نەعلەت لەوكەسەى كەدەنگتان دەداتێ !
Tuesday, 16/06/2009, 12:00
لەسەرەتاى ساڵى 1979 بوو خێزانم پێك هێنا لەگەڵ پەخشانى ئامۆزام من وپەخشان هیواخواز بووین خواى گەورە منداڵێكمان پێ ببەخشێ ئەوەبوو خواى گەورە كورٍێكى جوانى پێ بەخشین وماڵەكەمان ئاوەدان بۆوەو بووم بەباوك لەخۆشیان نەمدەزانى ناوى چى لێبنێم پاشان هەردووكمان كۆك بووین لەسەر ئەوەى ناوى بنێین زانا ناومان نابەوناوەوە كەلەئایندەیا ببێ بەزانایەكى دیار خزمەتى كوردستانەكەى بكات هەمووكات كاكە زانام لەبەرچاو بوو بەتایبەتى ئەوكاتانەى كەلە دائیرە بێكار دەبووم خۆزگەم دەخواست زوو دەوامم تەواوبێ و زوو بچمەوەو تێرتێر لەباوەشى بكەم وماچى بكەم چونكە بەشێوەیەك هۆگرم بوو بوو كە بەبێ یەكتر نەدەحەواینەوە بەتایبەتى ئەوكاتانەى كەدەگەرامەوە كاكەزانا گەورەبوو ناردمانە بەر خوێندن زۆر دڵمان پێوەى بوو تادەهاتەوە دڵمان هەرلاى بوو دڵمان هەزار خورپەى دەكرد خۆئەگەر تۆزێك دواكەوتایە لەگەرانەوەى بۆ ماڵەوە زۆر مشەوەش دەبووین قۆناغەكانى سەرەتایى زۆر بەسەركەوتوویى تەواو كرد پاشان گەیشتە ناوەندى لەوێش زۆر سەكەوتوو بوو كەمامۆستاكانیم دەبینى مەدحى زیرەكى كاكەیان بۆدەكردم شانازیم دەكرد كەكورێكى زیرەكم هەیە رۆژێك لەرۆژان دڵم نەدەهات قسەیەكى ناخۆشى لەگەڵ بكەم هیچ كاتیش دڵم نەشكاندووە و هەرپێداویستیەكى هەبوایە بۆم جێ بەجێ دەكرد كورێكى زۆر لەسەرەخۆبوو كورێك بوو كەبووبووە هۆى خۆشەویستى برادەرەكانى بەڵام نەیان هێشت خوێندن تەواو بكات بەهەزار داخەوە لەرۆژە شومەكەى 31ى ئاب لەرۆژە خیانەتكارە گەورەكەى پارتى گوللەیەكى كوێرسەرى كاكە زاناى پێكا ئەوگوللەى كەكورانى بارزانى گڵاو لەخۆشى هاتنەوەى داگیركەرو دوژمنى كورد تەقەى خۆشیان دەكر لەحەوشى ماڵەكەمان كاكەزاناى رۆڵەى دایەو بابەى بۆهەتا هەتایە لێساندینەوە ئێستاش چاومان هەر لەرێگایە كاكە بگەڕێتەوە دایكە جگەر سووتاوەكەى تائێستاش جلى رەشى فرێ نەداوە منیش هەمووكات تەنانەت ئێستاش كەناوى دێنم فرمێسكى بەخوڕبەچاوانم دادێتە خوارێ !!!!!
ئاى كاكەگیان چەندین خۆزگەت لەگەڵ خۆتدا بردە ژێر گڵ ! ئێستاش بەخەیاڵى هاتنەوەى تۆوە دەخەوین هەركاتێك برادەرەكانى دەبینم كزەم لەجەرگەوەدێ ! خۆزگە من بوومایە لەجیاتى تۆ كاكەگیان !
وەسیەت بێ كەمردم نەگەیشتمە كاتى هەڵبژاردن توخوا دەنگ مەدەن بەپارتى بیرتان بێتەوە كەچى بەسەر ئەم میللەتە هێنا قێز لەخۆم دەكەمەوە كە دەیان بینم هیچ دەسەڵاتیشم نیە ئەى بۆ یەكێتى بۆتە هاوپەیمانى بیرى چوو چەندین پێشمەرگەى بەژێر زنجیرى دەبابەوە بوو هەرگیزچاوەروانم نەدەكرد یەكێتى هاوپەیمانى لەگەڵ ئەو حزبەخائینە بكات پێكەوە ەیەك لیست دابەزن دەمەوێ لەكۆتایدا بڵێم دەنگدان بەهەركامێكیان بیرچونەوەى خیانەت ورووسپى بوونى رژێمى لەناوچووە مێژووش نەفرەت دەكا لەوەى كەدەنگ بدا بەهەركامێكیان گەردەتانەوێ گیانى شەهیدان ئاسوودەبێ دەنگیان مەدەنێ هەرچى خزمەت كردنە بەمیللەت نایكەن هەر خەریكى خۆدەوڵەمەند كردنن خەڵكیش هەرچى بەسەردێ كەیفى خۆیەتى دەنگ بدەن بەچراى دوارۆژى گەلى كورد لیستى گۆڕان لیستى خەبات وپێكەوەژیان لیستى نەفرەتكارى خیانەت لیستى كاك نەوشیروان بەرەوهاتنەدى تاكە ئاواتم كەدەرنەچوونى لیستى كوردستانیە ....................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست