سه‌رانى كورد مێژو نه‌فره‌تیان لێ ده‌كات
Sunday, 24/01/2010, 12:00
گومانى تێدا نیه گه‌لى كورد به‌درێژاى مێژو خاوه‌نى چه‌ندین كه‌سایه‌تى شۆرَشگێڕو خاوه‌ن ئه‌زمون ودڵسۆز به‌خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ى هه‌بوه یه‌كێك له‌و سه‌ركرده به‌توانو به ئه‌مه‌كانه بۆ دۆزى كورد پێشه‌وا (قازى محمد) ه .
ئه‌م زاته سه‌ربارى شۆڕشگێرى به تواناش بوه له بوارى فه‌رهه‌نگداكه به‌بێ موچه بۆته سه‌رۆكى فه‌رهه‌نگى ئه‌و ناوچه‌یه ، هه‌رده‌م لایه‌نى هه‌ژار و جوتیارانى به‌رنه‌داوه له‌ناو گه‌له‌كه‌یدا ژیاوه . هه‌موو كات زمانى ڕه‌سه‌نى كوردى به‌لاوه پیرۆز بوه وته‌یه‌كه به‌نرخى هه‌ی ئه‌ڵێت زمان پێناسه‌ى گه‌له .به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركرده‌و بن كردانه‌ى هه‌رێمه‌كه‌ى له‌مه‌ڕ ئێمه هه‌ر ناتوانین یه‌ك خاڵ بدۆزیته‌وه كه وێك چو بێت له نێوانیاندا ، له ڕاستیدا كوفره گه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تیه بشوبهێنین به‌مان كه هه‌مو ئیش وكاریان بۆته دزى خۆ فرۆشى و بگره خاك فرۆشى و خیانه‌ت له گه‌له‌كه‌یان .
گه‌ر بێن هێندێك جیاوازى باس بكه‌ین ده‌بینین ته‌نها خالێك نیه نه‌بێته جیاوازى :
له كاتێكدا كه سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ به عه‌ره‌بى وتار ده‌خوێنێته وه كه‌چى پێشه‌وا قازى محمد ئه‌لێت پێویسته زمانى كوردى زمانێكى ڕه‌سمى بێت له ناو هه‌مو فه‌رمانگه و قوتابخانه‌كاندا .
له‌كاتێدا پێشه‌وا قازى محمد له ماوه‌ى 120 ڕۆژدا كتێب و خوێندنى كرده كوردى به‌ڵام لو هه‌رێمه‌كه‌ى لاى ئێمه كتێبى قوتابخانه‌كانیان هێنده ناشیاو كردۆته كوردى كه هه‌زاره‌ا هه‌ڵه‌ى زمانه‌وانى و بێ سه‌ره وب به‌ره‌ى پێوه دیاره و هێنده‌یان قوتابخانه‌ى به‌زمانه بێگانه‌كان كردۆته‌وه ، خه‌ڵكه فه‌قیرو هه‌ژاره‌كه نه‌بێت له قوتابخانه كوردیه‌كاندا ناخوێنن ئه‌ى ئافه‌رم بۆ نه‌فامى بۆ نه‌فامى و نه‌زانى سه‌رانى كورد خیاه‌تكاریان به‌ڕاستى له خۆتان دێت !!
له‌كاتێكدا ئه‌م زاته خۆى به یه‌كێك له هاونیشتمانانى ده‌زانى و هه‌رگیز خۆى به‌دور نه‌ده‌گرت له هه‌ژارو ڕه‌ش و ڕ‌وتى گه‌له‌كه‌ى . به‌ڵام سه‌ركرده‌كانى ئێمه ته‌نها كاتی هه‌ڵبژاردن كه پێویستیان به ده‌نگى هه‌ژاران ده‌بێت ده‌چنه ناویان و به نیازى كڕینى ده‌نگیان !
له‌كلتێكدا ئه‌م زاته سوێندى خوارد كه هه‌رگیز به‌ره‌ى گه‌ل به‌رنه‌دات و خیانه‌ت له گه‌له‌كه‌ى نه‌كات تا ئه‌و كاته‌ى له‌سێداره درا كه‌چى سه‌رانى كورد له‌م هه‌رێمه‌دا شانازى به خیانه‌ت و هێنانى میت و ئیتلاعات و به‌عس و به‌ردانیان وه‌ك سه‌گى هار له گیانى هه‌زاران كوردى به‌شه‌ره‌فى ئه‌م ده‌ڤه‌ره و به‌رگرى كردن له كورد كوژه به‌عسیه‌كان و شایه‌تىدان بۆیان و پشتگیرى كردنیان به جۆرێك تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نیه به‌عسیه‌كان بێ به‌ش بكرێن له به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن و به‌رگرىكوێرانه بێ گوێدانه ئه‌و هه‌مو كاره‌ساتنه‌ى كه به‌سه‌ر كوردیان هێناوه و وواژو نه‌كردنى له‌سه‌ر حوكمى له سێداره دانیان ڕۆژانه‌ش منه‌تى شۆڕش به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له هه‌ژاره‌دا ده‌كه‌ن كه هیچ گومانى تێدا نیه كه ئه‌مانه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه‌كانیندا چه‌ندین كارى لو جۆره ئه‌كه‌ن بێ شه‌رم كردن !!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست