرۆشتنە بەقسەی وەزیرێكیان..سەرۆكی ئەو حیزبەش هەمو میللەت بەمەڕو ماڵات ئەزانێت، خاك خۆڵی كوردستانیش بە موڵكی بۆماوەی لەبابو باپیرانەوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست