كێسووكایەتى بە"قورئان"ە وە دەكات؟!
Monday, 15/07/2013, 12:00
هەر كاتێك هەواڵێك لە ڕۆژنامە جیهانى و ناوخۆییەكان سەبارەت بە سوكایەتیكردن بە"قۆرئان"ەوە بڵاو دەكریتەوە بە ببێئەوەى بەدواى سەرچاوەى سەرەكى هەواڵەكەدا بچن هەزاران كەس لە موسڵمانى جیهان دەرژێنە سەر شەقامەكان و بەهوتاف و هەڕەشە كردن داواى تۆڵە سەندنەوە لە بكەرانى دەكەن، كە هەندێ جار ئەم ڕوداوانەش قو ربانی و كارەساتی گەورەی بەدوا دا دێت،بەڵام بە درێژایی مێژووی ئیسلام،موسڵمانان بە بەردەوامى سوكایەتى بە ئاینە ئاسمانى و ئەرزییەكانى میللەتانى تر دەكەن،وەك چۆن دەسەڵاتە سەلەفییەكەی سعودیە چەندین جار ئەم كارە ناشایستەیەی دووبارە كردوتەوە،كەچی نە مەسیحییەكمان بینی بڕژێنە سەر شەقامەكان و نە جولەكەیەكیشمان بینی مزگەوتێك بتەقێننەوە و هەڕەشەی سەربڕین لە موسڵمانان بكات.سەیرە! بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان،پەیكەرێكی مەزن و مێژوویی وەك "بوزا"ی تەقاندەوە كە مێژووەكەی بۆ 1400 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەراِیەوە كەچی هیندییە ك و چینییەك و بۆرماییەكمان نەبینی بێنە سەرشەقامەكان و نەفرەت لە ئیسلام و موسڵمانان بكەن، كەچی موسوڵمانان رۆژانە بەهەزاران جار سوكایەتی بە مەسیحییەت و جوولەكە دەكەن و بەنەوەى بەراز و مەیمون "ابناو القردە و الخنازیر"ناوزەدیان دەكەن، هەموو رۆژێكیش بە ملیۆنەها جار لە نوێژەكانیاندا دەڵێن: " غَیْڕ الْمَغْچُوبِ عَڵیْهِمْ ۆلا الچَّالِّینَ "،كەچی ناڕەزایی مەسیحی و جولەكەیەك نابینی دژ بە ئیسلام و ئەو تانە و تەشەرە ناشرینانەی كە موسڵمانان دژ بە ئاینەكانى تر پیادەی دەكەن.ئەم حاڵەتەش ئەوەمان بۆ شكرا دەكات كە موسڵمانان تاچ ئەندازەیەك لەبیركردنەوەو تێفكرینیاندا خاوەن رەهەندێكی ناعەقڵانی و سایكۆلوژیەتێكی شێواوو توندرەوین،كە لە بەرامبەر ئەویدی پیادەی دەكات. هەر بۆیە موسڵمانان بە تەنها سوكایەتی بە ئاینی میللەتانى تر ناكەن ، بەڵكو زۆرجاریش سوكایەتییان بە قورئانەكەی خۆشیانەوە كردووە،بە تایبەتی لەدواى مردنی پێغەمبەرەكەیان ، كە ململانێیەكی سەخت لە نێوان موسڵماناندا هەڵگیرسا ئەویش بە هۆی فرە خوێندنەوەی قۆرئان،كە لە نێوان خەڵكی حومس،كوفە و دیمەشقدا روویاندا و هەر یەكەیان خوێندنەوەكەی خۆی بە راست دەزانى تا سەرەئەنجام لە سەردەمی عوسمانى كوڕی عەفان قورئان كۆ كرایەوە و باقی نوسخەكانى تری قۆرئانیان سوتان، ئێستاش تەنها دەقی عوسمان لەبەردەستى موسڵماناندایە! لێرەدا بواری ئەوەمان نییە باس لە مێژووی قۆرئان و كۆكردنەوەیی و مەسحەفە جیاوازەكانى تری بكەین ، كە زەید كۆیكردەوە و سەرەئەنجام زەرەرێكی گەورەیان بە قۆرئان گەیاند و بەشێك لە ئایەتەكانى لە ناوچوون ، وەك سورەتی ئەلئەحزاب كەكاتى خۆى بە ئەندازەی سورەتی ئەلبەقەڕە دریژ بوو، كە لە سەردەمی ئەبوبەكردا پارێزراو بوو،هەر بۆیە خەلیفە عوسمان بە زمانى قوڕەیش نوسیەوە و باقی نوسخە جیاوازەكانى ترى قۆرئانى سوتاند.ئەمە یەكەم سوكایەتیكردن بوو بە قورئان وپیرۆزییەكانى موسولمانان، پاش كوژرانی خەلِیفە عوسمانیش "مەروان بن الحكم"نوسخە قورئانیەكەی "حەفێە"شی سوتاند كە دەقیكى مەوسووق ودەستكارینەكراوبوو. پاشان حەجاجی كوڕی یوسفی سەقەفی كە زور دڵسۆزانە لەپێناو بەرژەوەندی دەوڵەتی ئەمەوییدا كاری دەكرد ,كەوتە تەعدیلكردنی دەقەكانى قورئان كە سەجستانی لە كتێبی "المێاحف"دا باسی دەكات.
سەبارى ئەمانەش ململانێی سەخت و خوێناوى نێوان عەلی و معاویەش لەسەر دەسەڵات و خەلافەت،سەربازەكانى مەعاویە چەندین جار سوكایەتییان بەقورئانەوە كردووە كە چۆن لاپەڕەكانى قۆرئانیان دەكرد بە نووكى شمشێرو ڕمەكانیان بۆ ئەوەی خۆیان لەهێرشى عەلى بپارێزن. ئەمە جگە لەوەى كە لەسەردەمی وەلیدی كوڕی یەزیدی عەبدولمەلیكیش سوكایەتی بە قورئانەوە كراوە.
تەفسیری قورتبی، تەبەری ، ئەلبوغەوی، ئیبن قوتەیبە و مەساحیفى سەجستانی باسی تەحریفكردنوو دەستكاریكردنی مەسحەفی عوسمانى كردووە كە لەسەر دەستی حەجاجدا روویانداوە. ئایا موسڵمانان ئاگایان لەو هەموو سوكایەتیكردنەیە كە خودی خۆیان بەرامبەر بە قورئان كردوویانە كە لەسەر دەستی خەلیفەكانى ئەمەویدا روویانداوە؟
نابێت ئەوەشمان لە یاد بچێت كە تاكە شتێكیش دەسەڵاتى ئەمەویەكان بۆیان بە جێ هێشتین مزگەوتی ئەمەویە بوو كە ئەوەش خۆیان درووستیان نەكردبوو، بەڵكو پێشتر كەنیسە بووە و پێش ئەوەش پەرستگایەكی بتپەرستی بووە. كاتێكیش عەباسییەكان دەسەڵاتى ئەمەوییەكانیان رووخاند و پەلامارى دەوڵەتى سووریایاندا ئەو مزگەوتەیان كردە تەویلەی ئاژەڵەكانیان.
لەدواى رووخانى رژێمی بەعسیشەوە چەندین جار لە لایەن خودی موسڵمانانەوە سوكایەتی بە قۆرئان كراوە و كاتێكیش كە شیزۆفرینیای جیهاد و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە حۆر یەكانی بەهەشت لەلایەن میلیشیا تیروریستە ئیسلامییەكانەوە چەندین مزگەوت وپەرستگاى پیرۆزیان تەقاندەوە و بە دەیان كتێبی قورئانیشى تێدا سووتا.
سەرەڕای ئەو هەموو سوكایەتیەی بە قورئان و مزگەوت كراوە، كە چی موسڵمانان چاویان لەئاست ئەم راستییە مێژووییەدا كوێربووە!!.
پێوویستە موسڵمانان واز لەو نیفاقە بهێنن كە دەڵێن مەسیحی و جولەكە وعیلمانییەكان وغەیرە موسوڵمان سوكایەتی بە قورئانەوە دەكەن!!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست