کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردانێكى بێ تانەى سەرۆك! كە وێنەكانى هەوال خۆیان دەئاخڤن ..

Tuesday, 08/06/2010, 12:00


دەزگا چلكاوخۆرەكانى راگەیاندنى پدك زۆر بە گرینگى روانیانە سەردانە نا سەركەوتوانەكەى مەسعود و شاندەكەى پدك كە وەك سەرۆكى هەرێم سەردانى توركیا دەكات كە ئەمەش مافى خۆیانە لە بەر ئەوەى سەرادنەكەى بۆ توركیا وەك بنەمالەى بارزانى پێشوازى لێكرا، كە ئەمەش لە رووى دیبلۆمسیەوە كەرامەت شكاندنێكى بێ وێنەیە نەك وەك سەرۆكى ولاتێك,كە ئەمەش لاى چلكاوخۆرەكانى بنەمالەى بارزانى ئاسایى یە و پاساوى خۆى هەیە، بەلام لاى خەلكى رۆشنبیر و خێندەوار ئاماژەیەكى ترسناكە، كە دەبوایە سەردانەكەى بپچرندایایەو داواى رونكردنەوەى ئەم رەفتارەى ناشیرنەى لە توركەكان بكردایە كە بۆ ئالاى ولاتەكەیان لا هەلنەدراوە.
بەلام خۆ گەر مەسعود وەك سەرۆكى كۆمپانیایەك یاخود تیپێكى تۆپى پێش بچوایە هەر ولاتێك بە توركیاشەوە دەبوایە ئالاكەى مەسعود لەگەل ئالاى ۆلاتەكەى ئەمان بلەنجایەوە ، بۆ سەلماندنى رێزگرتن و هاویەكسانیبوون لە بەرامبەر میوانەكەیان كە گوایە داوەتى فەرمیان كردووە، بەلًام ئەمە تۆلەى خۆ بەزل زانینى مسعودە بەرامبە بە توركەكان لە رابردوودا .
ك تیڤى زۆر بێشەرمانە و خۆشبەختانە سەردانەكەى سەرۆكەكەیانى و شاندى پدكى پەخش دەكرد كە دركیان بە پۆتەكەى سەرۆكەكەیان نەدەكرد، كە لە هەموو وێنەكان جگە لە سە ردانەكەى مەسعود نەبێت بۆ سەفارەتى عێراقى كە ئالاى عێراقى لێبوو، ئەوانى تر گشتى رازاوە كرابوو بە ئالاو ئارمى توركیا، كە لە دوا سات رۆژنامەنوستكى تورك پرسیارى ئاراستەى مەسعودى گەمژە كرد بۆ ئالاى ولاتەكەى بەرز نەكراوەتەوە كە لەدواى ئاورێك ؟ من ئێسستا بزانم:ئەى بۆ جورئەتت نەكرد و بلێى هەمان پرسیار لە وەزیرى دەرەوەى ولاتەكەت بكەو ئەم لە ئێتیكێتى دیپلۆماسى دەزانێت؟ ئەى تۆ خۆ لە ئاسمان نەهاتیتەخوارەوە؟ بەیەكێك لە دەرگاكانى سالەكە چوویتە ژوورەوەو ئەى بۆ ئەو كاتم پرسیارت نەكرد،یاخود هەر پلانى سەدانەكەت دەبووایە بەو سوكیە بەرێووە بچێت ، ئەى سەرۆكى دەزگاى بەناو ئاژانست بۆ چیە؟ ئەى كەریمى هەڤالى شێخ زانات وەزیرى ناوخۆت بۆ چیە ؟ تەنها بۆ كوشتنى كورى كورد و رۆلەكانیان؟؟
داوا لە بەرهەلستكاران(ئۆپۆسییۆن) دەكەم كە تانەیان نەبێت لەسەر ئەم سەردانە ئابۆبەرانەیە ، خۆ گەلى كورد نەخەوتووەو دەبینبَت ، دەبێت گەل خۆى دادوەربێت كە كێ هەمبانەى دەرۆیەو گەلى فرۆشتووەو كێ راستگۆیەو گەلى شكۆدار كردووە، وێنەكانى راگەیاندنەكانى خۆیان دەئاخڤن كە چۆن سەرۆكەكەیان زەلیل كراوەو وە گەلى كورد ئێستاكە باشتر لە خۆیان دەیاناسن.
ئەى سەركەوتنى سەردانەنا سەركەوتووەكەى بارزانى لە كوێدایە، ئەى چۆن جارێكى تر چاوەرووى دەبێت لەگەل لایەنە بەرپرسە عێراقیەكان لەسەر مێزى گفتوو گۆ دابنیشێت و باسى كێشەى هەرێمەكەى بكات؟؟::::::
رۆژگارێك كە من و بردەرانمان پێشمەرگە بووین لە كۆتایى هەشتاكان، ئێوە جاشى ئێران بوون , بەلام جیاوازیەكەى ئەوەیە كە ئێستا ئێوە ئەم جارە بوونەتە جاشى فەرمى توركیان و وڵاتتان فرۆشتوە بەوان لە ژێر ناوى سیاسەت و ئابوورى.
ئاشتى هەورامى لە رونكردنەوەیەكى چەواشەكارانە دەبێژێت كە وا رۆژنامەى ئیندیەن تایمز دەلێت كەوا لە سدا بیستى پشكەكانیانى كۆمپانیاى ریللێنز ئیندوسترى دراوەتە كۆمپانیایەكى نەمساوى كە گوایە ئەمە بەم شێوەیە نیە, بەلام راستى ناوەرۆكى وتارەكە بریتى یە لە وەرگرتنى 15.5 بۆ 17.5 ملیۆن دۆلارە كە وەك بەرتیل وەرگیراوە لەلایەن خزمەتكارەكانى بنەمالەى هەردەم جاش و دوا تریش دانى % 15 پشكەكانى كۆمپانیایەكەیە بۆ كۆمپانیایەكى ناوەخۆیى هەرێم كە كەس نازانێت كۆمپانیاكە سەر بە نێچیرە یان سەر بە مەسرورە، گەلەكەمان بە هەزارەها بەلگەى دزى و گەندەلى ئێوە دەزانێت كە رۆژانە خەلك لە هەموو كۆرو كۆبونەوەیەك باسیان دەكەن.
دەزگا چەواشەكارە زورنابێژەكانى پارتى زۆر هەول دەدەن بۆ چەواشەكردنى خەلك كە ئەمیشیان لەبەر یەك لەم هۆكار انەیە, كە یا ئەوەتا خۆیان گەمژەن بە تەواوەتى، یان ئەوەتا جاشو خۆفرۆشى بنەمالەى بارزانین كە ئابرۆیان نەماوە و شەرمیشیان بە درۆ نەماوە و پرینسیپى (درۆ بكە تا بروات پىً دەكەن) یان هەلگرتووە ، وە یا باش دەزانن كە گەل بروایان بە مانە نەماوە و ناچارن بەردەوام بن لە سەر چەواشەكاریەكان .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە