کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەرن با دابنیشین نەک کۆبینەوە

Tuesday, 19/05/2015, 19:14


کۆبوونەوە تا ڕادەی وەڕس بوون لە خۆتان و کۆبوونەوەکانتان ، دابنیشین بۆ بڕیاردان لەسەر دەستوور :
١ - بۆ کورد نەک بۆ حیزب
٢ - بۆ بەڕێوە بردنی وڵات بە پێی دەستوور
٣ - بۆ دەرباز بوون لە هەموو قەیرانەکان بە پێی دەستوور
٤ - بۆ دۆزینەوەی چاکترین ڕێگا بۆ سەربەخۆیی بە پێی دەستوور
کە هاتین بۆ دانیشتن دەروازەکان و پەنجەرەکان بخەینە سەرپشت لە ڕووی میدیادا ، پاسەوان نەهێنین خەڵکی دووڕوو و چەواشەکار نەهێنین بیروو باوەڕوو حیزبەکانمان لە دەرەوە بەجێ بهێڵین وەک بەرپرس و سەرکردەو دەسەڵاتدار نەیەین بۆ دانیشتن چونکە هەموومان کوردین ، بۆ کورد بین دەست بخەینە دەستی یەکەوە وەک کورد نەک وەک نەیاری حیزبی و مەزەب و بیروباوەڕ ، هەر لە سەرەتاوە دوای سەر دانەواندن بۆ سەربازی ونمان بۆ خوێنی ڕشاوی یەکە یەکەی ڕۆڵەی نەتەوەکەمان بۆ بەناهەق ڕژاوی خوێنی هەزاران ساڵ پێش ئێستا تا دەگاتە دەرسیم و خوێنی قازی و هاوەڵانی و بە کۆمەڵ شەهید بوونی بوردومانی هەڵەبجەی یەکەم قەڵادزەو گەڵاڵەو هەڵەبجەی دووهەم و شێخ وەسان و سەوسێنان و گۆپتەپەو عەسکەر و ‌قەڵاچۆکردنی بارزانیان و ئەنفالە بەدناوەکان ، پاشان سوێند بخۆین بە هەرچی باوەڕی ئاسمانی و زەوی هەیە ئەم دانیشتنە بۆ بەرژەوەندی سەدا سەدی نەتەوەی کورد بێت ، بڕیار بدەین کە دەستوور دوور بێت لە سازان و ڕێکەوتنی حیزبی وبازدان بەسەر خزم خزمێنەو بنەماڵەو خێڵەکێتی و چاو بکەن لەو وڵاتانەی گەیشتوونەتە پۆپەی زانست و پێشکەوتن لە کاتێکا چەند سەدەیەک تێپەڕناکات لە دەوڵەتداریان وەک ئەمەریکا و ئێمەی کوردیش چەند هەزار ساڵێکە لە سەر ئەم خاکە ژیان بەسەر دەبەین ، بەڵام نەمان توانیوە هەنگاو بنێین بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەت ، کاتێ چاو ئەبڕینە ئەو وڵاتانە بۆ بەدەست هێنانی کۆمەک و پشتیوانی ئەوەمان لە بیر کردووە کە خۆمان لە سەرەتای سەرەتاکانی پشتیوانی کۆمەک بەیەکترمان تێدانیە و هەریەکەمان بەستراوینەتەوە بە لایەکی داگیرکەری کوردستان و شانازیش بەو جۆرە پەیوەندییە گوماناویانەوە دەکەین ، ئەوەندەش بە گومانین لەیەکتری وەک کورد ئەترسین لەوەی فەرمان ڕەوایەتیەکمان هەبێت لە شێوەی ئەمەریکاو سەرۆکێکی بوکەڵەمان هەبێت ناهەقیش ناگرم چونکە پەروەردەی ژیانی بەیەکەوییمان بە خۆمانەوە نەدیوەو نەتەوەکەمان لە ڕووی کردەیی خۆبەڕێوە بردنەوە بازی نەداوە بەسەر خێڵەکێتی و بە ناشکوری ناڵێم هەندێک لە کەسایەتیە دیارەکان هەم خۆیان خەڵکیش هاندەدەن ئەو دەمارە دواکەوتووە خێڵەکییە ببووژێننەوە بۆ مانەوەی خۆیان ، داخوازیم ئەوەیە دانیشتنەکەمان با نازناوی تێدا نەبێت و ناوی سیانی پێوە بێت ، بۆیە گەلی برا دەستوور بەهەند وەربگرن کێشەی هەموو خەڵکی کوردستانە لە چنگی حیزبی دەربهێنین و نەهێڵین لە پشتی پەردەوە سازانی لەسەر بکرێت بۆ بەرژەوەندی حیزبی و تایبەت ، گەر دەستوور بۆ خەڵک و لە خزمەتی خەڵکدا نەبێت :
١ - فەرمانڕەوایی لە خزمەتی حیزبا دەبێت
٢ -سوپای حیزب هەر وەک ئێستا دەمێنێتەوە 
٣ -داهاتوو پارەو سامان وەک ئێستا ناڕوون و تاڵانکراو دەبێت
٤ -ئابووری کوردستان لە ئێستاش خراپتر دەبێت 
٥ - ئازادیەکان سنووردارتر دەکرێن 
٦ - گەمە پێکراو دەبین بەدەستی داگیرکەرانەوەو لەسەر پێی خۆمان ناوەستین
٧ - سەربەخۆیی لە قسەی زل و بریق و باق تێناپەڕێن
٨- هاو خەمی و پشتیوانیمان بۆ پارچەکانی تری کوردستان لە درۆو دەلەسە و خۆ نواندن تێپەڕ ناکات



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە