لەسەرەتاى ساڵى 1979 بوو خێزانم پێك هێنا لەگەڵ پەخشانى ئامۆزام من وپەخشان هیواخواز بووین خواى گەورە منداڵێكمان پێ ببەخشێ ئەوەبوو خواى گەورە كورٍێكى جوانى پێ بەخشین وماڵەكەمان ئاوەدان بۆوەو بووم بەباوك لەخۆشیان نەمدەزانى ناوى چى لێبنێم پاشان هەردووكمان كۆك بووین لەسەر ئەوەى ناوى بنێین زانا ناومان نابەوناوەوە...