وەڵامێك بۆ عەباس محمود لە خانەقین

Tuesday, 14/06/2011, 12:00



لە ڕۆژى 11/6/2011 بابەتێكتان بڵاو كردۆتەوە بە ناونیشانى رەخنە و هەندێ ناوتان زڕاندوە و ناوى منیش لە زنجیرەى 10ى ئەو ناوانە یە بەڵام خۆشحاڵم چاوێكى باش بخشێنێت بەو زانیاریانەى كە لە سایتى بەڕێز كوردستان پۆست داتان بەزاندووە و ئەگەر هاتو سەلمانتان كە من كارگەى بلۆكم هەیە ئامادەم بۆ هەر رەخنەى زیاترى جەنابتان , بەڵام كاك عەباس ئەو زانیاریانەى كە تۆ ناردوتە بۆ ئەو سایتە بەرێزە دوورن لە ڕاستیەوە و بى بنەمایە و بوختانە ,
و بۆ زیاتر زانیاریتان مامۆستا محمد پیروەلى لە خانەقین لە ساڵى 1970 تاوەكو ڕۆژى ئەمڕۆ لە خزمەتى كورد و كوردستاندا بوە و وەكو پیشەكەى خۆم كە مامۆستای سەرەتاییە خزمەتى منداڵە چاو گەشەكانى ئەم وڵاتەم كردووە وشە و ئەدەبى كوردى فیریانم كردووە و لە حەفتاكانەوە تاوەكو ئەمڕۆ سەرەراى دەربەدەرى و ئاوارەیى و مەینەتى ودەست بەسەرى لە خوارووى عیراق بە خیزانەوە و دواتر ئاوارەى شارى كەلار كرام چونكە هەمیشە بەردەوام بوومە لە كاركردن لە ریزەكانى ریكخستن و پێشەرگایەتى و بۆ چركە ساتێك خۆمم نەفرۆشتوە بە هیچ كەسێك و هەمیشە لە بەرگرى بوومە بۆ خزمەت كردنى كورد و ڕێبازى كوردایەتى و لە هەمان كاتدا تەنها ئامانجم سەربەرزى كورد و كوردستان بوە نەك وەرگرتنى زەوى و خانو و پاداشد كرنم لە لایەن هەر كەسێكەوە بۆیە ناو زڕاندنى خەڵك هەروەها ئاسان نیە و دووبارە دەیڵێمەوە هەر كەسێك هەر بەڵگەیەكى بوو كە من لە شارى خانەقین سود مەند بوومە ئامادەى رەخنەى زیاترم بۆیە كاك عەباس بەخۆدا بچۆرەوە حەقە داواى لێبوردنم لى بكەى چونكە تۆ زۆر بەهەڵە ناوى منت زڕاندووە زۆر بێشەرمانەیە بوختانێگى گەورەت بۆ من هەڵواسیوە چونكە كەسایەتى من دوورم لە دروست كردنى كارگەى بلۆگ و هتد تەنها و تەنها من پیشەم مامۆستایە بۆ خزمەت كردن نەك وەرگرتنى ئیمتیازاتى نا شەرعى .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە