ئيشۆ مه‌سيحی نهێنيه‌كانی سه‌رباز هه‌ورامی و بارزان بارزانی ئاشكرا ده‌كات

Wednesday, 09/05/2012, 12:00


زۆر جار باسی ديارده‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانی كه‌سه‌ نزيكه‌كانی نێچيره‌ڤان بارزانی ده‌كرا، نه‌ده‌هات به‌ خه‌يالمدا كه‌ ئه‌وان ديارده‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی و (سيكي) به‌و شێوه‌يه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت خۆيان بۆگه‌ن و پيس كردبێت، تا ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك چوومه‌ لای فه‌همی مه‌تی سۆلاقه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پيشووی ناحيه‌ی غه‌نكاوه‌ ئه‌وه‌يش بێزاری خۆيی ده‌رده‌بڕی كه‌ عه‌ينكاوه‌ له‌ شارێكی جوانی مه‌سيحی و پێكه‌وه‌ ژيان بۆته‌ سه‌نته‌ری به‌دره‌وشتی به‌رپرسان به‌تايبه‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانی و دارو ده‌سته‌كانيان.
به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستام سه‌ردانی مام پۆلسم كرد ئه‌وه‌يش گووتی هه‌رچيان گووتوه‌ راسته‌ كه‌ميان گووتيه‌ زياتريان لێوه‌شايته‌وه‌.
تا ئه‌وه‌ی شێرزاد مه‌تی ئه‌وه‌يش زۆر نيگه‌رانی وناره‌زايی خۆيی و باوكی ده‌ربری كه‌ له‌سه‌دا ٢٠ خانوه‌كانی عه‌نكاوه‌ بۆته‌ شوێنی رابواردنی به‌رپرسانی پارتی و كوره‌كانی مه‌سعود بارزانی و نێچيره‌ڤان و براكانی و نووسينگه‌كه‌ی.
شه‌وی رابردوو له‌ عه‌نكاوه‌ ئيشۆ مه‌سحی به‌ده‌م خواردنه‌وه‌ی مه‌يه‌كه‌يەوه‌ زۆر نهێنی بۆ ئاشكراكردين كه‌ سه‌رباز هه‌ورامی به‌رپرسی نووسينگه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی و بارزان لوقمان بارزانی چۆن بۆماوی ٤ سال خانوه‌يه‌كيان گرتووه‌و ئه‌وه‌يان له‌لای خۆيان داناوه‌ تا خزمه‌تيان بكات له‌ كاتی ڕابواردندا.
ئيشۆ ئه‌و خزمه‌تكاره‌بوو كه‌ماوه‌يه‌ك له‌لای دكتۆر محمه‌د ئيحسان خواردنی دروست ده‌كرد و كاره‌كانی ديكه‌ی مه‌وعيد خانمانی بۆ ساز ده‌كرد، ماوه‌يه‌كيش هه‌مان خزمه‌تكاری و بۆ سه‌رباز هه‌ورامی و بارزان لوقمانی بارزانی برازای مه‌سعودی كردووه‌ له‌ عه‌نكاوه‌ كه‌ (داليای) به‌ناو راويژكاری نيچيره‌ڤانيان تيا ده‌حه‌سانه‌وه ‌و كاته‌ خۆشه‌كانيان له‌وێدا به‌سه‌ر ده‌برد، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ زۆرجار (سليڤانا و ته‌لار) ئه‌وانيشيان ده‌گه‌يانده‌ ئه‌و ماله‌ خۆشه‌ بۆ كانی رابواردن.دواتريش ئه‌وانيش كرانه‌ راويژكارو به‌ريوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌كه‌ی هه‌ولێر
ئيشۆ ئه‌وه‌نده‌ نيگه‌ران بوو له‌و ساڵانه‌ی كه‌ به‌و شێوه‌‌يه‌ به‌سه‌ر بردبوو، گووتی: رۆژ نه‌بوو سه‌رباز هه‌ورامی شه‌وانه‌ و نيوه‌رۆان بۆ دوو ساعاتێك ئافەرت نەهێنێتە ئه‌و ماڵه‌وه‌.
ئيشۆ گووت: ئه‌مانه‌ به‌لامه‌وه‌ ئاسايی بوو چونكه‌ له‌ عه‌ينكاوه‌ش نه‌يانكردايه‌ هه‌ر ده‌يانكرد،به‌لام ئه‌وه‌ی پێم ناخۆشه‌و له‌ دلم ده‌رناچيت، ده‌يانجار من و ئيدريسی نوسينگه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ كابينه‌ی ٤ و كابينه‌ی ٥ سه‌دان جار ئافره‌تمان گه‌ياندۆته‌ ناو بيناكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران ئه‌وه‌ی كه‌ شوێنی سه‌رباز هه‌ورامی بوو به‌رامبه‌ر بيناگه‌وره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران له‌ناو ديوه‌كه‌ خۆی له‌ كاتی ده‌وامدا زۆرشتی نه‌شياوی ده‌كرد، به‌چاوی خۆم نه‌ك هه‌ر سه‌رباز هه‌ورامی به‌لكو بارزان و هيمداد بارزانيش هه‌مان كاری‌ به‌دره‌وشتيان له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كانی نووسينگه‌ی نێچيره‌ڤان ئه‌نجامداوه‌.
له‌وه‌ش كاره‌ساتر ئه‌وه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم سه‌رباز هه‌ورامی بۆ يه‌ك سه‌عات رابواردن پارچه‌ زه‌وی ٢٠٠ مه‌تر و بگره‌ جارێكيان ٣ دۆنم زه‌وه‌ی دايه‌ دايك و كچێك كه‌ته‌نها ٣ سه‌عات له‌لای مابوونه‌وه‌.
ئيشۆ مه‌سحی زۆرشتی ديكه‌ی دركاند، كه‌ جێگای گومانبوو،گووتی: جارێكيان دوو خانمی زۆر جوان وناسك و ره‌شيقيان هێنايه‌ عه‌نكاوه‌، پاش سه‌عاتيك به‌ چاوی خۆم سه‌رباز هه‌ورامیم بينی ده‌رگای بۆ نيچيره‌ڤان بارزانی كرده‌وه‌ ئه‌و هاته‌ ناو ديوی ئه‌و دوو كچه‌ جوانه‌وه ‌و پاش سه‌عاتێك ئه‌ويش رۆیشت..كاتي كچه‌كان ته‌واو بوون يه‌كی جانتايه‌كی بچوك وه‌ك دياری پێنادرا، زۆرم مه‌به‌ست بوو بزانم نێچيره‌ڤانيش چه‌نده‌ بۆ رابواردن سه‌رف ده‌كات ، به‌ هيمنی به‌ دواينداچووم زانيم كه‌ يه‌كی ٢ ده‌فته‌ر دۆلاريان بۆ سه‌رف كراوه‌.
ئيشۆ ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ سه‌ركيس ئاغاجانيش به‌ هه‌مان شێوه‌ رابواردنی ده‌كرد به‌ڵام به‌ پاره‌ی زۆر..واته‌ ئيدريسی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران و ئيشۆ به‌ هاوكاری يه‌كترخانمانيان بۆ نيچيره‌ڤان بارزانی سه‌رباز بارزان هيمدا بارزانی بردووه‌.
ئيستا كاره‌سات له‌وه‌دايه‌ دوای ئه‌و هه‌موو تاوان و دزيی و رابواردن و له‌شفرۆشی و گه‌نده‌ڵيانه‌ نيچيره‌ڤان بارزانی سه‌رباز هه‌ورامی له‌ شوێنی خۆی داناوه‌ته‌وه‌ به‌ پله‌ی راوێژكار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە